College of Islamic Science

Seminars

Img 2354
28-Jan-2025

زنجیرە سیمینارەکانی وەرزی زستانە: بایەخی شیعر و ئەدەب لە کەلتوور و کەلەپووردا

کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان لە (زنجیرە سیمینارەکانی وەرزی زستانە)دا سیمینارێکى نوێ پێشکەش دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێکەوتی ٢٨ /١ / ٢٠٢٥، کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی سیمینارەکانی کۆلێجی زانستە ئیسلامیەکان/زانکۆی سلێمانی، بەڕێز(پ.د. سەباح محمد بەرزنجی) سەرۆکی سەنتەری زەهاوی و مامۆستاى زانکۆ لە درێژەى زنجیرە سیمنارەکانی وەرزی زستانەى کۆلێج، سیمینارێکى لەژێرناوى: (بایەخی شیعر و ئەدەب لە کەلتوور و کەلەپووردا) پێشکەشکرد. شايانى باسە سیمینارەکە بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێج بەڕێز (پ.ی.د خالید احمد مصطفى)، وە یاریدەدەری ڕاگر بەڕێز (د. عومەر جومعە)، وە بەشێكى زۆر لە مامۆستايان و خوێندكاران و فەرمانبەرانى كۆلێج بەڕێوەچوو. لەسیمینارەکەیدا بەڕێز د. سەباح بەرزنجی بەشێوەیەکى وردو زانستیانە تیشکى خستە سەر بایەخ و گرنگى شیعرو ئەدەب لەکەلتوورو کەلەپووردا. لەکۆتایی سیمینارەکەدا، بەڕێز د. صەباح وەکو دیارى دیوانە شیعرییەکەى بەناوى (ئاوێنەى خەیاڵ) پێشکشە بە هەریەک لەبەشداربووان کرد.

جێى باسە ئەم زنجیرە سیمینارانە بەردەوام دەبێت بۆ بە مەبەستی سودوەرگرتن لە ئەزموون وکارامەی کەسایەتیە کاریگەر و خاوەن  پێگەکانی دەرەوەی کۆلێج، وە بۆ پەرەپێدانی توانای مامۆستایانمان لە ڕێگەی کەسە بەئەزموون  وئاکادیمیستەکانی کۆمەڵگا.


Today, Tuesday, 28/1/2025, at 10:00 AM in the Seminar Hall of the College of Islamic Sciences at the University of Sulaimani, esteemed (Prof. Dr. Sabah Mohammed Barzinji), Head of the Zahawi Center and a university professor, presented a seminar under the title: “The Importance of Poetry and Literature in Culture and Civilization” as part of the series of winter semester seminars organized by the college. It is worth mentioning that the seminar was conducted with the presence of the respected Dean of the College, (Dr. Khalid Ahmed Mustafa), and the Deputy Dean, (Dr. Omer Jumaa), along with a large number of professors, students, and staff of the college. During the seminar, Dr. Sabah Barzinji scientifically and comprehensively shed light on the significance and importance of poetry and literature in culture and civilization.
It is notable that this series of seminars will continue with the aim of benefiting from the experiences and expertise of influential and accomplished personalities outside the college, as well as enhancing the capabilities of our professors through interactions with experienced and academic figures within the community.

 

Find Out More
Img 2262
27-Jan-2025

ئەنجامدانی سیمینارێکی تایبەت بە مەقاماتی عێڕاقی و کاریگەرى لەسەر جوانخوێندنەوەی قورئانى پیرۆز

کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان سیمینارێکی تایبەت بە مەقاماتی عێڕاقی و کاریگەرى لەسەر جوانخوێندنەوەی قورئانى پیرۆز ئەنجام دەدات.

ئەمڕۆیەکشەممە، ڕێکەوتی  27 / 1 / 2025، کاتژمێر 10 ی سەر لە بەیانی لە هۆڵی سیمینارەکانى کۆلێجی زانستە ئیسلامیەکان، بەئامادەبوونى بەڕێز راگرى کۆلێج و بەشێکى بەرچاو لە مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەران، بەڕێز (پ.ی. مامۆستا سامان شوانی) هەستا بە ئەنجامدانی سیمینارێکی قەشەنگ بەناونیشانى: (جوان خوێندنەوەى قورئانى پیرۆزو کاریگەری مەقاماتی عێڕاقی تیایدا). کە بەڕێز مامۆستا سامان ئاماژەی بە زۆرێک لە مەقاماتی عێڕاقی وکوردیەکان کرد بە شێوەیەکی پڕاکتیکی. شایەنی باسە، سیمینارەکە نزیکەى کاتژمێرێکى خایاند.


The College of Islamic Sciences had a special seminar on the Iraqi positions and their impact on the recitation of the Holy Qur’an.

Today, Saturday, January 27, 2025, at 10:00 AM, at the seminar hall of the College of Islamic Sciences, with the presence of the esteemed College dean and several prominent professors, students, and  and college administrators . the seminar was conducted by (Assist. Prof. Saman Shwani) under the title: “The Recitation of the Holy Qur’an and the Impact of Iraqi Positions on It.” In this seminar, Mr. Saman referenced many Iraqi and Kurdish figures in a practical manner. It is worth noting that the seminar lasted nearly an hour.

Find Out More
Viber Image 2025 01 27 08 58 01 402
27-Jan-2025

لە کۆلێجی زانستە ئیسلامییەکان دوو سیمینار لەلایەن خوێندکارانی کۆلێجەوە پێشکەش کران

ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی 26 / 1/ 2025، کاتژمێر 10ی سەر لەبەیانی  لە درێژەی کارو چالاکیە ڕۆشنبیرو زانستیەکانی خوێندکارانمان هەردوو خوێندکار (سەردەم دەرباز) و (محمد شهاب) هەستان بە ئەنجامدانی دوو سیمینار. سیمینارى یەکەم بە ناونیشانی (گرنگی کۆلێجی زانستە ئیسلامیەکان و چۆنیەتی بەهرەمەندبوون لێی) لەلایەن بەڕێز سەردەم دەرباز پێشکەش کرا. وە دووەم سیمینار لەژێر ناوى (ئادابەکانی فێرخوازانی زانستە ئیسلامیەکان) لەلایەن بەڕێز محمد شهاب پێشکەش کرا. شایەنى باسە بەشێکى بەرچاو لە خوێندکارانى کۆلێج بەشدارى سیمینارەکان بوون…


On Sunday, January 26, 2025, at 10:00 AM, during the activities of our students’ intellectual and academic development, two students, (Sardem Darbaz) and (Mohammad Shihab), presented two seminars. The first seminar, titled “The Importance of the College of Islamic Sciences and How to Benefit from It,” was presented by Mr. Sardem Darbaz. The second seminar, under the title “Etiquette of Islamic Sciences Students,” was presented by Mr. Mohammad Shihab. It is worth mentioning that a significant number of college students participated in the seminars.

Find Out More
Img 2243
23-Jan-2025

زنجیرە سیمینارەکانی وەرزی زستانە: خوێندنەوەیەک بۆ ژمارەی ئایەتەکان لە قورئانی پیرۆزدا

ئەمڕۆ پێنجشەممە ، ڕێکەوتی 23 / 1/ 2025 کاتژمێر 10ی سەر لەبەیانی لە هۆڵی سیمینارەکانی کۆلێجی زانستە ئیسلامیەکان/زانکۆی سلێمانی، چوارەم ئیڤێنتى زنجیرە سیمنارەکانی وەرزی زستانە بەڕێوەچوو. سیمینارەکە لەلایەن بەڕێز پ.د فاروق عبدللە کریم میرزا  پرۆفیسۆر لە کۆلێجی یاسا، زانکۆی سلێمانی پێشکەش کرا. شایانى باسە، بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێج بەڕێز پ.ی.د. خالید احمد مصطفى و یاریدەدەری ڕاگر بەڕێز (د. عومەر جومعە)و تەواوى سەرۆک بەشەکان و بەشێكى بەچاو لە مامۆستايان و خوێندكارانى كۆلێج بەڕێوەچوو.

بەڕێز پرۆفیسۆر دکتۆر فاروق خوێندنەوەیەکى وردو زانستیانەى بۆ ژمارەی ئایەتەکانى قورئانی پیرۆز کردو لە سیمینارەکەیدا زیاتر جەختى لەسەر مانا قوڵ و فەلسەفیەکانى حەج و عەمرەو چۆنیەتى تێگەیشتن لەو پەرستشانە کردەوە.


