کۆلێجی زانستە ئیسلامیەکانی زانکۆی سلێمانی وۆرکشۆپێکی تایبەت بە مامەڵەی دروست لەگەڵ کەمئەندامان ساز دەکات.
ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی 4 / 3 / 2025 کاتژمێر 10ی سەر لەبەیانی لە هۆڵی سیمینارەکانی کۆلێج ۆورکشۆپێکی تایبەت بە (مامەڵەی دروست لەگەڵ کەمئەندامان و تێڕوانینە جیاوازەکان) بەڕێوەچوو، کەتیایدا باس لە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵیان و هاوکاری کردنیان تاوتوێ کرا هەروەها ڕاپرسیەک بەڕێوە چوو لەسەر باردۆخی کەم ئەندامان.
لە میانە کارو چالاکییەکانی لیژنەی ( بەدواداچونی کاروباری کەمئەندامان ) و لییژنەی (ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن)ی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان،
هەستان بە سازدانی ۆورک شۆپێک بۆ مامۆستا و فەرمانبەرانی کۆلێژ کە تایبەت بوو بە پرسی کەسانی کەمئەندام و پێگەی کەمئەندام لە چەرخە جیاوازەکاندا، و ئەتەکێتی مامەڵەکردن لەگەڵ کەمئەندامان لە شوێنە گشتییەکان و دام و دەزگاکاندا ، ۆورک شۆپەکە لە لایەن هەردوو بەڕێز:
مامۆستا: حیکمەت مەعروف پسپۆڕ و چالاک لە بواری مافەکانی کەسانی کەمئەندام
مامۆستا :هاجەر اسماعیل ویس مامۆستا و ئەندامی لیژنەی ڕۆشنبیری کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان
شایەنی باسە کە ۆورک شۆپەکە جێگەی سوود و ڕەزامەندی بەشداربوان بوو زانیاری نوێ و بەسودی تێدابوو بۆ بەشداربووان. لە کۆتاییدا لە لایەن ڕاگرایەتی کۆلێژەوە سوپاس و پێزانین بەخشرا بە هەردوو مامۆستای ئەنجامدەرانی ۆورک شۆپەکە.
The College of Islamic Sciences /University of Sulaimani Hosts a Special Workshop on Proper Interaction with People with Disabilities
Today, Tuesday, March 4, 2025, at 10 AM, a special workshop titled “Proper Interaction with People with Disabilities and Understanding Their Differences” was held in the seminar hall of the College of Islamic Sciences. The workshop focused on how to interact and collaborate with individuals with disabilities, as well as conducting a survey on the situation of people with disabilities.
Among the activities of the “Disability Awareness and Advocacy” and “Education and Outreach“ departments of the College of Islamic Sciences, there was the organization of this workshop for the professors and staff of the college, specifically addressing the issues related to people with disabilities and their integration into various sectors, including public spaces and institutions.
The workshop was led by :
- Mr. Hikmat Ma’arouf , a prominent expert in the field of human rights for people with disabilities.
- Miss. Hajar Ismail Waiss, a faculty member and a member of the Education and Outreach department of the College of Islamic Sciences.
It is worth noting that the workshop was beneficial for the attendees, providing new information and practical insights into the field. At the end, the College expressed thanks and appreciation to both speakers for their valuable contribution to the success of the workshop.