ئەمڕۆ دووشەممە، 18ی 12ی 2023، دووەم رۆژی کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی (زانای گەورە شێخ مارفی نۆدێی و خەرمانێ لەبەخشینە زانستی و ئەدەبیەکانی)، بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو. دواى پێشوازی گەرم لە توێژەران و میوانان، بەرنامەکانی ئاهەنگی کردنەوەی کۆنفرانس دەستیپێکرد، پاش وتەى بەخێرهاتن کورتە ڤیدیۆیەک دەربارەی ژیان و کۆششە زانستیەکانی شێخ مارفى نۆدێى پێشکەشکرا.
لەسەرەتاى کۆنفرانسەکەدا پانێڵێکی تایبەت بەڕێوەچوو بەمیوانداری بەڕێز: پرۆفیسۆر نادری کەریمیان، مامۆستا لە زانکۆى تاران، وە بەڕێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر عبدالفتاح بەهێیی پانێڵەکەی بەڕێوەبرد.
پاشان تەواوى توێژینەوەکانى رۆژى دووەم و کۆتایی کە پازدە (15) توێژینەوەبوون دابەش کران بۆ سێ پانێلى تایبەت بە بوارەکانى توێژینەوەى کۆمەڵایەتى و زانستى و گشتییەکانى تایبەت بە شێخ مارف.
دواى پێدانى بڕوانامەو درعى رێزلێنان، وتەو راسپاردەى کۆنفراس لەلایەن بەڕێز پرۆفیسۆر د. کامران أورحمان پێشکەش کراو، وە کۆتایى بە کۆنفراسەکە هێنرا.
لیستى ئامادەبوان – دڵنیایی جۆرى (رۆژى دووەم_18ى 12ى 2023)
ئەمڕۆ یەکشەممە، 17ی 12ی 2023، یەکەم رۆژی کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی (زانای گەورە شێخ مارفی نۆدێی و خەرمانێ لەبەخشینە زانستی و ئەدەبیەکانی)، بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو. سەرەتا لە هۆڵێکی گەورەو فراواندا پێشوازی لە ئاپۆرای توێژەران و میوانان کراو بەرنامەکانی ئاهەنگی کردنەوەی کۆنفرانس بەخوێندنەوەی چەند ئایەتێک لەقورئانی پیرۆز لەلایەن مامۆستا رەعد کوردیەوە دەستیپێکرد، پاش وەستانی دەقیقەیەک بۆ گیانی پاکی شەهیدان و ڕێزگرتن لەئاڵای شەکاوەی کوردستان، هەروەها وتەی بەخێرهاتن لەلایەن د.خالد احمد ڕاگری کۆلێج و سەرۆکی لێژنەی باڵای کۆنفرانس پێشکەشکرا.
دواتر بەڕێز پرۆفیسۆر دکتۆر کۆسار محمد علی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و سەرپەرشتیاری گشتی کۆنفرانس وتەیەکی پێشکەش کرد.
پاشان درعی ڕێز لێنانی کۆنفرانس و کۆلێجی زانستە ئیسلامیەکان لەلایەن د. خالد احمدەوە پێشکەش بەسەرۆکی زانکۆو وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کرا.
دواتر بەڕێز مامۆستا (سەرمەد دەشتی لەتیف) وتاری خانەوادەی شێخ مارفی نۆدێی پێشکەش کرد. وە دوای ئەوە ڤیدیۆیەکی کورت دەربارەی ژیان و کۆششە زانستیەکانی شێخ مارف پێشکەشکرا، پاشان چەند چالاکییەکى هونەری و ئەدەبی لەلایەن بەڕێزان: مامۆستا (سامان شوانی و مامۆستا بیلال کەیوانی)یەوە پێشکەشکران.
کۆتا بەشی ئاهەنگی کردنەوەی کۆنفرانس بریتیبوو لەپانێڵێکی زانستی تایبەت بە ڕۆڵ و کاریگەری زانای گەورە شێخ مارف، کە تیایدا لەلایەن هەریەک لە بەڕێزان پرۆفیسۆر د. صەباح محمد بەرزنجی و پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. عبداللطيف أحمدەوە دوو وتە پێشکەشکران. وە بەڕێز یاریدەدەری ڕاگری کۆلێجی زانستە ئیسلامیەکان پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر محمد حسین پێنجوێنی بەڕێوەبەری پانێڵەکەبوو.
لیستى ئامادەبوان – دڵنیایی جۆرى (رۆژى یەکەم_17ى 12ى 2023)
لیستى ئامادەبوان – گشتى (رۆژى یەکەم_17ى 12ى 2023)
یرجی ملاحظة التواریخ المهمة للمؤتمر
*******************************
بە چاودێريی بەڕێز وەزیری خوێندنى باڵاو توێژينەوەی زانستی، بەرێز (دکتۆر ئارام محمد قادر)
بە سەرپەرشتیى بەڕێز سەرۆکی زانكۆی سلێمانی، پڕۆفيسۆر دکتۆر (کۆسار محمد على مراد)
بە سەرۆکايەتيی بەڕێز ڕاگری كۆلێژی زانستە ئيسلاميەكان، پڕۆفيسۆرى ياريدەدەر دکتۆر (خالد أحمد مصطفى)
کۆلێژی زانستە ئيسلاميیەکان سێهەمین کۆنفرانسی زانستيى نێودەوڵەتيی خۆى سازدەكات، بە ناونيشانى:
(١٧- ١٨ / ١٢/ ٢٠٢٣)
شێخ مەعروفى نۆدێ ديارترين زاناى سەردەمى خۆيەتى لەسەدەى (سيانزەهەمى کۆچى)؛ ئەوەش بە هۆى تواناو بەشداريى بەرچاوى لەخزمەتکردنی زمانى عەرەبى و زانستە عەقڵی و نەقڵى و ئيسلامیيەكاندا، زۆربەى بەرهەمە زانستى و ڕۆشنبيریيهكانى بە شێوەى هۆنراوەو لهئاستێكى باڵادا نووسيوەو، داهێنانى لەداڕشتنى وشەو دهستهواژەكاندا كردووه، ئەمهش بهڵگهى بهرزيى ئاستى زانستى و زمانهوانى و ڕەوانبێژيیەتى، بە جۆرێک دەتوانين بڵێين بەرهەمەکانى شێخ مەعروف نمونەى جۆرێکى تايبەت و دەگمەنی بەرهەمن لەکەلتورى ئيسلاميدا، ئەمە سەرەڕاى کۆششەکانى لەبوارى فێرکردن و وانەوتنەوەو هەوڵە چاکسازى و پەروەردەييەكانى لەناو کۆمەڵى کوردەواريدا.
لەم چوارچێوەيەداو لەروانگەى پەرۆشيى کۆلێژى زانستە ئيسلاميیەکانى زانکۆى سلێمانى و گرنگيدانى بە زيندووکردنەوەى بهرههمى زانايانى کوردو بەرزنرخاندنى کۆشش و هەوڵە زانستييەکانيان، کۆلێژەکەمان بە گرنگی زانى کۆنفراسى سێهەمینی خۆى تایبەت بکات، بۆ توێژينهوه لهسهر کەسايەتيى شێخ معروفى نۆدێ (رەحمەتى خواى لێبێت)و بهرههمه زانستيیەکانى لەدەستنووس و چاپكراوو داهێنانەکانى لەهۆنراوەو شاکارەکانى، هەروەها گفتوگۆ کردن لهسهر کاريگەريیەکانى شێخ معروف لەسەر سەردەمى خۆى.
*******************************
برعاية السيد وزير التعليم العالي والبحث العلمي الأستاذ الدكتور آرام محمد قادر
وبإشراف السيد رئيس جامعة السليمانية الأستاذ الدكتور کوسار محمد علي مراد
وبرئاسة السيد عميد كلية العلوم الإسلامية الأستاذ المساعد الدكتور خالد أحمد مصطفى
تقيم جامعة السليمانية/ كلية العلوم الإسلامية، مؤتمرها الدولي العلمي الثالث بعنوان:
(١٧- ١٨ / ١٢/ ٢٠٢٣)
يعدّ الشيخ معروف النّودهي (رحمه الله) من أبرز علماء الكورد في القرن الثالث عشر الهجري، حيث أسهم في إثراء العلوم العقليّة والنقليّة، الإسلاميّة والعربيّة، وقد تجلّت الهيمنة العلميّة للنودهي في أنّ معظم إنتاجاته المعرفيّة والثقافيّة جاء نظما وبأسلوب أدبيّ رائع، أبدع في إنشاء كلماته، وتركيب عباراته، ممّا يمكن القول بإنّ موروثه العلمي يمثّل نوعاً فريداً في التراث الإسلاميّ، هذا إلى جانب قيامه بالتّدريس، وكذلك جهوده الإصلاحيّة والتربويّة في المجتمع الكوردي.
وحرصاً من كليّة العلوم الإسلاميّة بجامعة السليمانيّة على إحياء تراث علماء الكورد والاهتمام بإسهاماتهم العلميّة، فقد قامت بتخصيص مؤتمرها الثالث لدراسة شخصيّة الشّيخ معروف النّودهي (رحمه الله) وآثاره المخطوطة والمطبوعة، فضلا عن إظهار الجوانب الإبداعيّة في منظوماته وقصائده، ومدى تأثيره وتفاعله مع قضايا عصره.
*******************************
Under the honorable patronage and guidance of the Minister of Higher Education: (Dr. Aram Mohammad Qadir)
Under the supervision of the honorable president of the University of Sulaimani: (Prof. Dr. Kosar Mohammed Ali Murad)
Under the guidance of the respected Dean of the College of Islamic Sciences: (Asst. Prof. Dr. Khalid Ahmad Mustafa)
The College of Islamic Sciences holds its third international scientific conference, titled:
(17-18/12/2023)
Sheikh Maruf of Nodé was one of the prominent figures of his time (13th century). This is due to his abilities and remarkable contributions to the Arabic language, intellectual, and religious sciences. He creatively wrote the majority of his scientific and cultural works in the form of poems. He is also credited with coining many words and phrases, which stands as a testament to his high intellect in the realms of science, linguistics, and rhetoric. His works can be regarded as unique and exceptional contributions within Islamic culture, apart from his endeavors in the fields of teaching, reform, and educational efforts within Kurdish Society.
In this regard, driven by the fervent dedication of the College of Islamic Sciences at the University of Sulaimani and the College’s commitment to revitalize the works of Kurdish scholars while honoring their scholarly endeavors, our college has deemed it important to dedicate its third conference to research centered around the important figure of Sheikh Maruf Nodé (may he rest in peace). This conference will encompass an examination of his scientific contributions, an exploration of his manuscripts and published works, an investigation of his creativity in his poems and literary masterpieces, as well as a discussion of Sheikh Maruf’s effects on his own time.