Today, Thursday, January 23, 2025, at 10:00 AM, the fourth event of the winter semester seminar series took place in the seminar hall of the College of Islamic Sciences/University of Sulaimani. The seminar was presented by Dr. Farooq Abdullah Karim Mirza, a professor at the College of Law, University of Sulaimani. It is worth mentioning that the seminar was organized with the preparation of the College’s management, including Assist. Prof. Dr. Khalid Ahmad Mustafa, and Dr. Omar Juma’a, along with all the heads of departments and a group of professors and students from the college.

Professor Dr. Farooq delivered an in-depth scientific lecture on the number of verses in the Holy Quran during the seminar. He focused more on the meanings, explanations, and philosophical aspects of Haj and Umrah, and how to understand the rituals and their spiritual significance.

Find Out More
Img 2167
23-Jan-2025

کۆلێجی زانستە ئیسلامیەکان لیژنەی بەدودا چوون و کاروباری کەم ئەندامان سیمینارێکیان ڕێکخست

 ڕۆژی چوارشممە، ڕێکەوتی 22 / 1/ 2025 کاتژمێر 10ی سەر لەبەیانی لیژنەی بەدواداچوون و کاروباری کەم ئەندامان سیمنارێکیان ڕێکخست لە کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان بە مەبەستی ناساندنی لیژنەکە وگرنگی بوونی لیژنەی ڕایکردنی کاروباری کەم ئەندامان لە دام و دەزگا فەرمیەکانی حوکمەت دا کەبەخۆشحاڵیەوە ئەمساڵ ئەم لیژنەیە لە کۆلێجی زانستە ئیسلامیەکان  پێک هێندراوە و کاروچالاکیەکانی خۆیان ئەنجام دەدەن .

شایەنی باسە سیمنارەکە لەلایەن مامۆستا هاجر وەیس  پێشکەشکرا .


On Thursday, January 22, 2025, at 10 AM, a seminar was organized by the College of Islamic Sciences for the members of the handicapped Association. The purpose of the seminar was to introduce the association and highlight the importance of handicapped Association in the public and government sectors. It was with great pleasure that this association was established this year at the College of Islamic Sciences, and its members are actively engaged in their work.

It is worth mentioning that the seminar was presented by Miss. Hajar Wais.

Find Out More
Img 2060
19-Jan-2025

کۆلێجی زانستە ئیسلامیەکان سیمینارێکی تایبەت بە پێواژۆى بۆڵۆنیاى پێشکەش کرد

کۆلێجی زانستە ئیسلامیەکانى زانکۆى سلێمانى سیمینارێکی تایبەت بە پێواژۆى بۆڵۆنیاى پێشکەش دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەمە، ڕێکەوتی 19 / 1 / 2025  کاتژمێر 10 ی سەرلە بەیانی لە هۆڵی سیمینارەکانی کۆلێج بەڕێز (پ.ی.د ئومێد محمد نجمە) هەستا بەئەنجامدانی سیمینارێک بۆ خوێندکارانى قۆناغى  یەکەمی هەردوو بەشی (بنەماکان  و شەریعە) سەبارەت بە ڕێنمایەکانی پێواژۆی بۆڵۆنیا بە مەبەستی ئاشناکردنی خوێندکارانی قۆناغەکە بەم پڕۆسە تازەیە.


Today, Sunday, January 19, 2025, at 10 AM in the morning at the seminar hall of the college, Assist. Prof .Dr. Omed Mohammad Najma presented a seminar for the first stage of both departments (Fundamentals and Sharia) regarding the guidelines of the Bologna system, with the purpose of introducing the students of this stage to this new process.

Find Out More
Img 1955
16-Jan-2025

زنجیرە سیمینارەکانی وەرزی زستانە: (قبوڵکردنى یەکترو ڕۆڵى لە گەشەکردنى شاردا) لەلایەن بەڕێز د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی

کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان سیمینارێکى تایبەت بە پێکەوەژیان و رۆڵى لە گەشەسەندنى شاردا بۆ بەڕێز پارێزگارى سلێمانى ساز دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێکەوتی 16 / 1 /  2025، کاتژمێر  10ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی سیمینارەکانی کۆلێجی زانستە ئیسلامیەکان /زانکۆی سلێمانی، بەئامادەبوونى بەڕێز راگرى کۆلێج، پ.ی.د. خالد أحمد مصطفى، لیژنەى رۆشنبیرى کۆلێج لەدرێژەى زنجیرە سیمینارەکانى وەرزى زستانە، سیمینارێکى بۆ بەڕێز د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رێکخست لەژێرناوى: (قبوڵکردنى یەکترو ڕۆڵى لە گەشەکردنى شاردا).

