College of Islamic Science

Panels

Img 3433
16-Mar-2025

کۆلێجی زانستە ئیسلامیەکان پانێڵێکی بۆ یادی کیمیا بارانی هەڵەبجە سازکرد

بەڕێوەچوونی پانێڵک لە ژێر دروشمی هەڵەبجە لەنێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا.

ئەمڕۆ یەکشەممە ، ڕێکەوتی 16 / 3 / 2025 کاتژمێر 10 ی سەر لەبەیانی لەهۆڵی سیمینارەکانی کۆلێج و بەئامادەبوونی بەڕێز ڕاگری کۆلێج، پ. ی. د. خالید أحمد مصطفى، لیژنەی ڕۆشنبیری کۆلێجی زانستە ئیسلامیەکان پانێڵێکی تایبەت بە ساڵیادی کیمیاییبارانی شاری هەڵەبجە سازکرد.
شایەنی باسە پانێڵەکە لەلایەن بەڕێزان پڕۆفیسۆر د. ئاراس محمد ساڵح ، د. زانا ناجی ، وە د. سەربەست نادر لەژێر دروشمی (هەڵەبجە لەنێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا) پێشکەشکرا . هاوکات کاتژمێر 11 و 5 خولەکی سەرلەبەیانی هەمان رۆژ مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێجی زانستە ئیسلامیەکان بۆ بەرزڕاگرتنی گیانی پاکی شەهیدانی ئەم یادە، چەند خولەکێک لەبەردەم باڵەخانەی کۆلێج ڕاوەستان.


Find Out More
Img 3344
09-Mar-2025

لە ژێر دروشمی ( ژنان سومبولی جوانی ژیانن) لیژنەی ڕۆشنبیری کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان پانێڵێک ساز دەکات

سازدانی پانێڵێک لە ژێر دروشمی ( ژنان سومبولی جوانی ژیانن)

ڕۆژی یەکشەممە ، ڕێکەوتی 9 / 3 / 2025 کاتژمێر 10 ی سەر لەبەیانی .بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە و لە ژێر دروشمی (ژنان جوانی ژیانن) لیژنەی (ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن)ی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان،هەستان بە سازدانی پانێڵک لە هۆڵی سیمیناراتی کۆڵێژ کە تیایدا سێ تەوەر باسکرا
یەکەمیان لە لایەن پرۆفیسۆر ئاراس محمد ساڵحەوە بوو باسی مێژوو و هۆکاری دیاریکردنی ٨ ی مارس بۆ ڕۆژی جیهانی ژنان.
تەوەری دووهەم لە لایەن شاعیر تەحسین ساڵەیی کە باسی ژنی کرد لە نێو شیعری کوردیدا.
مامۆستا هاجەر اسماعیل تەوەری سێهەمی تەرخان کردبوو بۆ باسکردن لە ژنانی کەمئەندام لە نێوان ئازار و سەرکەوتندا.
پانێڵەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستا و فەرمانبەر و خوێندکاری کۆلیژ ئەنجام درا.


Panel Discussion Under the Theme (Women Symbolize the Beauty of Life)

On Sunday, March 9, 2025, at 10 AM, in celebration of International Women’s Day and under the theme (Women Symbolize the Beauty of Life), a panel discussion was organized by the (Enlightenment and Awareness) team of the Islamic Science College. The panel took place in the seminar hall of the college, where three topics were discussed.

The first presentation was by Professor Aras Mohammad Salih, who discussed the history and reasons behind the establishment of March 8 as International Women’s Day.
The second presentation was by poet Tahsin Salahi, who spoke about Kurdish women in Kurdish poetry.
The third presentation was by Miss. Hajar Ismail, who talked about handicapped women who have struggled with difficulties and success in their lives.
The panel was well-attended by a significant number of professors, administrators, and students of the college.

Find Out More
Img 1621
03-Mar-2025

سازدانی پانێڵێک بە ناونیشانی ڕەچەڵەکی زمانی کوردی و هاوبەشی لەگەڵ نەتەوەکانی دەوروبەریدا

سازدانی پانێڵێک بە ناونیشانی (ڕەچەڵەکی زمانی کوردی و هاوبەشی لەگەڵ نەتەوەکانی دەوروبەریدا )

ڕۆژی یەک شەممە  2 / 3 / 2025 کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان – لیژنەی ڕۆشنبیری – هەستا بە سازدانی پانێڵێک بە ناونیشانی (ڕەچەڵەکی زمانی کوردی و هاوبەشی لەگەڵ نەتەوەکانی دەوروبەریدا )

لەلایەن هەردوو بەڕێز

پڕۆفیسۆر : ئاراس محمد ساڵح

شاعیر : تحسین امین طە

لەم پانێڵەدا باس لە ڕەچەڵەکی زمانی کورد و هاوبەشپێکردنی لە نێوان نەتەوەکانی وەک تورک و فارسەوە  و هۆکاری فەرامۆشکردنی زمانی کوردی لەلایەن زانا ئاینیە دێرینەکان و کاریگەری دەسەڵاتەکان لە لاوازکردنی زمانی کوردی ، هەروەها باس لە شیعری کوردی و هۆکاری بوونی زاراوەی بیانی لە نێو شیعری شاعیرە دێرینەکانی کوردا کرا.


Panel Discussion on “The Evolution of the Kurdish Language and Its Interactions with Neighboring Nations”

On Sunday, 2nd March 2025 at Islamic Sciences College a panel was held by the enlightenment committee under the title of The Evolution of the Kurdish Language and Its Interactions with Neighboring Nations

The panel discussion will focus on the evolution of the Kurdish language, its interaction with neighboring languages such as Turkish and Persian, the reasons behind the neglect of the Kurdish language by scholars of ancient religions, and the impact of political powers in diminishing the Kurdish language. Additionally, the discussion will touch upon Kurdish poetry and the factors that led to the creation of literary genres within Kurdish poetry by Kurdish poets of ancient times.

Presented by:
Professor Aras Mohammed Saleh
Poet Tahseen Amin Ta

Find Out More
chevron-downchevron-rightchevron-right-circle linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram