بەشى شەریعەى کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان وۆرکشۆپێکى تایبەت بە ئاکامەکانى فێربوونی ساز کرد

03-Nov-2024
Workshops

بەشى شەریعەى کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان وۆرکشۆپێکى تایبەت بە ئاکامەکانى فێربوونی ساز کرد

بەشى شەریعەى کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکانى زانکۆى سلێمانى وۆرکشۆپێکى تایبەت بە ئاکامەکانى فێربوون ساز دەکات.

ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتى 31 / 10 / 2024، بەشى شەریعە لە کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکانى زانکۆى سلێمانى هەستا بە ئەنجامدانى وێركشۆپێکى تایبەت بە ئاکامەکانى فێربونى، لەژێر ناوى:

(ئامانج و ئاکامەکانى فێربوون، گرنگى و چۆنیەتى داڕشتنەوەى وانەکانى بەشى شەریعە).

ئەم وۆرکشۆپە لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. محمد عبدالله أحمد) وە بەڕێز ( پ.ی.د. أكرم بایز محمد) پێشكەشکرا. شایەنى باسە بەشێکى زۆر لەمامۆستایانى بەشى ناوبراو وە مامۆستایانى کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان بەشداربوون و لەکۆتایى وۆرکشۆپەکەدا گفتوگۆى تەواو لەگەڵ بەشداربوواندا کراو راوبۆچوونى بەشەداربووان بەهەند وەرگیرا لەسەر ناوەڕۆکى بابەتەکان.

رێکەوتى وۆرکشۆپ: ڕۆژی پێنجشەممە، 31 / 10 / 2024.

کات: کاتژمێر 10ى سەرلەبەیانی

شوێن: بیناى کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان – نهۆمى دووەم – هۆڵی سیمینارەكان.

بەشداربووانى وۆرکشۆپ


The Department of Sharia at the College of Islamic Sciences, University of Sulaimani is organizing a special workshop on Educational Objectives and Methods.

On Thursday, October 31, 2024, the Department of Sharia at the College of Islamic Sciences, University of Sulaimani, is hosting a workshop under the title:

“Educational Goals and Methods, the Importance and Ways of Teaching Sharia Courses.”

The workshop will be presented by {Assist. Prof. Dr.  Mohammad Abdullah Ahmed} and {Assist. Prof. Dr. Akram Baiz Mohammad}. It is worth noting that many faculty members from the Sharia department and instructors from the College of Islamic Sciences participated in this event. At the end of the workshop, a thorough discussion took place with the participants, offering them further insights on the content of the topics discussed.

Workshop Details:

Share It on

chevron-downchevron-right linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram