ساڵیادى کیمیابارانى هەڵەبجە لەکۆلێجى زانستە ئسلامییەکان بەڕێوەچوو

1
17-Mar-2024
News

ساڵیادى کیمیابارانى هەڵەبجە لەکۆلێجى زانستە ئسلامییەکان بەڕێوەچوو

بەئامادەبوونى بەڕێز راگرى کۆلێج و مامۆستایان و فەرمانبەرانى کۆلێجى زانستە ئسلامییەکان، ساڵیادى کیمیابارانى هەڵەبجە بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ 17ى ئازارى 2024، کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان لە هۆڵى سیمینارەکانى کۆلێج، بە ئامادەبوونى بەڕێز (پ.ی.د. خالید أحمد مصطفى)، راگرى کۆلێج و مامۆستایان و فەرمانبەرانى کۆلێج،  ئیڤێنتێکى تایبەت بە ساڵیادى کیمیابارانى هەڵەبجە بەڕێوەچوو. سەرەتاى ئیڤێنتەکە بە خوێندنەوەى چەند ئایەتێک لەقورئانى پیرۆز لەلایەن بەڕێز (مامۆستا سامان شوانى)یەوە دەستى پێکرد. دواتر هەر لەلایەن بەڕێزیانەوە قەصیدەیەکى تایبەت بە ساڵیادى کیمیابارانى هەڵەبجە پێشکەش کرا. پاش وەستانى دەقیقەیەک بۆ گیانى پاکى شەهیدان، وتارى ئەنجومەنى کۆلێج لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. محمد حسێن) خوێندرایەوە.

شایانى باسە تەواوى بڕگەکانى ئیڤێنتێکە لەلایەن بەڕێز (د. ئاراس حەمە أمین)ەوە بەڕێوەبرا. وە لەکۆتا بڕگەدا لەلایەن بەڕێز (د. سەربەست نادر)ەوە توێژینەوەیەکى ورد بەناونیشانى (بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لە هەڵەبجە لە ڕووانگەی فقهی ئیسلامی هاوچەرخەوە) پێشکەش کرا.

پوختەى توێژینەوەکە:
“ئەم توێژینەوەیە لێکۆڵینەوەو دیراسەی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لە شاری هەڵەبجە ئەکات لە ڕووانگەی یاسای ئیسلامی هاوجەرخ وەهەروەها مەبەستەکانی شەریعەتی ئیسلامی کە ئامانج لە هاتنیان پاراستنی بەرژەوەندیەکانی مرۆڤایەتە لە ئێستاو داهاتوودا کە خۆی ئەبینێتەوە لە پاراستنی ئایین و مرۆڤ و ژیری و سامان و ڕەچەڵەکی مرۆڤەکاندا، کێشەی توێژینەوەکە لێرەدا بریتیە لە پێوان و قیاس کردنی بەکارهێنانی چەکی کۆمەڵکوژ یان چەکی کیمیاوی بە چەکی منجەنیق و هەندێ چەکی تقلیدی کە لە جەنگەکانی ڕابردودا بەکار هێنراوون ئەمەش جیاوازیان زۆرە، ئەم توێژینەوەیە گرنگیەکی گەورەی هەیە ئەویش ئەوەیە کە یاسای ئیسلامی بە چەندین مەبدەئی جێگیر و یاسای فقهی کە ڕێز لە مرۆڤبوونی مرۆڤەکان ئەگرێت لە هەموو کاتێکدا و وە لەکاتی جەنگیشدا، هەر بۆیە مەبەستەکانی شەریعەتی ئیسلامی هاتوون بە مەبدەئی پاراستنی گیانی مرۆڤ وە جێنەهێشتنی بۆ کوشتن و تێکدان و وێرانکاری، توێژەر بەشێوە یەکی بەدواداچون و هەڵێنجاندن لێکۆڵینەوەی لە بابەتەکەدا کردووە، لەم توێژینەوەدا دەرکەوتوە کە حوکمی بەکارێنانی چەکی کۆمەڵکوژ لە یاسای ئیسلامیدا و لە بەرامبەر پێکردنی ڕاو بۆچونی زانایانی شەرعناسدا وە لە شیکاری مەبەستیدا کۆمەڵکوژی جەریمەیە.”

Share It on

Related News 

chevron-downchevron-rightchevron-right-circle linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram