کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکانى زانکۆى سلێمانى لەکەشێکى بەهارەى دڵگیردا، فیستیڤاڵی تایبەت بە کۆلێج ئەنجام دەدات.
رۆژى یەک شەممە، 26/ 5 / 2024، کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکانى زانکۆى سلێمانى لەژێر ناوى: (بەهرەى گەنجان دەستەبەرى داهاتوویەکى روونە) فیستیڤاڵی بەهارەى خۆى لە زانکۆى سلێمانى – کەمپى کۆن – لەباخچەى بەردەم بیناى کۆلێجى دەربانسازى ئەنجام دا. شایەنى باسە دەستپێکى فیستیڤاڵەکە لەکاتژمێر 11ى سهرلهبهيانى دەستى پێکرد و بەئامادەبوونى هەریەکە لە بەڕێزان:
وە بەئامادەبوونى زۆرێک لە مامۆستایان و قوتابیان و فەرمانبەرانى زانکۆى سلێمانى فیستیڤاڵەکە بەسەرکەوتووى بەڕێوەبرا.
هاوکات جگە لە نمایشکردنى بەهەم و پەڕاوەکانى مامۆستایانى کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان، چەندین چالاکیتر پێشکەش کران، لەوانە: قوئان خوێند، سرودى ئاینى، تابلۆى خەتخۆشى، وێنەکێشان، کارى دەستڕەنگینى، هونەرى خواردن و چێشتلێنان، نمایشى کۆنفو، هتد.
بەئامادەبوونى بەڕێزان راگرى کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان و بەشێک لە ئەندامانى ئەنجومەنى کۆلێج و مامۆستایان و خوێندکاران، یارى کۆتایى خولى تۆپى پێى کۆلێجى زانستە ئسلامییەکان بەسەرکەوتوویى بەڕێوەچوو.
رۆژى یەک شەممە رێکەوتى 10-3-2024 یارى کۆتایى خولى تۆپى پێى کۆلێجى زانستە ئسلامییەکان بەڕێوەچوو. قۆناغى چوارەمى بەشى بنەماکانى ئاین نازناوى یەکەمى خولەکەى بەدەستهێنا. هاوکات قۆناغى یەکەمى هەمان بەش (بەشى بنەماکانى ئاین) بوون بە خاوەنى نازناوى دووەمى خولەکەو لەلایەن بەڕێز، د. خالید أحمد مصطفى، راگرى کۆلێج و بەشێک لە ئەندامانى کۆلێج و مامۆستایانەوە خەڵات بەسەر یاریزانانى یەکەم و دووەم و ستافى بەڕێوەبەرى خولەکە دابەشکرا.
شایانى باسە ئەم بەڕێزانەى خوارەوەیش وەکو باشترین یارىزان خەڵاتیان پێ بەخشرا:
ئەنجامی یارێکە (5-2) بۆ قۆناغي چوارەمى بەشى بنەماکان بوو.
بۆ بینینى وێنەى زیاترى چالاکییەکە کلیک لەم بەستەرەى خوارەوە بکە
شەوی سێشەمە رێکەوتی (30/1/2024) بەڕێز راگری کۆلێجی زانستە ئیسلامییەکان، د. خالید أحمد مصطفى، بەیاوەری بەڕێزان د. باقی و د. خەلیل سەردانی بەشەناوخۆیی کوڕان و کچانیان کرد بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەڕەوشی خوێندکارانی کۆلێج. پاش سەردانی کردنی شوێنی حەوانەوەو چێشتخانەو شوێنەکانیتر، گوێیان گرت بۆ داواکاری و پێشنیاری خوێندکاران و بەڵێنیان پێ دان کە هەرچی لەتوانایاندا بێت بۆ خوێندکارانی جیبەجێ بکەن.
ئەمڕۆ ٣/١/٢٠٢٤ خوێندکارانی بەشی پەروەردەی ئاین قۆناغی یەک بەسەرپەرشتی م.ی.ھاجر اسماعیل ویس پێشانگایەکی تایبەت بە بابەتەکانی ژینگە پارێزی و خاک پارێزی و ڕیسایکلینیان کردەوە.
پێشانگاکە نمایشی کاری دەستی و لێھاتویی و سەلیقەیی خوێندکاران بوو کە ئاماژە بوو بۆ گرنگی سەوزایی و سودوەرگرتن لە کەرەستەی کۆن و دوبارە بەکارھێنانیان بۆ کاری جوانکاری و کەرەستەی بەسود.
ھەریەک لە بەڕێزان د. اسماعیل سەرۆک بەشی پەروەردە و دکتۆر سەربەست بڕیاردەری بەشی پەروەدە و چەند مامۆستایەکی بەڕێز پێشانگاکەیان کردەوە، دواتریش بەشێکى زۆر لە مامۆستایان و خوێندکارانى کۆلێج سەردانى پێشەنگاکەیان کردو کار و ماندوبونی خوێندکارانیان بەرز نرخاند.