کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکانى زانکۆى سلێمانى بەهاوبەشى لەگەڵ چەند لایەنێک، سیمپۆزیۆمێکى تایبەت بە پێكهوهژیان ئەنجام دەدات.
رۆژى یەک شەممە، 12 / 5 / 2024، کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکانى زانکۆى سلێمانى بەهاوبەشى لەگەڵ (زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک – سلێمانی)، (بەڕێوبەرایەتی گشتی ئەوقافی سلێمانی)، (ڕێکخراوی دیالۆگ و کلتور)، هەستا بە ئەنجامدانى سیمپۆزیۆمێک بهناونيشانى: (پاراستنى ئهدهبى ڕاجيايى و پێكهوهژیان له كۆمهڵگهى كوردستانى).
پاش خولەكێك وەستان بۆ گيانى پاكى شەهيدان، سەرەتاى بەنامەکانى سیمپۆزیۆم بە خوێندنەوەى قورئانى پيرۆز لەلايەن خوێندكارى كۆلێجى زانستە ئيسلاميەكان (احسان حسين قادر) دەستى پێکرد. وتارى بەخێرهاتن لەلایەن بەڕێز (پ.د. خدر معصوم هەورامى) سەرۆكى زانكۆى تيشك – سلێمانى، پێشکەش کرا. دواتر لەلایەن بەڕێز (پ.د. ادريس هادى) سەرۆكى دەستەى ئەميندارانى زانكۆى تيشك وتەیەکى تایبەت خوێندرایەوە. شایەنى باسە وتەى زانكۆى سلێمانى وكۆلێجى زانستەئيسلاميەكان لەلایەن راگرى کۆلێجى ناوبراو، بەڕێز (پ.ى.د. خالد أحمد مصطفى) پێشکەش کرا. هەر لە بڕگەى دەستپێکى سیمپۆزیۆمەکەدا، بەڕێز (م. هاوژين رؤوف حسن) بەڕێوەبەرى گشتى ئەوقافى سلێمانى، وتەیەکى تایبەتى خوێندەوەو دواتر وتارى (رێكخراوى ديالۆگ و كلتور) لەلایەن سەرۆکى رێکخراوى ناوبراو ، بەڕێز (م. محمد لطيف)ەوە پێشکەش کرا. پاشان بەڕێز (د.هەڤاڵ ابوبكر) پارێزگارى سلێمانى، وتەیەکى پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
پانێڵى یەکەمى سیمپۆزیۆمەکە لەلایەن بەڕێز (م. عبدالسمیع زرار محمد) بەڕێوەبرا کە تیایدا دوو پانێلیست توێژینەوەى خۆیان پێشکەش کرد، بەم شێویەى خوارەوە:
دوا بەدواى پانێلى یەکەم، پشویەکى کورت وەرگیراو پاشان پانێلی دووەم لە لایەن بەڕێز (پ.ى.د. فاضل محمود قادر) بەڕێوەبرا کە سێ توێژینەوەى تێدا پێشکەش کرا، بەم شێویەى خوارەوە:
شایەنى باسە لە کۆتایی هەریەک لە پانێلەکاندا درعى رێزلێنان بەخشرایە هەریەک لە بەڕێوەبەران و پانێلیستەکان. وە لەکۆتا بڕگەدا هەیەکە لەئەندامانى لیژنەى ئامادەکارانى سیمپۆزیۆمەکە درعى رێزلێنانیان پێ بەخشراو خوانى نیوەڕۆ پێشکەش بە میوانان کرا.
لیژنەى ئامادەکاریى سیمپۆزیۆم:
رۆژ: یهكشهممه،
رێكهوتى: 12 / 5 / 2024.
كات: 10ى سهرلهبهیانى
شوێن: هۆڵى كراوهى زانكۆى تیشك – قولهرهیسى
لیستى ناو و واژووى ئامادەبووانى سیمپۆزیۆم:
ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێکەوتی 18 / 2 / 2025، کاتژمێر 11ی سەر لەبەیانی ئەنجومەنی کۆلێجی زانستە ئیسلامیەکان دانیشتنی ئاسای خۆی ئەنجامدا بەئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجومەن و گشت ئەندامانی بۆ تاوتوێ کردنی کۆمەڵێ پرس و بابەتی گرنگ سەبارەت بە کۆلێج وهەر پێنج بەشە زانستیەکەی.
Today, January 21, 2025, at 10 AM, the Islamic Sciences College Council had its regular meeting, which was attended by the head of the council and all members to discuss a series of surveys and important topics related to the college, including all five of its academic departments.
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ، 17 / 2 / 2025 کۆتا ڕۆژی تاقیکرنەوەکانی فایناڵ سیمیستەری پایزە بەڕێوە چوو وەهەروەها ڕاستەوخۆ دوای تاقیکردنەوەکان کارتی تاقیکردنەوەکان درا بە خوێندکاران
Today, on February 17, 2025, is the final day of the Fall semester exams, which were conducted successfully. Additionally, immediately after the exams, the exam cards were distributed to the students.