بەشى خوێندنى ئیسلامیى لە کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکانى زانکۆى سلێمانى وۆرکشۆپێکى تایبەت بە ئاکامەکانى فێربوون ساز دەکات.
ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتى 29 / 10 / 2024، بەشى خوێندنى ئیسلامیى لە کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکانى زانکۆى سلێمانىهەستا بە ئەنجامدانى وێركشۆپێکى تایبەت بە ئاکامەکانى فێربونى، لەژێر ناوى:
(ئامانج و ئاکامەکانى فێربوون، گرنگى و چۆنیەتى داڕشتنەوەى وانەکانى بەشى خوێندنى ئیسلامیى).
ئەم وۆرکشۆپە لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. محمود عبدالله محمود) وە بەڕێز ( پ.ی.د. أكرم بایز محمد) پێشكەشکرا. شایەنى باسە بەشێکى زۆر لەمامۆستایانى بەشى ناوبراو وە مامۆستایانى کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان بەشداربوون و لەکۆتایى وۆرکشۆپەکەدا گفتوگۆى تەواو لەگەڵ بەشداربوواندا کراو راوبۆچوونى بەشەداربووان بەهەند وەرگیرا لەسەر ناوەڕۆکى بابەتەکان.
رێکەوتى وۆرکشۆپ: ڕۆژی دووشەممە، 29 / 10 / 2024.
کات: کاتژمێر 10ى سەرلەبەیانی
شوێن: بیناى کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان – نهۆمى دووەم – هۆڵی سیمینارەكان.