کۆلێجی زانسته‌ ئیسلامییه‌كان نزیکەى (550) كتێب دەبەخشێتە كه‌مپه‌ینى (کتێبێک ببەخشە و کتێبخانەی خوێنەرێک ئاوەدانبکەرەوە)

436837028 122132452766210927 4364062014163505225 N
26-Apr-2024
News

کۆلێجی زانسته‌ ئیسلامییه‌كان نزیکەى (550) كتێب دەبەخشێتە كه‌مپه‌ینى (کتێبێک ببەخشە و کتێبخانەی خوێنەرێک ئاوەدانبکەرەوە)

لە سۆنگەى دڵسۆزى بۆ زانست و زانیارى و برەودان بە خوێندنەوە، کۆلێجی زانسته‌ ئیسلامییه‌كان-زانکۆى سلێمانى نزیکەى (550) كتێب دەبەخشێتە كه‌مپه‌ینى (کتێبێک ببەخشە و کتێبخانەی خوێنەرێک ئاوەدانبکەرەوە).
رۆژى دووشەممە، ڕێكه‌وتى 8-4-2024، بەڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. خالید ئەحمەد موسته‌فا، ڕاگرى کۆلێجی زانسته‌ ئیسلامییه‌كان- زانکۆی سلێمانی، سەردانی کەمپه‌ینی «کتێبێک ببەخشە و کتێبخانەی خوێنەرێک ئاوەدانبکەرەوە»ى کرد و بەناوى کۆلێجى زانستەئیسلامییەکانەوە (480) كتێبى بەخشی یە کەمپه‌ینەکە. هاوکات راگرى کۆلێجى ناوبراو له‌نزیكه‌وه‌ گفتوگۆى له‌گه‌ڵ خوێندكارانى خۆبه‌خش كرد و ڕێزو سوپاس و دەستخۆشی ئاراسته‌كردن و له‌گفتوگۆكانیدا كارى خۆبه‌خشى به‌ گرنگ وه‌سفكردو ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ له‌ ئاینى پیرۆزى ئیسلامدا به‌خشین و كارى خۆبه‌خشی ئه‌ركێكى پیرۆزى مرۆڤه‌ گه‌وره‌كانه‌، هه‌روه‌ها وتى ئێمه‌ وه‌ك كۆلێجى زانسته‌ ئیسلامییه‌كان پاڵپشتى ئه‌م جۆره‌ چالاكى و كه‌مپه‌ینانه‌ دەبین و به‌ گشت مامۆستا و خوێندكاران و فه‌رمانبه‌رانى كۆلێجمان ڕاگه‌یاندووه‌ له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا به‌شدارى چالاكانه‌ بكه‌ن.
لەلایەکیتریشەوە، جیا لەو بەخشینانەى مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارارنى کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان، بەروارى 31 – 3- 2024 بەڕێز پرۆفیسۆر د.ئاراس محمد صاڵح، مامۆستا لە کۆلێجی ناوبراو، (20) کتێبی لەکتێبخانەکەی خۆی بەخشییە کەمپینەکە، بەڕێزیان لەنزیکەوە سوپاس ودەستخۆشی لە گروپی خوێندکارانی خۆبەخش کرد و ئەرک و ماندوبونی بەرز نرخاندن.
هەر لەهەمان کاتدا، بەڕێز پرۆفیسۆرى یاریدەدەر د. ئاسۆ رضا احمد، مامۆستا لە کۆلێجی زانسته‌ ئیسلامییه‌كان، سەردانی کەمپه‌ینەکەى کرد و (47) كتێبى بەخشی یە کەمپه‌ینەکە.

Share It on

Related News 

chevron-downchevron-rightchevron-right-circle linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram