لیژنەی زانستی کۆلێجى زانستە ئیسلامیەکان وۆرکشۆپێکى تایبەت بە (نوێ گەری لە شێوازەکانی وانە وتنەوە سەلیقەی پرسیار دانان) پێشکەش دەکات.
ئەمڕۆ دووشەم رێکەوتى ( 25/ 11/ 2024)، کاتژمێر (10) سەر لەبەیانی، لەهۆڵی سیمینارەکانى کۆلێج لیژنەی زانستی کۆلێجی زانستە ئیسلامیەکان هەستا بەسازدانى وۆرکشۆپێک بۆ ستافی وانەبێژانی کۆلێج، لەژێر ناونیشانی: نوێ بوونەوەو بەخۆدا چوونەوە بنەمای پێشکەوتن و گەشەکردنی توانستە زانستیەکانە. شایەنى باسە وۆرکشۆپەکە لەدوو تەوەر پێک هاتبوو:
تەوەری یەکەم: نوێ گەری لە شێوازەکانی وانە وتنەوە. کەهەریەک لەبەڕێزان (پ.د. ضیاء حبیب)، وە (پ.د. بختیار نجم الدین) ئامادەیان کردبوو.
تەوەوەری دووەم: نوێ بوونەوەلە سەلیقەی پرسیاردانان. ئەم تەوەرەیش لەلایەن هەریەک بەڕێزان (پ.د. حسین محمد ابراهیم)، وە (پ.د. سەردار رشید) پێشکەش کرا.
لەکۆتاییدا مامۆستایان بەگەرم و گوڕییەوە بەشداریان کردو وۆرکشۆپەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.
ڕێکەوتى وۆرکشۆپ: ڕۆژی دووشەممە، 25 / 11 / 2024.
کات: کاتژمێر 10ى سەرلەبەیانی
شوێن: بیناى کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان – نهۆمى دووەم – هۆڵی سیمینارەكان.
لیستى ناوى ئامادەبووانى وۆرکشۆپ