لەکۆلێجى زانستە ئیسلامییەکانى زانکۆى سلێمانى وێركشۆپێکى تایبەت بەڕێنماییەکانی نوسینی نامەی ماستەر و تێزی دکتۆرا بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ دووشەممە، 8/12/ 2024، کاتژمێر 10ى سەرلەبەیانی لەهۆڵى سیمینارەکانى کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکانى زانکۆى سلێمانى وێركشۆپێکى تایبەت بەڕێنماییەکانی نوسینی نامەی ماستەر و تێزی دکتۆرا بەرێوەچوو.
وێركشۆپەکە تایبەت بوو بە ڕوونكردنەوەی ڕێنمایی (٦)ى ساڵی ٢٠٢٣ ی خوێندنی ماستەر و ڕێنماییەکانی نوسینی نامەی ماستەر و تێزی دکتۆراو بە وردى تیشک خرایە سەر ئەم خاڵانەى لاى خوارەوە:
1_ ڕونکردنەوەی پێویست سەبارەت بەچۆنیەتی دەستنیشانکردنی ناونیشانی ماستەر و قۆناغەکانی جێگیرکردنی.
2_پێدانی زانیاری وڕێنمایی بە ئەو مامۆستایانەی مافی سەرپەرشتیاریکرنیان هەیە.
3_ تیشک خستنە سەر ڕێنماییەکانی نووسینی نامەی ماستەروتێزی دکتۆرا بە وردیى.
4_ دەوڵەمەندکردنی بابەتەکان بەپڕسارو گفتوگۆی مامۆستایان و ئامادەبووان.
ئەم وێرکشۆپە لەلایەن بەڕێزان (پ.ی.د. أكرم بایز محمد)، وە (پ.ی.د. زانا محمد أمین سعید)ەوە پێشكەش کراو زیاتر لە (2) کاتژمێرى خایاندو بە پێشنیارو تێبینى و راو سەرنجى بەشداربووان، چالاکییەکە گەرم و گوڕى زیاترى بەخۆیەوە بینى…