کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکانى زانکۆى سلێمانى بەهاوبەشى سەنتەرى زەهاوى، خولێکى تایبەت بەمیتۆدەکانی توێژینەوەی زانستیی دەکاتەوە.
رۆژى یەک شەممە رێکەوتى 13 / 10 / 2024، کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکانى زانکۆى سلێمانى بەهاوبەشى سەنتەرى زەهاوى بۆ لێکۆڵینەوەى فیکرى، خولێکى تایبەت بەمیتۆدەکانی توێژینەوەی زانستیی بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا/ دکتۆرا كردەوە. ئەم خولە دوو رۆژ دەخایەنێت و نزیکەى (20) بیست خوێندكاری دكتۆرا تێیدا بەشدار بوون.
لە سەرەتای خولهكهدا وتەیەک لەلایەن هەریەك لە بەڕێزان د.عومەر جومعە، یاردەدەری ڕاگری كۆلێجی زانستە ئیسلامییەکان و كاك هاوژین عومەر، بەڕێوەبەری كارگێڕیی سەنتەری زەهاوی پێشکەشکراو تێدا بەڕێزیان تیشكیان خستە سەر گرنگی و ناوەرۆكی خولەكە.
شیاوی باسه، لە خولهكەدا بهشداربووان چەندین وانە و ڕێنمایی پێویستی نوسینی ئهكادیمیی وهردهگرن.
شایەنى ئاماژە پێکردنە ئەم خولە دواى ئەوە دێت کە پێشتر کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان لەگەڵ سەنتەرى ناوبراو خولێکى میتۆدەکانی توێژینەوەی زانستیی بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا/ ماستەر كردەوەو سەركەوتنێکى باشى بەدەستهێنا و خواستێكی زۆر لەسەر خولەكە هەبوو، هەر بۆیە کردنەوەى ئەم خولەیش بۆ خوێندکارانى دکتۆرا خواست و داواکارییەکى زۆرى لەسەر بوو.
راگرى کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان پێشوازى لە وەفدێکى دەزگاى رۆشنبیرى و زانستى عەتەبەى عەباسى دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، رێکەوتى 10 / 11 / 2024، بەڕێز (پ.ی.د. خالید أحمد مصطفى) راگرى کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان، بەئامادەبوونى بەڕێزان یاریدەدەرى راگرو سەرۆکى بەشەکانى کۆلێجى ناوبراو، پێشوازیان لە وەفدێکى دەزگاى رۆشنبیرى و زانستى عەتەبەى عەباسى کرد، کە لە کەربەلاى موقەدەسەوە هاتبوون بۆ سلێمانى بۆ سەردانى کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان و چەند شوێنێکى تر بەمەبەستى بەخشینى کۆمەڵێک بەرهەمى زانستى لە پەرتووک و گۆڤاری زانستى. شایەنى باسە لەدیدارەکەدا جەخت لە برایەتى و کارى هاوبەشى هەردوو دامەزراوەکە کرایەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، رێکەوتى 10 / 11 / 2024، بەڕێز (پ.ی.د. خالید أحمد مصطفى) راگرى کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان، بەئامادەبوونى بەڕێز (د. عمر جمعە) یاریدەدەرى راگرو بەڕێز (پ.ی.د. ئاسۆ رضا أحمد) سەرۆکى بەشى بنەماکانى ئاین، درعى رێزلێنانى بەخشى بە بەڕێز (پ.ی.د. شیروان ناجى عزیز) دواى تەواوکردنى ئەرکەکەى وەک سەرۆک بەشى پێشووى بنەماکانى ئاین.
هیواى سەرکەوتنى زیاترى بۆ دەخوازین.
راگرایەتى کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان