سیمپۆزیۆمى (پاراستنى ئه‌ده‌بى راجیایى و پێكه‌وه‌ژیان له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى)

Whatsapp Image 2024 05 12 At 22.45.04 Edfde2af
12-May-2024

سیمپۆزیۆمى (پاراستنى ئه‌ده‌بى راجیایى و پێكه‌وه‌ژیان له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى)

کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکانى زانکۆى سلێمانى بەهاوبەشى لەگەڵ چەند لایەنێک، سیمپۆزیۆمێکى تایبەت بە  پێكه‌وه‌ژیان ئەنجام دەدات.

ئەمڕۆ یەک شەممە، 12 / 5 / 2024، کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکانى زانکۆى سلێمانى بەهاوبەشى لەگەڵ (زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک – سلێمانی)، (بەڕێوبەرایەتی گشتی ئەوقافی سلێمانی)، (ڕێکخراوی دیالۆگ و کلتور)، هەستا بە ئەنجامدانى سیمپۆزیۆمێک به‌ناونيشانى: (پاراستنى ئه‌ده‌بى ڕاجيايى و پێكه‌وه‌ژیان له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى). 

 پاش خولەكێك وەستان بۆ گيانى پاكى شەهيدان، سەرەتاى بەنامەکانى سیمپۆزیۆم بە خوێندنەوەى قورئانى پيرۆز لەلايەن خوێندكارى كۆلێجى زانستە ئيسلاميەكان (احسان حسين قادر) دەستى پێکرد. وتارى بەخێرهاتن لەلایەن بەڕێز (پ.د. خدر معصوم هەورامى) سەرۆكى زانكۆى تيشك – سلێمانى، پێشکەش کرا. دواتر لەلایەن بەڕێز (پ.د. ادريس هادى) سەرۆكى دەستەى ئەميندارانى زانكۆى تيشك وتەیەکى تایبەت خوێندرایەوە. شایەنى باسە وتەى زانكۆى سلێمانى وكۆلێجى زانستەئيسلاميەكان لەلایەن راگرى کۆلێجى ناوبراو، بەڕێز (پ.ى.د. خالد أحمد مصطفى) پێشکەش کرا. هەر لە بڕگەى دەستپێکى سیمپۆزیۆمەکەدا، بەڕێز (م. هاوژين رؤوف حسن) بەڕێوەبەرى گشتى ئەوقافى سلێمانى، وتەیەکى تایبەتى خوێندەوەو دواتر وتارى (رێكخراوى ديالۆگ و كلتور) لەلایەن سەرۆکى رێکخراوى ناوبراو ، بەڕێز (م. محمد لطيف)ەوە پێشکەش کرا. پاشان بەڕێز (د.هەڤاڵ ابوبكر) پارێزگارى سلێمانى، وتەیەکى پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

پانێڵى یەکەمى سیمپۆزیۆمەکە لەلایەن بەڕێز (م. عبدالسمیع زرار محمد) بەڕێوەبرا کە تیایدا دوو پانێلیست توێژینەوەى خۆیان پێشکەش کرد، بەم شێویەى خوارەوە:

  • پانێڵستى یەکەم: پ.د. صباح بەرزنجى: (ناساندنى راجیایى و هۆکارەکانى، جیاوازى نێوان راجیایى لەگەڵ دابەشبوون و پەرتەوازەیى)
  • پانێڵستى دووەم: پ.ى.د. محمد عبدالله پێنجوێنى: (رەتکردنەوەى راجیایى و کاریگەریى نەرێنى لەسەر پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان و ئاسایشى کۆمەڵایەتى لەڕوانگەى پەیامەکانى نوورەوە)

دوا بەدواى پانێلى یەکەم، پشویەکى کورت وەرگیراو پاشان پانێلی دووەم لە لایەن بەڕێز (پ.ى.د. فاضل محمود قادر) بەڕێوەبرا کە سێ توێژینەوەى تێدا پێشکەش کرا، بەم شێویەى خوارەوە:

  • پانێڵستى یەکەم: پ.د. کریم شەریف قەرەچەتانى: (خوای گەورە ئێمەی بە جیاوازییەوە دروست کردووە، بۆ یەکدی قەبوڵ نەکەین؟)
  • پانێڵستى دووەم: پ.ى.د. شاخەوان کریم سیامەنسورى: (بنچینەدۆزیى راجیایى و مامەڵەکردنى گەورە زانایان لەگەڵیدا لەژێر رۆشنایى قورئان و سوننەدا)
  • پانێڵستى سێیەم: پ.ى.د. مهدى قادر أحمد: (چەسپاندنى بنەماى پێکەوەژیان و رەچاوکردنى جیاوازى ئاین و رێچکە جیاوازەکان لە ئیسلامدا و رەنگدانەوەى لە کۆمەڵگەى کوردەواریدا)

شایەنى باسە لە کۆتایی هەریەک لە پانێلەکاندا درعى رێزلێنان بەخشرایە هەریەک لە بەڕێوەبەران و پانێلیستەکان. وە لەکۆتا بڕگەدا هەیەکە لەئەندامانى لیژنەى ئامادەکارانى سیمپۆزیۆمەکە درعى رێزلێنانیان پێ بەخشراو خوانى نیوەڕۆ پێشکەش بە میوانان کرا.

لیژنەى ئامادەکاریى سیمپۆزیۆم:

  • م. کەیوان عثمان أحمد – زانکۆى تیشک/ سەرۆک
  • پ.ی.د. ئاراس حمەأمین عثمان – زانکۆى سلێمانى/ ئەندام
  • د. مصطفى مخلص – زانکۆى تیشک/ ئەندام
  • م. ئارام على مجید – زانکۆى سلێمانى/ ئەندام
  • م. محمد عبدالعزیز لطیف- رێکخراوى (DCO)/ ئەندام
  • م. هێڤار جبار محمد- رێکخراوى (DCO)/ ئەندام

رۆژ: یه‌كشه‌ممه‌،
رێكه‌وتى: 12 / 5 / 2024.
كات: 10ى سه‌رله‌به‌یانى
شوێن: هۆڵى كراوه‌ى زانكۆى تیشك – قوله‌ره‌یسى

لیستى ناو و واژووى ئامادەبووانى سیمپۆزیۆم:

Symposium 2024 05 12

 

Share It on

chevron-downchevron-right linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram