سەر لەبەيانى رۆژى پێنج شەممە، رێکەوتى (12/ 9 / 2024) لە کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان/زانکۆى سلێمانى، لەهۆڵى سيمينارى كۆلێج گفتوگۆى (تێزى دكتۆرا)ى خوێندكارى خوێندنى باڵا (پەیام جافر على) بەناونیشانى (مختلف الحديث عند الحافظ العراقي وابنه أبي زرعة وتأثيره في بناء الأحكام في طرح التثريب (قسم العبادات) – دراسة تحليلية) بەڕێوەچوو.
ليژنەى گفتوگۆ پێكهاتبوون لەم بەڕێزانەى لاى خوارەوە:
پاش گفتوگۆیەکی وورد و بەرگری خوێندکار لەتوێژینەوەکەى، تێزى دکتۆراکە پەسەند کرا.
بە ناوی ڕاگرایەتی کۆلێجی زانستە ئیسلامییەکانەوە پیرۆزبایی گەرم لە خوێندکار و سەرپەرشتیارى ناوبراوى ئەم توێژینەوەیە دەکەین.
بەناوی ڕاگرایەتی کۆلێجی زانستە ئیسلامیەکان و سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانەوە، زۆر بەگەرمی ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ڕابەرو سەروەرمان لەسەرجەم موسوڵمانان بەگشتی و گەلی کوردستان بەتایبەتی پیرۆز دەکەین.
لەدایکبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی محمد المصطفی (صلی الله علیه وسلم) بوو بەهۆی دەربازبوونی مرۆڤایەتی لە تاریکی گومڕایی و ستەم و نادادی و ڕۆشنبوونەوەی جیهان بۆ هەتا هەتایە بە نوری ئیمان و یەکتاپەرستی و دادپەروەری.
بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لەسەرجەم موسوڵمانان دەکەین و داواکارین لەخوای گەورە گەلانی ستدەمدیدەی جیهان بەگشتی ڕزگار بکات لە دەست ستەمی داگیرکەران و کۆتایی بێنێت بە ئێش و ئازارەکانی گەلی کوردیش بەتایبەتی و بەردەوامی پێبدات لەسەر ئاین و ڕێبازە پاک و بێگەردەکەی.
ڕاگرایەتی کۆلێجی زانستە ئیسلامیەکان – زانکۆى سلێمانى
کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکانى زانکۆى سلێمانى دەسپێکى وەرزى نوێى ساڵى خوێندنى ئەکادیمى (2024-2025) دەکاتەوە.
ئەمڕۆ یەک شەممە 1 / 9 / 2024، وەک یەکەم رۆژى دەستپێکردنەوەى ساڵى خوێندنى ئەکادیمى 2024-2025، تەواوى مامۆستایان و فەرمانبەرانى هەرپێنج بەشى زانستى کۆلێجمان کە پێهاتوون لە بەشەکانى: شەریعە، خوێندنى ئیسلامیى، بنەماکانى ئاین، پەروەردەى ئاین، وە خوێندنى ئیسلامیى ئێواران، پەیوەندیان بە بەشەکانیانەوە کردەوەو ئامادەبوون. هیوادارین ساڵی نوێى خوێندن ببێت بە ساڵێکى پڕ لە زانست و مەعریفەو برودان بە تواناى خوێندکاران و گەشەکردنى زیاترى هزرى و توانا زانستییەکانیان.
ڕاگری کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان لەشاری کەربەلا بەشدارى کۆنفرانسێکی زانستی دەکات.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٣١ / ٨ / ٢٠٢٤، بەڕێز پ.ی.د.خالد احمد مصطفی، ڕاگری کۆلێجی زانستە ئیسلامیەکان، بەنوێنەرایەتی بەڕێز پ.د. کۆسار محمد علی مراد، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، بەشداریکرد لەکۆنفرانسی زانستیی کۆلێجی زانستە ئیسلامیەکانی زانکۆی (وارث الٲنبیاء) لەشاری کەربەلا لەژێر ناونیشانی (حقوق الٳنسان والتحدیات المعاصرة)، شایانی باسە هەریەک لە بەڕێزان پ.ی.د. ئاراس حمەٲمین عثمان، سەرۆکی بەشی شەریعە، پ.ی.د.عبدالفتاح حسین سلیمان، مامۆستای کۆلێج یاوەری بوون. هاوکات بەڕێز پ.د. کامران اورحمن مجید، مامۆستای بەشی بنەماکانی ئایین لەکۆلێجی زانستە ئیسلامیەکان و چەند مامۆستایەکی دیکەی زانکۆی سلێمانی بەتوێژینەوەی زانستی بەشداری کۆنفرانسەکە بوون.
