بەشداریکردنى کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان لە یەکەمین لۆتکەى زانستى بەرەنگاربوونەوەى مژادە هۆشبەرەکان

Whatsapp Image 2024 03 15 At 04.53.16 89b6a263
15-Mar-2024
News

بەشداریکردنى کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان لە یەکەمین لۆتکەى زانستى بەرەنگاربوونەوەى مژادە هۆشبەرەکان

کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکانى زانکۆى سلێمانى لە (یەکەمین لۆتکەى زانستى بەرەنگاربوونەوەى مژادە هۆشبەرەکان لە هەرێمى کوردستان/عێراق) بەشدارى کاراى کرد.

رۆژى 7ى 3ى 2024، بەڕێز  پ.ى.د. محمد عبدالله پێنجوێنى، مامۆستا لە کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکانى زانکۆى سلێمان، بەسیمینارێک لە (یەکەمین لۆتکەى زانستى بەرەنگاربوونەوەى مژادە هۆشبەرەکان لە هەرێمى کوردستان/عێراق) بەشدارى کرد. شایانى باسە بەڕێزیان بە وردى تیشکى خستە سەر ئەو رێوشوێنانەى کە لە ئاینى پیرۆزى ئیسلامدا بەهەند وەرگیراون بۆ روبەڕووبوونەوەى ئەم دیاردەیەو هاوشێوەکانى کە رۆڵى گەورەیان هەیە لە داڕووخانى بەها کۆمەڵایەتییەکان و وێرانکردنى تواناو وزەى گەنجانى کۆمەڵگاکەمان. هاوکات بەڕێزان د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و د.كۆسار محمد سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و چەندین کەسایەتى سیاسى و حکومیى ئامادەى کۆبوونەوەکە بوون.

لوتكەی زانستی مژادە هۆشبەرەكان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەهەمەهانگی دەزگای ئاسایشی هەرێم و زانكۆی سلێمانی و كۆلێژی پزیشكی ڕێكخراوە، نزیكەی 250 بەشداربوو لەهەموو سێكتەرە جیاوازەكانی ناو كۆمەڵگا بەشداربوون كەڕۆڵیان هەیە لەبەرەنگاربوونەوەی مژادە هۆشبەرەكان.

لە یەكەمین لوتكەی زانستی مژادە هۆشبەرەكان زیاتر لە 12 سیمنیاری زانستی و ئەمنی و یاسایی و ئاینی و كۆمەڵایەتی پێشكەش كرا لەگەڵ بەڕێوەچوونی پانێڵێكی كراوە بۆ لێپرسراونی پەیوەست بە مژادە هۆشبەرەكان كەتێدا گفتوگۆی زیاتری بابەتەكان كرا و وە ڕۆڵی لایەنە پەیوەندیدارەكان لەبەرەنگاربوونەوەی مژادە هۆشبەرەكان و  هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگا خرایەڕوو.

Share It on

Related News 

chevron-downchevron-rightchevron-right-circle linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram