پیرۆز بێت جەژنی ڕەمەزان

8097
10-Apr-2024
News

پیرۆز بێت جەژنی ڕەمەزان

بەڕێزان،

سەرجەم مامۆستایانی کۆلێج،

فەرمانبەرانی سەربەرز،

خوێندکارانی خۆشەویست…

بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خۆتان وخانەوادەی بەرێزتان دەکەم، لەخوا داواکارم تاعەت وعیبادەتی هەموو لایەک قەبوڵ بکات و ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێروخۆشی بۆتان.

هەر لەم بۆنەیەدا بەپێویستی دەزانم سوپاسی گشت مامۆستایان و فەرمانبەران بکەم، کەسەرەڕای سەختی گرفتەکانی باری ئابووری بەردەوام بوون لەئەرکەکانیان و کاروباری ئیداری کۆلێجیان پەک نەخستووە، خوای گەورە پاداشتی بەخێرتان بداتەوەو نموونەتان زۆربێ.

جارێکی تر پیرۆزبایی ئەم جەژنەتان لێ دەکەم، بەو هیوایەی ئەم چەند مانگەی لەبەردەممان ماوە لەخوێندنی (2023-2024) بتوانین قەرەبووی هەموو ئەو کەمووکورتیانە بکەینەوە کە لەڕابرڕوودا نەتوانرا ئەنجام بدرێت، بۆ ئەم مەبەستەش داوا لەخوێندکارانی خۆشەویست دەکەم لەڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی 14-4-2024 بەگڕوتینێکی بەرزەوە بەرەو هۆڵەکانی خوێندن بگەڕێنەوە.

هاوکات پیرۆزبایى خۆمان ئاراستەى تەواوى مسوڵمانانى جیهان و مسوڵمانانى کوردستان بەتایبەت دەکەین و هیوادارین ئەم جەزنە ببێت بە سومبولى ئاشتى و پێکەوەژیان.

کل عام وأنتم بخیر، وتقبل اللە منکم اجمعین.

پ.ی. د. خالد أحمد مصطفى، ڕاگڕی کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان

Share It on

Related News 

chevron-downchevron-rightchevron-right-circle linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram