داشکاندنى (20%)ى کرێى خوێندن بۆ خوێندکارانى (پارالێڵ و خوێندنى ئێواران و خوێندنى باڵا)

20% Discount
04-Apr-2024
News

داشکاندنى (20%)ى کرێى خوێندن بۆ خوێندکارانى (پارالێڵ و خوێندنى ئێواران و خوێندنى باڵا)

بە فەرمانى وەزارى ژمارە (771)، لە رێکەوتى (4-4-2024)، بەڕێز وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى بڕیارى داشکاندنى 20%ى کرێى خوێندنى پارالێڵ و خوێندنى ئێواران دەدات، بەم شێوەیەى خوارەوە:

پاڵپشت بە کۆبوونەوەی ژمارە (2)ى ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی /تەوەری دووەم/ بڕگەی دووەم، تایبەت بە وەرگرتنی کرێی خوێندنی پارالێڵ لە قوتابییان/خوێندکارانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان لە سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن، خوێندنی بەرانی (پارالێڵ + ئێواران) و خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) وە لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگا حکوومییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆرییە پزیشکییەکان بە پێی ئەو دەسەڵاتەی کە پێمان دراوە بڕیارمان دا بە:

  1. داشکاندنی بڕی (20%) بیست لە سەد لە کرێی خوێندنی بەرایی (پارالێڵ + ئێواران) و خوێندنی باڵا (دیپلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) و لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگا حکوومەکانی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕیە پزیشکییەکان.
  2. پاڵپشت بە بڕیاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ڕێکەوتی (27-3-2024) جارێکی تر بڕیار درا بە داشکاندنی بڕی (20%) بیست لە سەدی تر لەو بڕە پارەیەی کە لەلای قوتابییان / خوێندکاران ماوە، سەرباری ئەو ڕێژەی داشکاندنانەی پێشتر کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە بڕیاریان لەسەر دراوە.
  3. سێ ئەم داشکاندنە تەنها ئەو بڕە پارەیە دەگرێتەوە لە کۆی ئەو پارەیەی کە لەلای قوتابییان / خوێندکاران ماوە بیدات بە زانکۆ.
  4. سەرجەم ئەو قوتابی / خوێندکارانەی کە ئەم بڕیاری لێخۆشبوونە دەیانگرێتەوە دەبێت تا ڕێکەوتی (5-05-2024) گشت پارەکە بەیەک قیست بدەن بەزانکۆکانیان.
  5. پێنجەم ئەم داشکاندنە تەنها بۆ ساڵی خوێندنی (2023-2024) لە سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن جێبەجێ دەکرێت.
  6. ئەم فرمانە لە ڕۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەکرێت.

Share It on

Related News 

chevron-downchevron-rightchevron-right-circle linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram