بەهەماهەنگی سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی چەند ناوەندێکیتر، یەكەمین كەمپینی كۆكردنەوەو پێشانگەی بەخشینی كتێب لەزانكۆوە بۆ كۆمەڵگە بێبەرامبەر، ڕاگەیەنرا.
ڕۆژی ۱۰ی ئاداری ۲۰۲٤، لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە لەهۆڵی كۆنگرێسی سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی ڕێكخرا، یەكەمین كەمپینی كۆكردنەوەو پێشانگەی بەخشینی كتێب لەزانكۆوە بۆ كۆمەڵگە بێبەرامبەر، ڕاگەیەنرا. ئەژین لوقمان خوێندكاری زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵییەكان لەبەشی كارگێڕی كاری كشتوكاڵی گەشەپێدانی ناوچەییو خاوەنی بیرۆكەكە ڕایگەیاند: زۆر سوپاسی پ.د.كۆسار محەمەد سەرۆكی زانكۆی سلێمانی دەكەین، كە پشتگیری كردین و بیرۆكەكەی قبوڵكردین. وتیشی: “ئەمە خەڵاتی پۆزەتیڤی ئێمەیە بۆ كۆمەڵگا، كاری تیمێكی خۆبەخشە لەخوێندكارانی زانكۆ، بەو هیوایەی بتوانین شوێن دەستمان دیار بێت”.
جێی باسە، پڕۆژەكە بەسپۆنسەری كۆمپانیای هایپەرپۆست و هایپەرئۆردەر و بەهەماهەنگی لەگەڵ سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی بەڕێوەدەبرێت.
In a significant announcement on March 10th, 2024, the University of Sulaimani introduced its pioneering campaign and exhibition for free book donations to the community. The unveiling took place at the Congress Hall, where a press conference detailed the ambitious project—the first of its kind aiming to collect and showcase books from the university to the broader society without any cost. The initiative targets Sulaimani governorate and surrounding areas, utilizing various media channels.
Ms. Azhin Luqman, a student of Collge of Agricultural Engineering Sciences in the Department of Agricultural Management of Regional Development and the driving force behind the idea, expressed gratitude. She stated, “We extend our thanks to Prof. Dr. Kosar Mohammed, President of the University of Sulaimani, for the support and acceptance of our idea. This campaign is our positive contribution to the community, a collaborative effort by a team of dedicated university students, with the hopeful intention of making a meaningful impact.”
Sponsored by Hyper Post and Hyper Order, the project is executed in coordination with the Presidency of the University of Sulaimani.
Sources of the NEWS.
کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکانى زانکۆى سلێمانى لە (یەکەمین لۆتکەى زانستى بەرەنگاربوونەوەى مژادە هۆشبەرەکان لە هەرێمى کوردستان/عێراق) بەشدارى کاراى کرد.
رۆژى 7ى 3ى 2024، بەڕێز پ.ى.د. محمد عبدالله پێنجوێنى، مامۆستا لە کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکانى زانکۆى سلێمان، بەسیمینارێک لە (یەکەمین لۆتکەى زانستى بەرەنگاربوونەوەى مژادە هۆشبەرەکان لە هەرێمى کوردستان/عێراق) بەشدارى کرد. شایانى باسە بەڕێزیان بە وردى تیشکى خستە سەر ئەو رێوشوێنانەى کە لە ئاینى پیرۆزى ئیسلامدا بەهەند وەرگیراون بۆ روبەڕووبوونەوەى ئەم دیاردەیەو هاوشێوەکانى کە رۆڵى گەورەیان هەیە لە داڕووخانى بەها کۆمەڵایەتییەکان و وێرانکردنى تواناو وزەى گەنجانى کۆمەڵگاکەمان. هاوکات بەڕێزان د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و د.كۆسار محمد سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و چەندین کەسایەتى سیاسى و حکومیى ئامادەى کۆبوونەوەکە بوون.
لوتكەی زانستی مژادە هۆشبەرەكان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەهەمەهانگی دەزگای ئاسایشی هەرێم و زانكۆی سلێمانی و كۆلێژی پزیشكی ڕێكخراوە، نزیكەی 250 بەشداربوو لەهەموو سێكتەرە جیاوازەكانی ناو كۆمەڵگا بەشداربوون كەڕۆڵیان هەیە لەبەرەنگاربوونەوەی مژادە هۆشبەرەكان.
لە یەكەمین لوتكەی زانستی مژادە هۆشبەرەكان زیاتر لە 12 سیمنیاری زانستی و ئەمنی و یاسایی و ئاینی و كۆمەڵایەتی پێشكەش كرا لەگەڵ بەڕێوەچوونی پانێڵێكی كراوە بۆ لێپرسراونی پەیوەست بە مژادە هۆشبەرەكان كەتێدا گفتوگۆی زیاتری بابەتەكان كرا و وە ڕۆڵی لایەنە پەیوەندیدارەكان لەبەرەنگاربوونەوەی مژادە هۆشبەرەكان و هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگا خرایەڕوو.
ئەمڕۆ چوارشەممەرێکەوتی 13-3-2024، کۆلێجی زانستە ئیسلامییەکان هەستا بە ئەنجامدانی وێرکشۆپێکی تایبەت لەژێر ناونیشانی: (میکانیزم و پێوەرەکانی ڕانکینگی کاریگەریی دامەزراوەی تایمز). لەم وێرکشۆپەدا تیشک خرایە سەر ئاشناکردنی مامۆستایان و فەرمانبەرانى زانکۆ بە پێوەرەکانی هەڵسەنگاندنی ڕانکینگی کاریگەریی دامەزراوەی تایمزو رۆڵی گرگترین ئەو پێوەرانەی کە کاریگەری گەورەیان دەبێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی زانکۆی سلێمانی لە ریزبەندی زانکۆکانی جیهان.
وێرکشۆپەکە لە لایەن ئەم بەڕێزانەى خوارەوە بەڕێوەچوو:
ڕۆژ: چوارشەممە، ڕێکەوتی 13-3-2024
کات: کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی.
شوێن: بینای کۆلێجی زانستە ئیسلامییەکان (قاتی 2، هۆڵی سیمینارەکان).
بۆ بینین و داگرتنى لیستى ناو و واژووى ئامادەبووانى وێرکشۆپەکە، کیلک لێرە بکە.
On Wednesday 13-3-2024, the College of Islamic Sciences conducted a special workshop entitled: (The Impact of Mechanisms and Criteria of the Times Higher Education World University Rankings). The workshop focused on introducing the faculty and staff to the criteria for evaluating the impact of the Times Institute and the role of the most important criteria that will have a great impact in raising the level of Sulaimani University in the rankings of world universities.
The workshop was presented by the following lecturers:
Wednesday, 13-3-2024
10:00 am.
College of Islamic Sciences Building (2nd Floor, Seminar Hall).
To view and download the list of names and signatures of the workshop attendees, please click here.
بەرپرسى هۆبەى خوێندنى باڵاى کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان سیمینارێکى تایبەت بە رێنماییەکانى خوێندنى باڵا بۆ سەرپەرشتیاران و مامۆستایانى کۆلێج ئەنجام دەدات.
ئەمڕۆ سێ شەممە، رێکەوتى 12-3-2024 بەڕێز بەرپرسى هۆبەى خوێندنى باڵاى کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان (پ.ى.م. ابراهیم فتاح) لە هۆڵى سیمینارەکانى کۆلێج سیمینارێکى تایبەت بە رێنماییەکانى خوێندنى باڵا بۆ سەرپەرشتیاران و مامۆستایانى کۆلێج ئەنجام دا. دواتر چەند پرسێکى ترى خوێندنى باڵا گفتوگۆى لەسەر کراو سیمینارەکە نزیکەى کاتژمێرێکى خایاند.
بەمەبەستى تاوتوێکردنى ئەنجامدانى سیمپۆزیۆمێک و دوو کۆنفرانسى زانستى، ئەمڕۆ کۆبوونەوەى راگرى کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان لەگەڵ لیژنەى ئامادەکارى سیمپۆزیۆم و کۆنفرانسەکانى کۆلێج بەڕێوەچوو.
ئەمڕؤ سێ شەممە، رێکەوتى 12-3-2024 راگرى کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان لەگەڵ لیژنەى ئامادەکارى سیمپۆزیۆم و کۆنفرانسەکانى کۆلێج کۆبوونەوە، بەمەبەستى تاوتوێکردنى ئەنجامدانى سیمپۆزیۆمێک و دوو کۆنفرانسى زانستى هاوبەش لەگەڵ چەند کۆلێج و زانکۆیەک. لەم بارەیەوە باس لە هەنگاوەکانى جێبەجێکردنى ئەم چالاکییانە کراو بە چەند راسپاردەو پێشنیارێک کۆتایى بە دانیشتنەکە هێنرا.
بەئامادەبوونى بەڕێزان راگرى کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان و بەشێک لە ئەندامانى ئەنجومەنى کۆلێج و مامۆستایان و خوێندکاران، یارى کۆتایى خولى تۆپى پێى کۆلێجى زانستە ئسلامییەکان بەسەرکەوتوویى بەڕێوەچوو.
رۆژى یەک شەممە رێکەوتى 10-3-2024 یارى کۆتایى خولى تۆپى پێى کۆلێجى زانستە ئسلامییەکان بەڕێوەچوو. قۆناغى چوارەمى بەشى بنەماکانى ئاین نازناوى یەکەمى خولەکەى بەدەستهێنا. هاوکات قۆناغى یەکەمى هەمان بەش (بەشى بنەماکانى ئاین) بوون بە خاوەنى نازناوى دووەمى خولەکەو لەلایەن بەڕێز، د. خالید أحمد مصطفى، راگرى کۆلێج و بەشێک لە ئەندامانى کۆلێج و مامۆستایانەوە خەڵات بەسەر یاریزانانى یەکەم و دووەم و ستافى بەڕێوەبەرى خولەکە دابەشکرا.
شایانى باسە ئەم بەڕێزانەى خوارەوەیش وەکو باشترین یارىزان خەڵاتیان پێ بەخشرا:
ئەنجامی یارێکە (5-2) بۆ قۆناغي چوارەمى بەشى بنەماکان بوو.
بۆ بینینى وێنەى زیاترى چالاکییەکە کلیک لەم بەستەرەى خوارەوە بکە
راگرایەتى کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان بەبۆنەى (رۆژى جلى کوردی)و (رۆژى ٨ى مارس) لەهۆڵى سیمینارەکان بۆنەیەکى تایبەت بۆ گشت فەرمانبەرانى کۆلێج ساز دەكات.
ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتى ١٠-٣-٢٠٢٤، بەبۆنەى (رۆژى جلى کوردی)یەوە، وەتایبەت بە (رۆژى ٨ى مارس) بەڕێز د. خالید احمد مصطفى، راگرى کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان، لەهۆڵى سیمینارەکان بۆنەیەکى تایبەتى بۆ گشت فەرمانبەرانى کۆلێج سازکرد. دواى پێشکەشکردنى وتەى بەڕێزیان، خەڵاتى بەخشی بە گشت کچان و ژنانى کۆلێجەکامان. پاشان کاتژمێرێک بە گفتوگیەکى کراوەو بەدەم شیرىنى خواردنەوە کۆتایى بە رێوڕەسمەکە هێنرا. هەر بەم بۆنەیەوە، راگرایەتى کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان پیرۆزبایى خۆى ئاڕاستەى هەموو فەرمانبەرانى کچان و ژنانى کۆلێجەکەمان و تەواوى ژنان دەکات.
بەناوى خوداى گەورەى میهرەبان
بەبۆنەى هاتنى مانگى پیرۆزى رەمەزانەوە جوانترین و گەرمتیرین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەى سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانى خۆشەویستى کۆلێجەکەمان و تەواوى مسوڵمانانى جیهان دەکەین. هیواداین ئەم مانگە پیرۆزە ببێتە مایەى برایەتى و خۆشەویستى و بەختەوەى بۆ هەمووان.
ڕاگرایەتى کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان – زانکۆى سلێمانى
بەڕێز پرۆفیسۆر د.كامران أورحمن مجيد، مامۆستا لە کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکانى زانکۆى سلێمانى، لە کۆنفرانسى زانستى نێودەوڵەتى زانکۆى بەصرە بەشدارى کرد.
رۆژى دووشەممە، رێکەوتى 4-3-2024، بەڕێز پرۆفیسۆر د.كامران أورحمن مجيد، مامۆستا لە کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکانى زانکۆى سلێمانى، لە کۆنفرانسى زانستى نێودەوڵەتى زانکۆى بەصرە وەک تەنها مامۆستا لە زانکۆى سلێمانى و شارى سلێمانى بەشدارى کرد. کۆنفرانسەکە لەلایەن (زانکۆی بەسرە – کۆلێجی پەروەردە)وە رێکخرابوو، وە توێژینەوەى پرۆفیسۆرى ناوبراو بەناونیشانى (العلامة ملا عداللە البیتوشی، جهودە واضافاته النحوبة) بوو. شایانی باسه بابەتەکە جێى بایەخ و خۆشحاڵى ئامادەبوان بوو.
*************************
Participation of College of Islamic Sciences in the Scientific Conference of Basra University
Professor Dr. Kamaran Awrahman Majeed, a lecturer in the College of Islamic Sciences at the University of Sulaimani, participated in the International Scientific Conference of University of Basrah.
On Monday, 4-3-2024, Professor Dr. Kamaran Awrahman Majeed, who is a lecturer in the College of Islamic Sciences at the University of Sulaimani, participated in the International Scientific Conference of University of Basrah, as the only Professor and lecturer at the University of Sulaimani and the city of Sulaimaniyah. The conference was organized by the University of Basra, College of Education. It is worth mentioning that the audiences have a high level of interest in his topic.