هەروەها لەکۆتایی ئاهەنگی کردنەوەی کۆنفرانس خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە بەڕێز د. کۆسار محمد علی مراد، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و ئەندامی لیژنەی ڕاوێژکاری کۆنفرانس، وە لەلایەن بەڕێز د.خالد احمد مصطفی ڕاگری کۆلێجی زانستە ئیسلامیەکانەوە خەڵاتەکە وەرگیرا.
سەر لەبەيانى سێ شەممە، رێکەوتى (27 / 8 / 2024) لە کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان/زانکۆى سلێمانى، لەهۆڵى سيمينارى كۆلێج گفتوگۆى (تێزى دكتۆرا)ى خوێندكارى خوێندنى باڵا (سەرتیپ عزیز فارس) بەناونیشانى (التطورات المنهجية لاتجاهات منكري السنة- دراسة تحليلية نقدية) بەڕێوەچوو.
ليژنەى گفتوگۆ پێكهاتبوون لەم بەڕێزانەى لاى خوارەوە:
پاش گفتوگۆیەکی وورد و بەرگری خوێندکار لەتوێژینەوەکەى، تێزى دکتۆراکە پەسەند کرا.
بە ناوی ڕاگرایەتی کۆلێجی زانستە ئیسلامییەکانەوە پیرۆزبایی گەرم لە خوێندکار و سەرپەرشتیارى ناوبراوى ئەم توێژینەوەیە دەکەین.
سەر لەبەيانى رۆژى یەک شەممە، رێکەوتى (25 / 8 / 2024) لە کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان/زانکۆى سلێمانى، لەهۆڵى سيمينارى كۆلێج گفتوگۆى (تێزى دكتۆرا)ى خوێندكارى خوێندنى باڵا (عبدالرحمن رؤوف قادر) بەناونیشانى (تأثيرالظواهر الإجتماعية على تغيير الأحكام -دراسة فقهية- المعاملات المالية أنموذجاً) بەڕێوەچوو.
ليژنەى گفتوگۆ پێكهاتبوون لەم بەڕێزانەى لاى خوارەوە:
پاش گفتوگۆیەکی وورد و بەرگری خوێندکار لەتوێژینەوەکەى، تێزى دکتۆراکە پەسەند کرا.
بە ناوی ڕاگرایەتی کۆلێجی زانستە ئیسلامییەکانەوە پیرۆزبایی گەرم لە خوێندکار و سەرپەرشتیارى ناوبراوى ئەم توێژینەوەیە دەکەین.
کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکانى زانکۆى سلێمانى خولێکى تایبەت بە بوارى کۆمپیوتەر بۆ فەرمانبەرانى کۆلێج دەکاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، رێکەوتى 12 / 8 / 2024، لەدرێژەى کارو چالاکییەکانى کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان بۆ بەرەوپێشبردنى توانا و کارامەیى مامۆستایان و فەرمانبەرانى کۆلێج، بە چاودێرى بەڕێز (پ.ی.د. خالید أحمد مصطفى)، راگرى کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان، خولێکى بەهێزکردنى بوارى کۆمپیوتەر بۆ بەشێک لە فەرمانبەرانى کۆلێج کرایەوە. شایەنى باسە ئەم خولە ماوەى یەک مانگ دەخایەنێت و تیایدا گرنگترین بەرنامەو توڵەکانى تایبەت بە کارى فەرمانبەران لە بوارى کۆمپیوتەرو ئینتەرنێتدا لەلایەنى مامۆستاى پسپۆڕەوە دەوترێتەوە. جێگەى باسە دواى تەواوبوونى خولەکە بڕوانامە دەدرێت بە بەشداربووان.
سەر لەبەيانى رۆژى سێ شەممە، رێکەوتى (16 / 7 / 2024) لە کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان/زانکۆى سلێمانى، لەهۆڵى سيمينارى كۆلێج گفتوگۆى (تێزى دكتۆرا)ى خوێندكارى خوێندنى باڵا (ئالاء باقي صادق) بەناونیشانى (معالم منهج البحث والنقد في اصول الفقه عند الزلمي من خلال كتاباته الأصولية) بەڕێوەچوو.
ليژنەى گفتوگۆ پێكهاتبوون لەم بەڕێزانەى لاى خوارەوە:
پاش گفتوگۆیەکی وورد و بەرگری خوێندکار لەتوێژینەوەکەى، تێزى دکتۆراکە پەسەند کرا.
بە ناوی ڕاگرایەتی کۆلێجی زانستە ئیسلامییەکانەوە پیرۆزبایی گەرم لە خوێندکار و سەرپەرشتیارى ناوبراوى ئەم توێژینەوەیە دەکەین.