سەردانى بەڕێز بەڕێوەبەری دڵنیای جۆری و پەرەپێدانی پڕۆگرامەکانی خوێندنی زانکۆی سلێمانی بۆ کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان

Ffef7ad0f3174e0fb65eb1da3a3bdc81
28-Jan-2025
News

سەردانى بەڕێز بەڕێوەبەری دڵنیای جۆری و پەرەپێدانی پڕۆگرامەکانی خوێندنی زانکۆی سلێمانی بۆ کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان

بەمەبەستى کردنەوەى بەشێکى زانستى نوێ، بەڕێز بەڕێوەبەری دڵنیای جۆری و پەرەپێدانی پڕۆگرامەکانی خوێندنی زانکۆی سلێمانی سەردانى کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێکەوتی ٢٨ /١ / ٢٠٢٥، کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی بەڕێز راگرى کۆلێجى زانستە ئیسلامیەکان، پ.ی.د. خالید أحمد مصطفى، وە جێگرى راگر، بەڕێز د. عمر جمعە، پێشوازیان کرد لە بەڕێز د. وریا صابر عبدللە، بەڕێوەبەری دڵنیای جۆری و پەرەپێدانی پڕۆگرامەکانی خوێندنی زانکۆی سلێمانی کەسەردانی کۆلێجی زانستە ئیسلامیەکانیان کرد بەمەبەستی بەدواداچوون وبەسەرکردنەوەی هۆڵەکانی خوێندن و ژورە کارگێڕیەکانى (بەشی وتار بێژی و ڕاگەیاندنی ئاینی) کە چاوەڕێ دەکرێ بۆ ساڵی داهاتوو لە کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان بکرێتەوە. وە شایەنی باسە لەسەردانەکەدا بەڕێز پرۆفیسۆر د. سباح بەرزنجی کە ئەندامی لیژنەی ڕاسپیردراو بوو بۆ مەبەستی کردنەوەی بەشەکە ئامادە بوو.


For the purpose of opening a scientific section, the esteemed Administrator of the General Directorate and the development of the programs of the University of Sulaimani’s educational system visited the College of Islamic Sciences.

Today, Tuesday, January 28, 2025, at 10:00 AM, the esteemed dean of the College of Islamic Sciences, Assist .Prof .Dr. Khalid Ahmad Mustafa, and the Assistant dean Dr. Omar Juma, welcomed Dr. Wrya Saber Abdulla, the Administrator of the General Directorate and the development of programs of the University of Sulaimani, who visited the College of Islamic Sciences with the aim of opening and evaluating the educational halls and the operational sectors (the department of Islamic studies and religious communication) that are expected to be implemented in the coming academic year at the College of Islamic Sciences. Worth mentioning is the visit of Professor Dr. Sabah Barzinji, a member of the extended committee, who was ready to assist in the opening of the section.

 

Share It on

Related News 

chevron-downchevron-rightchevron-right-circle linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram