بەمەبەستی ئاشناکردنی زیاتری مامۆستایان، کۆلێجی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سلێمانی وێرکشۆپی تایبەت بە میکانیزم و پێوەرەکانی راکنینگ ئەنجام دەدات.
رۆژی چوارشەممەرێکەوتی 13-3-2024، کۆلێجی زانستە ئیسلامییەکان هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی وێرکشۆپێکی تایبەت لەژێر ناونیشانی: (میکانیزم و پێوەرەکانی ڕانکینگی کاریگەریی دامەزراوەی تایمز ). لەم وێرکشۆپەدا تیشک دەخرێتە سەر ئاشناکردنی مامۆستایانی زانکۆ بە پێوەرەکانی هەڵسەنگاندنی ڕانکینگی کاریگەریی دامەزراوەی تایمزو رۆڵی گرگترین ئەو پێوەرانەی کە کاریگەری گەورەیان دەبێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی زانکۆی سلێمانی لە ریزبەندی زانکۆکانی جیهان.
وێرکشۆپەکە لە لایەن ئەم مامۆستایانەى خوارەوە بەڕێوەدەچێت:
ڕۆژ: چوارشەممە، ڕێکەوتی 13-3-2024
کات: کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی.
شوێن: بینای کۆلێجی زانستە ئیسلامییەکان (قاتی 2، هۆڵی سیمینارەکان).
*****************************************
In order to further familiarize Professors and Lecturers, the College of Islamic Sciences – University of Sulaimani will conduct a workshop on the mechanisms and criteria of University ranking.
On Wednesday March 13, 2024, the College of Islamic Sciences will hold a special workshop entitled: (The Impact of Mechanisms and Criteria of the Times Higher Education World University Rankings). This workshop will focus on introducing university lecturers to the criteria for assessing the impact of the Times Higher Education and the role of the most important criteria that will have a great impact in raising the level of University of Sulaimani in the world ranking universities.
The workshop will be conducted by the following lecturers:
Dr. Akram Bayez Mohammed (Head of Program Development Committee)
Aram Ali Majeed (Head of College Ranking Committee)
Date: Wednesday, 13-3-2
Time: 10:00 am.
Venue: College of Islamic Sciences Building (2nd Floor, Seminar Hall).
لیژنەى تەندروستى کۆلێجى زانستە ئیسلامیەکان کۆبوونەوەى ئاسایى خۆى ئەنجام دا و چەند بڕیار لەسەر چەند پێشنیارێک درا.
ئەمڕۆ ڕۆژى یەک شەممە 25-2-2024 لیژنەى تەندروستى کۆلێج لەهۆڵى ژمارە (٢) کۆبونەوە. لە کۆبونەوەکەدا هەموان هاوڕابوون کە کۆلێجەکە لەڕووى پاکوخاوێنیەوە زۆر باشەو دەستخۆشى زۆریان هەبوو بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەى ئەرکى پاوکوخاوێنى کۆڵیجەکەمان دەگرنە ئەستۆو بەردەوام سەرقاڵى خاوێنکردنەوەى کۆلێجەکەمانن.
هەروەها ئەم بڕیارانەى خوارەوە لە کۆبوونەوەکەدا پەسەندکران:
1. گرنگیدانى زیاتر بە پاکوخاوێنى کۆلێج بە هاوکارى هەموو لایەک.
2. سەردانیکردنى ئەندامانى لیژنە بۆ بەشە ناخۆییەکانى خوێندکارانى کۆلێج.
3. داوا لە بەڕێز (م.ئالاء باقى) بکرێت کە صندوقى فریاکەوتنى فریاگوزراى سەرەتایی بە هەموو پێویستیەکانیەوە بۆ کۆلێج دابین بکات، بەو پێیەى بەڕێزیان یاریدەدەرى پزیشکن و لەو بوارەدا ئەزمونى زۆریان هەیە.
4. بۆ دڵنیایى زیاتر بەبەردەوامیى پشکنین بۆ تەنکى ئاوى کۆلێج بکرێت.
شایانى باسە لە کۆى ٩ ئەندام، ٨ ئەندامى لیژنەکە ئامادەبوون.
لەگەڵ ڕێزو سوپاسى لیژنەى تەندروستى کۆلێج.
دەرچووانی خوێندنی باڵا بۆ ساڵانی ٢٠١٩ تا ٢٠٢٤ ئاگادار دەکەینەوە کە ڕەچاوی ئەم خاڵانەى خوارەوە بکەن کە تایبەتن بە (یەکەمین ئاهەنگی دەرچووانی خوێندکارانی خوێندنی باڵای زانکۆی سلێمانی):
یەکەم: ڕۆژی یەکشەممە 25-2-2024 سەردانی کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان بکەن بۆ وەرگرتنی رۆب و کڵاوی دەرچوون.
دووەم: ڕۆژی دووشەممە 4-3-2024 کاتژمێر (9)ی بەیانی لە هۆڵی کۆنگرێسی کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی لە قلیاسان ئامادەبن، وە کاتژمێر (10)ی بەیانی دەبێت لە هۆڵەکە دانیشتبن و رێورەسمەکە دەست پێدەکات.
سێیەم: دەرچووانى بەشداربوو دەتوانن میوانەکانیان لەگەڵ خۆیان بەشدارى پێبکەن بە دانیشتن لەسەر کورسی میوان، نەک لەگەڵ خوێندکارەکاندا.
تێبینی: پێویستە خوێندکار ناسنامەی فەرمی حکومى و ژمارەی مۆبایل و بڕی (٥٠) هەزار دینار لە بەشەکانی کۆلێژ دابنێت و دواتر وەریدەگرێتەوە.
لەگەڵ هیواى سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک
لیژنەی پەرەپێدانى پرۆگرامەکان و بۆڵۆنیای کۆلێژى زانستە ئیسلامییەکان بەمەبەستى پێداچوونەوە بە مەنهەج و پڕۆگرامی خوێندنی 2023-2024 کۆبوونەوە.
ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی 17ى 2ى 2024 کاتژمێر 9:30ى سەرلەبەیانى لیژنەی پەرەپێدانى پرۆگرامەکان و بۆڵۆنیای کۆلێژى زانستە ئیسلامییەکان لە بەشی شەریعە کۆبونەوە بۆ پێداچوونەوە بە مەنهەج و پڕۆگرامی خوێندنی 2023-2024. شایانی باسە کۆبونەوەکە سێ کاتژمێری خایاندو بە هەمانگی لەگەڵ بەشی ئایتی و بۆڵۆنیا پڕۆسێسی زانکۆ کارەکان بەسەرکەوتویی ئەنجام دران.
شەوی سێشەمە رێکەوتی (30/1/2024) بەڕێز راگری کۆلێجی زانستە ئیسلامییەکان، د. خالید أحمد مصطفى، بەیاوەری بەڕێزان د. باقی و د. خەلیل سەردانی بەشەناوخۆیی کوڕان و کچانیان کرد بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەڕەوشی خوێندکارانی کۆلێج. پاش سەردانی کردنی شوێنی حەوانەوەو چێشتخانەو شوێنەکانیتر، گوێیان گرت بۆ داواکاری و پێشنیاری خوێندکاران و بەڵێنیان پێ دان کە هەرچی لەتوانایاندا بێت بۆ خوێندکارانی جیبەجێ بکەن.
رۆژی دوو شەممە رێکەوتی 29/1/2024 بەڕێزان ڕاگرو ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێجی زانستە ئیسلامییەکان پێشوازیان کرد لە زۆر بەڕێز (دکتۆر ئیبراهیم جاف)، توێژەرو مێژونووسی کورد کە بەسەردانێک هاتبووە بۆ کوردستان. بەڕێز د. ئیبراهیم جاف زیاتر لە (50) ساڵە لە دەرەوەی کوردستان دەژی و خاوەنی چەندین توێژینەوەی زانستی و پەڕاو و بەرهەمی جۆراوجۆرو بەسوودە.
هیوای تەمەن درێژی بۆ دەخوازین.
رۆژى دووشەممە، رێکەوتى 15ى 1ى 2024، بەڕێز ڕاگرى کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان، پ.ی.د. خالید أحمد مصطفى، سوپاس و پێزانینى کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکانى بەخشى بە بەڕێز (مەریوان ناجى عزیز) لەپاى دابینکردنى زیاتر لە 200 بەرگى کتێبى بەسوود لەگەڵ دوو ڕەفەى کتێبخانە.
هیواى تەندروستى باش و سەرکەوتنى بۆ دەخوازین.