لە سیمینارەکەیدا، بەڕێز د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، زۆر بە وردى تیشکى خستە سەر گرنگترین خاڵەکانى بەهێزکردنى گیانى تەبایى و پێکەوەژیان و رۆڵ و کاریگەرى ئەو خاڵانە لە چۆنیەتى گەشەسەندن و بەهێزکردنى شاردا، بۆ نموونە: مامەڵەکردن لەسەر بنەماى هاوڵاتیى بوو،  ئاوەدانکردنەوە بەشێوەیەکى پیشەیى، قەبوڵکردنى یەکترو نیشاندانى وێنایەکى جوان بە گەشتیاران، رێگریکردن لە جیاکارى، رێزگرتن لە کەسانى بێگانە، نەبوونى بەهانەو پۆلێنکردنى ئاینى و مەزهەبى و حیزبى و تائیفى. بۆ هەریەک لەم تەوەرانە، بەڕێز د.هەڤاڵ نموونەى زیندوى هێنایەوەو ئەوەى خستەڕوو کە چۆن دەتوانین سوود لە نموونەى شارانیتر وەربگرین و کۆمەڵە بەهاو رەوشتێکى جوانى خۆیشمان کە هەن بیانپارێزین.

شايانى باسە سیمینارەکە بە ئامادەبوونی بەشێكى زۆر لە مامۆستايان و خوێندكاران و فەرمانبەرانى كۆلێج بەڕێوەچوو. پاشان لەلایەن بەڕێزان راگرى کۆلێج و یاریدەدەرو ئەندامانى ئەنجومەنى کۆلێجەوە لەگەڵ بەڕێز د.هەڤاڵ ئەبوبەکر سەردانى چەند بەشێکى کۆلێجیان کرد، وەکو کتێبخانە، هۆڵى خوێندنەوە، مزگەوتى تایبەت بە کۆلێج و ئەو باخچە نوێیەى کە بۆ کۆلێج دروستکراوە.

جێگەى ئاماژەپێدانە ئەنجامدانى ئەم زنجیرە سیمینارانە بۆ مەبەستی سودوەرگرتن لە ئەزموون وکارامەیی کەسایەتیە کاریگەر و خاوەن  پێگەکانی دەرەوەی کۆلێجە، وە بۆ پەرەپێدانی توانای مامۆستایانمانە لە ڕێگەی کەسە بەئەزموون  وئاکادیمیستەکانی کۆمەڵگا. بەخۆشحاڵییەوە (زنجیرە سیمینارەکانی وەرزی زستانە) لەداهاتوودا بەردەوامیان دەبێت.


The College of Islamic Sciences is organizing a special seminar on the topic of social cohesion and its role in urban development, which will be presented by the respected Governor of Sulaymaniyah.

Today, Thursday, January 16, 2025, at 10 AM, in the seminar hall of the College of Islamic Sciences / University of Sulaymaniyah, with the participation of the college’s esteemed dean , Assist .Prof. Dr. Khaled Ahmed Mustafa, the long-running series of winter seminars will include a seminar organized by the respected Dr. Haval Abu Bakr, Governor of Sulaymaniyah, titled: “The Acceptance of Social Cohesion’s Role in Urban Development.”

During the seminar, Dr. Haval Abu Bakr thoroughly explained the most important factors in strengthening social cohesion, urban development, and how these factors impact the progress and development of cities. For instance, dealing with the local population, reestablishing professional practices, promoting a positive image to visitors, working towards unity, respecting foreigners, avoiding sectarianism, and refraining from justifying religious, sectarian, or party-related divisions. In each of these areas, Dr. Haval shared real-life examples, showing how we can benefit from the examples of more developed cities and adopt their positive practices in our own community.

It is worth noting that the seminar was attended by a large number of professors, students, and administrators of the college. Afterward, the college dean and members of the college council, along with Dr. Haval Abu Bakr, visited several college places, such as the library, study hall, the college mosque, and the new garden built for the college.

The ultimate goal of this series of seminars is to provide beneficial insights from practical experience, aiming to enhance the effectiveness of the college’s staff and expand the academic and professional skills of our faculty members for the betterment of society. The Winter Seminar series will continue with future sessions.

Find Out More
Img 1652
09-Jan-2025

زنجیرە سیمینارەکانی وەرزی زستانە: (هەڵسەنگاندنێک بۆ ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە کۆشەنیگای بەرپرسیارێتی تاک و کۆمەڵگەوە)

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٩ /١ / ٢٠٢٥، کاتژمێر  10ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی سیمینارەکانی کۆلێجی زانستە ئیسلامیەکان /زانکۆی سلێمانی، بەڕێز (م.صابر عبدللە کریم) بەڕێوبەری نوسینگەی مافی مرۆڤ لە سلێمانی دووەم ڕۆژی زنجیرە سیمنارەکانی وەرزی زستانەی پێشکەشکرد، بە مەبەستی سودوەرگرتن لە ئەزموون وکارامەی کەسایەتیە کاریگەر و خاوەن  پێگەکانی دەرەوەی کۆلێج، وە بۆ پەرەپێدانی توانای مامۆستایانمان لە ڕێگەی کەسە بەئەزموون  وئاکادیمیستەکانی کۆمەڵگا. شايانى باسە سیمینارەکە بە ئامادەبوونی یاریدەدەری ڕاگر بەڕێز (د. عومەر جومعە)و بەشێك لە مامۆستايان و خوێندكاران و فەرمانبەرانى كۆلێج بەڕێوەچوو.


Today, Thursday, 9th of January, 2025, at 10 AM in the seminar hall of the College of Islamic Sciences/ University of Sulaimani , Mr. (Teacher. Saber Abdullah Karim), the director of the Human Rights Office in Sulaimani, presented the second day of the winter semester seminar series. The purpose of the seminar was to gain benefit from the experiences and effective personal skills of individuals who are owners of expertise from outside the college, as well as to enhance the capabilities of our professors through practical experience and academic knowledge for the community. It is worth mentioning that the seminar attended by Dr. Omar Jumaa Assistant dean of the college and  several professors, students, and college administrators .

Find Out More
Img 1578
08-Jan-2025

خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی (سەرچاوەکانى زانین لە فەلسەفەى هاوچەرخى ئیسلامیدا)

ئەمڕۆ چوارشەممە، رێکەوتى 8 / 1 / 2024، لەهۆڵى سیمینارەکانى کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکانى زانکۆى سلێمانى سیمینارێکى پڕ لە زانیارى و مەعریفە و خوێندنەوەیەکى ورد بۆ کتێبی (سەرچاوەکانى زانین لە فەلسەفەى هاوچەرخى ئیسلامیدا) لە نووسینى (پ.ی.د. ضیاء حبيب توفيق) مامۆستا لە کۆلێجى ناوبراو پێشکەشە کرا. شایەنى باسە ئەم خوێندنەوەیە هەر لەلایەن بەڕێز نووسەرى ئەم کتێبە (پ.ی.د. ضیاء حبيب توفيق) خۆیەوە پێشکەش کراو بەشێکى زۆر لە مامۆستایانى کۆلێجى ناوبراو بەشدارى سیمینارەکە بوون و لەکۆتایدا بە کۆمەڵێک پرسیارو تێبینى گرنگ سیمینارەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.


Today, Wednesday, 8th of January, 2024, in the seminar hall of the College of Islamic Sciences/University of  Sulaimani , a seminar full of information, knowledge, and a detailed reading of the book “Sources of Knowledge in Islamic Peripatetic Philosophy” by (Assist. Prof. Dr. Zia Habib Tawfiq), teacher at the renowned college, presented. It is worth mentioning that this reading was presented by the author of the book himself, (Assist. Prof. Dr. Zia Habib Tawfiq). Many professors from the renowned college participated in the seminar, and at the end, the seminar became more valuable through a series of important questions and observations.

Find Out More
1 2 3
chevron-downchevron-rightchevron-right-circle linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram