ساڵیادى کارەساتى جینۆسایدى گەلى کورد، لە کۆلێژى زانستە ئیسلامییەکان بەرز راگیرا

Whatsapp Image 2024 04 14 At 16.20.06 49ac76a6
14-Apr-2024
News

ساڵیادى کارەساتى جینۆسایدى گەلى کورد، لە کۆلێژى زانستە ئیسلامییەکان بەرز راگیرا

کۆلێژى زانستە ئیسلامییەکانى زانکۆى سلێمانى ساڵیادى کارەساتى بەناو ئەنفال و جینۆسایدى گەلى کورد  بەرز رادەگرێت.

ئەمڕۆ یەک شەممە، رێکەوتى 14-4-2024 کۆلێژى زانستە ئیسلامییەکان هەستا بە بەرزڕاگرتنى کارەساتی بەناو ئەنفال و جینۆسایدى گەلى ستەملێکراوى کورد، کە یەکێکە لەو برینە قوڵانەى لەمێژووى گەلى کورد یادگەو یادەوەرییەکى تاڵى هەیەو پێویستە نەوە پێگەیشتووەکانى ئێستاش باشتر لەو کارەسانە ناهەموارە تێبگەن کە بەسەر ئەم گەلەدا هاتووە. لەئێستادا گەلانى جیهان ئەو ڕاستییە باش دەزانن کە جینۆسایدی کوردستان بە چەندین قۆناغ ئەنجامدراوە، کە زیاتر لە (182000) کەس لە گەنج و پیر و منداڵ زیندە بە چاڵ و کۆمەڵکوژ کراون. ئەمڕۆ کە نزیکەى (36) ساڵ بەسەر کارەساتی جینۆسایدى گەلەکەماندا تێدەپەڕێت و رۆژی (14 نیسانی 1988) بەهۆی شاڵاوی بەناو ئەنفالەوە ئەم جینۆسایدە گەیشتە ئاستێكی ترسناك و زۆربەی هەرە زۆری ناوچەكانی كوردستانی گرتەوە، بە ساڵرۆژى ئەو جینۆسایدە ناونراوە و هەموو ساڵێك لەو رۆژەدا بەڕێوڕەسمی جیاجیا ئەو یادە دەكرێتەوە.

هەربۆیە مامۆستایان و خوێندکارانى کۆلێجەکەمان پاش چەند دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانى پاکى قوربانییەکان، لەسەرەتاى وانەى یەکەمى هەموو قۆناغ و بەشەکانى کۆلێجەکەماندا تیشک خرایە سەر تاوانى جینۆسایدى گەلى کورد و نەوەکانى ئێستا باشتر بەو تاوانە ئاشنا کران.

لەکۆتاییدا جێی خۆیەتی هەمووان لەم یادەدا نزاى خێر بۆ سەرجەم قوربانیانی ئەم جینۆسایدە بکەین و زیاتر گرنگى بە کەس و کاری قوربانییەکان بدەین. هیوادارین ئەم یادە ببێتە هەوێنی یەکڕیزی گەلی کورد و کۆتایی هاتنی نەهامەتییەکان.

راگرایەتى کۆلێژى زانستە ئیسلامییەکان – زانکۆى سلێمانى

Share It on

Related News 

chevron-downchevron-rightchevron-right-circle linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram