بەڕێوەچوونی گفتوگۆى ماستەرنامەی خوێندکار (يوسف عبدالله قادر)

440587380 850068847151059 7754489337780888279 N
28-Apr-2024
News

بەڕێوەچوونی گفتوگۆى ماستەرنامەی خوێندکار (يوسف عبدالله قادر)

سەر لەبەيانى رۆژى یەک شەممە، رێکەوتى (28/ 4 / 2024) لە کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان/زانکۆى سلێمانى، لەهۆڵى کتێبخانەى كۆلێج گفتوگۆى (ماستەرنامە)ى خوێندكارى خوێندنى باڵا (يوسف عبدالله قادر) بەناونیشانى (أثر اختلاف القراءات العشر في مقاصد الأحكام – دراسة تحليلية تطبيقية) بەڕێوەچوو.

ليژنەى گفتوگۆ پێكهاتبوون لەم بەڕێزانەى لاى خوارەوە:

١- پ.د. محمد إبراهیم فاضل/ زانکۆى کلیة الإمام الأعظم (سەرۆكى ليژنە)
٢- پ.ی.د.فرهاد إبراهيم أكبر / زانکۆی سەلاحەدین (ئەندام)
٣- پ.ی.د. حسین محمد إبراهیم / زانکۆی سلێمانى (ئەندام)
٤- پ.ی.د. بختیار نجم الدین شمس الدین/ زانکۆى سلێمانى (ئەندام و سەرپەرشتيار)

پاش گفتوگۆیەکی وورد و بەرگری خوێندکار لەتوێژینەوەکەى، ماستەرنامەکە پەسەند کرا.

بە ناوی ڕاگرایەتی کۆلێجی زانستە ئیسلامییەکانەوە پیرۆزبایی گەرم لە خوێندکار و سەرپەرشتیارى ناوبراوى ئەم توێژینەوەیە دەکەین.

Share It on

Related News 

chevron-downchevron-rightchevron-right-circle linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram