خوێندکارانی بەڕێز،
پێویستە هەموو خوێندکارێک ئیمەیڵی زانکۆیی بەردەست بێت و بتوانێت داخڵی ئیمەیڵەکەی ببێت. ئەگەر نا:
١.دوای کارابوونی (سیستەمی زانیاری خوێندکاران) ئەگەر ئیمەیڵی زانکۆییت نەبێت، ناتوانیت نمرەکانت وەربگریتەوە.
٢.ئەگەر ئیمەیڵی زانکۆییت نەبێت، ناتوانیت ئاگاداری ڕێژەی ئامادە نەبوونت ببیت.
٣.ئەگەر ئیمەیڵی زانکۆییت نەبێت، ناتوانیت داخڵی کلاس و کۆرسەکانی زانکۆ ببیت و وانەکانت پێ ناگات.
هەموو ئەمانە بە سیستەم دەکرێن و تۆی خوێندکار بێبەش ئەبیت لێیان.
هەر خوێندکارێک (پاسوۆردی ئیمەیڵی زانکۆیی بیر نەماوە) یان (ئیمەیڵی زانکۆیی نییە)، تکایە با ئەم فۆڕمەی خوارەوە پڕ بکاتەوە.
لە ڕێگەی (ئیمەیڵی کەسی) یان (WhatsApp)، ئیمەڵی زانکۆیی و پاسوۆردەکەت پێ دەگاتەوە.
* تکایە بە وردی ئەم فۆڕمە پڕبکەرەوە و ئاگاداری زانیارییەکانت بە، چونکە تەنها یەک جار دەتوانیت فۆڕمەکە پڕبکەیتەوە.
لینکی فۆڕم: کلیک لێرە بکە
کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکانى زانکۆى سلێمانى وۆرکشۆپێکى تایبەت بە رێنماییەکانی بەرزکردنەوەی پلەی زانستى ئەنجام دەدات.
ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتى 4 / 12 / 2024، کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکانى زانکۆى سلێمانى وێركشۆپێکى تایبەت بە رێکارو رێنماییەکانی بەرزکردنەوەی پلەی زانستى ئەنجام دەدات، لەژێر ناوى:
(رێنماییەکانی بەرزکردنەوەی پلەی زانستى).
پێشكەشکاران:
بەروار: ڕۆژی چوارشەممە، 4 / 12 / 2024.
کاتژمێر 10ى سەرلەبەیانی
شوێن: بیناى کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان – نهۆمى دووەم – هۆڵی سیمینارەكان.
کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکانى زانکۆى سلێمانى وۆرکشۆپێکى تایبەت بە چۆنیەتى بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى ئەنجام دەدات.
ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتى 20 / 11 / 2024، کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکانى زانکۆى سلێمانى وێركشۆپێکى تایبەت بە چۆنیەتى بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى ئەنجام دەدات، لەژێر ناوى:
(ئامڕازو چۆنیەتى بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى لەگۆڤارى زانکۆى سلێمانى / B).
پێشكەشکاران:
بەروار: ڕۆژی دووشەممە، 20 / 11 / 2024.
کاتژمێر 10ى سەرلەبەیانی
شوێن: بیناى کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان – نهۆمى دووەم – هۆڵی سیمینارەكان.
The College of Islamic Sciences at University of Sulaimani organizes a special workshop on how to publish scientific research.
On Wednesday, 20/11/2024, the College of Islamic Sciences at Sulaimani University hosted a special workshop on how to publish scientific research under the title:
(Methods and Ways of Publishing Scientific Research in University of Sulaimani Journal / B).
Presenters:
Date: Wednesday, 20/11/2024
Time: 10:00 AM
Location: Seminar Hall, Second Floor, College of Islamic Sciences.
کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکانى زانکۆى سلێمانى وۆرکشۆپێکى تایبەت بە سودوەرگرتن لەتەکنەلۆژیا ساز دەکات.
ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتى 9 / 12 / 2024، کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکانى زانکۆى سلێمانى وێركشۆپێکى تایبەت بە سودوەرگرتن لەتەکنەلۆژیا ئەنجام دەدات، لەژێر ناوى:
(گرنگى بەکارهێنان و سودوەرگرتن لەتەکنەلۆژیاى کۆمپیوتەرو ئینتەرنێت بۆ راییکردنى کاروبارەکانى مامۆستایانى زانکۆ لەبوارى فێرکردندا).
پێشكەشکاران:
بەروار: ڕۆژی دووشەممە، 9 / 12 / 2024.
کاتژمێر 10ى سەرلەبەیانی
شوێن: بیناى کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان – نهۆمى دووەم – هۆڵی سیمینارەكان.
ئاگاداری بۆ دەرچووانی 2023-2024 کۆلێجی زانستەئیسلامییەکانی زانکۆی سلێمانی، تکایە لەماوەی دوو رۆژدا سەردانی کۆلێج بکەن بۆ وەرگرتنی رۆبی تەخەروج، بەمەبەستی بەشداریکردن لە ئاهەنگی خوێندکارانی دەرچووی کۆلێجمانە لەرۆژی پێنجشەممە، رێکەوتی 31 / 10 / 2024.
بەشی پەروەردەی ئاین لە كۆلێجی زانستەئیسلامیەكان هەڵدەستێت بە ڕێكخستنی ۆركشۆپێك بە ناونیشانی: (ڕێنماییەكانی دڵنیایی جۆری و كاریگەرییان لەسەر بەرەوپێشچوونی پڕۆسەی فێركردن لە زانكۆدا) ئەم ۆرکشۆپە پێشكەش دەكرێت لەلایەن بەڕێزان:
رێکەوتى ۆورکشۆپ: ڕۆژی یەكشەممە ٢٠٢٤/١١/٣
شوێن: بیناى کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان – نهۆمى دووەم – هۆڵی سیمینارەكان.
بەشى خوێندنى ئیسلامیى کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکانى زانکۆى سلێمانى وۆرکشۆپێکى تایبەت بە ئاکامەکانى فێربوون ساز دەکات.
ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتى 29 / 10 / 2024، بەشى خوێندنى ئیسلامیى لە کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکانى زانکۆى سلێمانى وێركشۆپێکى تایبەت بە ئاکامەکانى فێربونى ئەنجام دەدات، لەژێر ناوى:
(ئامانج و ئاکامەکانى فێربوون، گرنگى و چۆنیەتى داڕشتنەوەى وانەکانى بەشى خوێندنى ئیسلامیى).
پێشكەشکاران:
بەروار: ڕۆژی سێشەممە، 29 / 10 / 2024.
کاتژمێر 10ى سەرلەبەیانی
شوێن: بیناى کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان – نهۆمى دووەم – هۆڵی سیمینارەكان.
بەشى بنەماکانى ئاین لە کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکانى زانکۆى سلێمانى وۆرکشۆپێکى تایبەت بە ئاکامەکانى فێربوون ساز دەکات.
ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتى 28 / 10 / 2024، بەشى بنەماکانى ئاین لە کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکانى زانکۆى سلێمانى وێركشۆپێکى تایبەت بە ئاکامەکانى فێربونى ئەنجام دەدات، لەژێر ناوى:
(ئامانج و ئاکامەکانى فێربوون، گرنگى و چۆنیەتى داڕشتنەوەى وانەکانى بەشى بنەماکانى ئاین).
پێشكەشکاران:
بەروار: ڕۆژی دووشەممە، 28 / 10 / 2024.
کاتژمێر 10ى سەرلەبەیانی
شوێن: بیناى کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان – نهۆمى دووەم – هۆڵی سیمینارەكان.