بەڕێزان،
سەرجەم مامۆستایانی کۆلێج،
فەرمانبەرانی سەربەرز،
خوێندکارانی خۆشەویست…
بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خۆتان وخانەوادەی بەرێزتان دەکەم، لەخوا داواکارم تاعەت وعیبادەتی هەموو لایەک قەبوڵ بکات و ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێروخۆشی بۆتان.
هەر لەم بۆنەیەدا بەپێویستی دەزانم سوپاسی گشت مامۆستایان و فەرمانبەران بکەم، کەسەرەڕای سەختی گرفتەکانی باری ئابووری بەردەوام بوون لەئەرکەکانیان و کاروباری ئیداری کۆلێجیان پەک نەخستووە، خوای گەورە پاداشتی بەخێرتان بداتەوەو نموونەتان زۆربێ.
جارێکی تر پیرۆزبایی ئەم جەژنەتان لێ دەکەم، بەو هیوایەی ئەم چەند مانگەی لەبەردەممان ماوە لەخوێندنی (2023-2024) بتوانین قەرەبووی هەموو ئەو کەمووکورتیانە بکەینەوە کە لەڕابرڕوودا نەتوانرا ئەنجام بدرێت، بۆ ئەم مەبەستەش داوا لەخوێندکارانی خۆشەویست دەکەم لەڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی 14-4-2024 بەگڕوتینێکی بەرزەوە بەرەو هۆڵەکانی خوێندن بگەڕێنەوە.
هاوکات پیرۆزبایى خۆمان ئاراستەى تەواوى مسوڵمانانى جیهان و مسوڵمانانى کوردستان بەتایبەت دەکەین و هیوادارین ئەم جەزنە ببێت بە سومبولى ئاشتى و پێکەوەژیان.
کل عام وأنتم بخیر، وتقبل اللە منکم اجمعین.
پ.ی. د. خالد أحمد مصطفى، ڕاگڕی کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان
سەر لەبەيانى رۆژى سێ شەممە، رێکەوتى (14 / 5 / 2024) لە کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان/زانکۆى سلێمانى، لەهۆڵى سیمینارەکانى كۆلێج گفتوگۆى (ماستەرنامە)ى خوێندكارى خوێندنى باڵا (ئامانج جعفر محمد) بەناونیشانى: (ابن العطار وآراؤه العقدية في الإلهيات من خلال كتبه الاعتقاد الخالص – دراسة تحلیلیة) بەڕێوەچوو.
ليژنەى گفتوگۆ پێكهاتبوون لەم بەڕێزانەى لاى خوارەوە:
١- پ.د. عبدالله محمد كريم / زانکۆى سلێمانى (سەرۆكى ليژنە)
٢- پ.د. ئازاد سعید سمو/ زانکۆى دهۆک (ئەندام)
٣- پ.ی.د. سامان صلاح محمد / زانکۆى كلية الإمام الأعظم (ئەندام)
٤- پ.ی.د. خاليد أحمد مصطفى / زانکۆى سلێمانى (ئەندام و سەرپەرشتيار)
پاش گفتوگۆیەکی وورد و بەرگری خوێندکار لەتوێژینەوەکەى، ماستەرنامەکە پەسەند کرا.
بە ناوی ڕاگرایەتی کۆلێجی زانستە ئیسلامییەکانەوە پیرۆزبایی گەرم لە خوێندکار و سەرپەرشتیارى ناوبراوى ئەم توێژینەوەیە دەکەین.
سەر لەبەيانى رۆژى سێ شەممە، رێکەوتى (14 / 5 / 2024) لە کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان/زانکۆى سلێمانى، لەهۆڵى کتێبخانەى كۆلێج گفتوگۆى (ماستەرنامە)ى خوێندكارى خوێندنى باڵا (عرفان محسن یاسین) بەناونیشانى: (منهج عرفان عبدالحميد في دراسة الفرق الإسلامية في كتابه-دراسات في الفرق والعقائد الإسلامية- دراسة تحلیلیة نقدية) بەڕێوەچوو.
ليژنەى گفتوگۆ پێكهاتبوون لەم بەڕێزانەى لاى خوارەوە:
١- پ.د. كريم محمد ككو / زانکۆى ئاكرێ (سەرۆكى ليژنە)
٢- پ.ى.د. مهدی قادر أحمد / زانکۆى سلێمانی (ئەندام)
٣- پ.ی.د. ناصح كريم عبدالله / زانکۆى سەلاحەدین (ئەندام)
٤- پ.ی.د. زانا محمد أمين / زانکۆى سلێمانى (ئەندام و سەرپەرشتيار)
پاش گفتوگۆیەکی وورد و بەرگری خوێندکار لەتوێژینەوەکەى، ماستەرنامەکە پەسەند کرا.
بە ناوی ڕاگرایەتی کۆلێجی زانستە ئیسلامییەکانەوە پیرۆزبایی گەرم لە خوێندکار و سەرپەرشتیارى ناوبراوى ئەم توێژینەوەیە دەکەین.