کردنەوەى خولێکى تایبەت بە (فیقهی ئافرەتان لە ئیسلامدا)

Screenshot 2024 03 24 221058
23-Mar-2024
Announcements

کردنەوەى خولێکى تایبەت بە (فیقهی ئافرەتان لە ئیسلامدا)

بە مەبەبەستی ئاشنا کردنی زیاتری خوێندکارانی ئازیزمان بە ئەحکامە فیقهیەکانی تایبەت بە ئافرەتان، لیژنەی پەروەردەی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان هەڵدەسێت بە ئەنجامدانی خولێکی چوار کاتژمێری دەربارەی فیقهی ئافرەتان کە لە رێکەوتی 16ى 4ى 2024، رۆژى سێ شەمەوە دەست پێ دەکات، وە خولەکە لەلایەن بەڕێز(مامۆستا رێزان موحەمەد عەلی)ەوە پێشکەش دەکرێ.

بابەتە دیاری کراوەکان:

١- ئەحکامەکانی تایبەت بە ئافرەت، لە تەمەنی پێگەیشتن هەتا تەمەنی بێ هیوایی.

٢- ئەحکامەکانی نەشتەرگەری جوانکاری.

٣- حوکمی باڵا پۆشی.

ئامانجەکانى خولەکە:

١ – شارەزابوونی بەژداربوان لەو بابەتە هەستیارانەی کە تایبەتە بە ئافرەتان لە فیقهی ئیسلامیدا.

٢ – خستنەڕوی هەندێ  لەو ئەحکامانەی کە پەیوەستن بە زانستی پزیشکی سەردەم و ڕای زانایانی سەردەم لە بارەیەوە.

٣ –  خستنە ڕوی کاریگەری پزیشکی ئەو پێشاهاتانەی کە لە ئەنجامدانی جوانکاریە تازە‌گەریەکانەوە دەکرێن.

تێبینی:

– خولەکە تەنها تایبەتە بە ئافرەتانەوە.

– بڕوانامە دەدرێت بە بەژداربوان.

– کاتی خولەکە سێ شەمە کاتژمێر ١٠ ی بەیانی دەست پێ دەکات.

ژمارەی بەژداربوان دیاری کراوە.

بەژداری کردنی خوێندکاران لە دەرەوەی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان رێگەپێدراوە.

Calendar icon  16- 4- 2024، سێ شەمە.

Timer icon 10:00 سەرلەبەیانى.

Placeholder بیناى کۆڵێجى زانستە ئیسلامییەکان – بەشى پەروەردەى ئاین – قاتى  پێنج- هۆڵى 18.

بۆ بەشداریکردن، تکایە ئەم فۆڕمەى خوارەوە پڕ بکەرەوە:

فۆڕمى خۆتۆمارکردن بۆ خولى (فیقهی ئافرەتان لە ئیسلامدا)

Share It on

chevron-downchevron-right linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram