College of Islamic Science

Conferences

411494584 766912772133334 1430330983439032901 N

دووەم رۆژی کۆنفراسی زانستی نێودەوڵەتی (زانای گەورە شێخ مارفی نۆدێی و خەرمانێک لەبەخشینە زانستی و ئەدەبیەکانی) بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ دووشەممە، 18ی 12ی 2023، دووەم رۆژی کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی (زانای گەورە شێخ مارفی نۆدێی و خەرمانێ لەبەخشینە زانستی و ئەدەبیەکانی)، بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو. دواى پێشوازی گەرم لە توێژەران و میوانان، بەرنامەکانی ئاهەنگی کردنەوەی کۆنفرانس دەستیپێکرد، پاش وتەى بەخێرهاتن کورتە ڤیدیۆیەک دەربارەی ژیان و کۆششە زانستیەکانی شێخ مارفى نۆدێى پێشکەشکرا.

لەسەرەتاى کۆنفرانسەکەدا پانێڵێکی تایبەت بەڕێوەچوو بەمیوانداری بەڕێز: پرۆفیسۆر نادری کەریمیان، مامۆستا لە زانکۆى تاران، وە بەڕێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر عبدالفتاح بەهێیی پانێڵەکەی بەڕێوەبرد.

پاشان تەواوى توێژینەوەکانى رۆژى دووەم و کۆتایی کە پازدە (15) توێژینەوەبوون دابەش کران بۆ سێ پانێلى تایبەت بە بوارەکانى توێژینەوەى کۆمەڵایەتى و زانستى و گشتییەکانى تایبەت بە شێخ مارف.

دواى پێدانى بڕوانامەو درعى رێزلێنان، وتەو راسپاردەى کۆنفراس لەلایەن بەڕێز پرۆفیسۆر د. کامران أورحمان پێشکەش کراو، وە کۆتایى بە کۆنفراسەکە هێنرا.

 

لیستى ئامادەبوان – دڵنیایی جۆرى (رۆژى دووەم_18ى 12ى 2023)

لیستى ئامادەبوان – گشتى (رۆژى دووەم_18ى 12ى 2023)

Date:
Time:
Read detail
Img 20231216 Wa0021

یەکەم رۆژی کۆنفراسی زانستی نێودەوڵەتی (زانای گەورە شێخ مارفی نۆدێی و خەرمانێک لەبەخشینە زانستی و ئەدەبیەکانی) بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ یەکشەممە، 17ی 12ی 2023، یەکەم رۆژی کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی (زانای گەورە شێخ مارفی نۆدێی و خەرمانێ لەبەخشینە زانستی و ئەدەبیەکانی)، بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو. سەرەتا لە هۆڵێکی گەورەو فراواندا پێشوازی لە ئاپۆرای توێژەران و میوانان کراو بەرنامەکانی ئاهەنگی کردنەوەی کۆنفرانس بەخوێندنەوەی چەند ئایەتێک لەقورئانی پیرۆز لەلایەن مامۆستا رەعد کوردیەوە دەستیپێکرد، پاش وەستانی دەقیقەیەک بۆ گیانی پاکی شەهیدان و ڕێزگرتن لەئاڵای شەکاوەی کوردستان، هەروەها وتەی بەخێرهاتن لەلایەن د.خالد احمد ڕاگری کۆلێج و سەرۆکی لێژنەی باڵای کۆنفرانس پێشکەشکرا.

دواتر بەڕێز پرۆفیسۆر دکتۆر کۆسار محمد علی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و سەرپەرشتیاری گشتی کۆنفرانس وتەیەکی پێشکەش کرد.

پاشان درعی ڕێز لێنانی کۆنفرانس و کۆلێجی زانستە ئیسلامیەکان لەلایەن د. خالد احمدەوە پێشکەش بەسەرۆکی زانکۆو وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کرا.

دواتر بەڕێز مامۆستا (سەرمەد دەشتی لەتیف) وتاری خانەوادەی شێخ مارفی نۆدێی پێشکەش کرد. وە دوای ئەوە ڤیدیۆیەکی کورت دەربارەی ژیان و کۆششە زانستیەکانی شێخ مارف پێشکەشکرا، پاشان چەند چالاکییەکى هونەری و ئەدەبی لەلایەن بەڕێزان: مامۆستا (سامان شوانی و مامۆستا بیلال کەیوانی)یەوە پێشکەشکران.

کۆتا بەشی ئاهەنگی کردنەوەی کۆنفرانس بریتیبوو لەپانێڵێکی زانستی تایبەت بە ڕۆڵ و کاریگەری زانای گەورە شێخ مارف، کە تیایدا لەلایەن هەریەک لە بەڕێزان پرۆفیسۆر د. صەباح محمد بەرزنجی و پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. عبداللطيف أحمدەوە دوو وتە پێشکەشکران. وە بەڕێز یاریدەدەری ڕاگری کۆلێجی زانستە ئیسلامیەکان پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر محمد حسین پێنجوێنی بەڕێوەبەری پانێڵەکەبوو.

لیستى ئامادەبوان – دڵنیایی جۆرى (رۆژى یەکەم_17ى 12ى 2023)

لیستى ئامادەبوان – گشتى (رۆژى یەکەم_17ى 12ى 2023)

Date: 17/12/202318/12/2023
Time: 9:00 am5:00 pm
Read detail
chevron-downchevron-rightarrow-rightchevron-left-circle linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram