ئاگادارى خوێندکارانى بەڕێزى خوێندنى باڵا دەکەینەوە کەڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی 15 / 7 / 2024، کاتژمێر 11ى سەرلەبەیانى لەهۆڵی سیمیناراتى کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان سیمینارێک ئەنجام دەدرێت لەسەر دەستنیشانکردن وڕێنماییەکانی ناونیشانی ماستەر بۆ هەرچواربەشی کۆلێجمان (شەریعە، خوێندنی ئیسلامی، بنەماکانی ئایین، پەروەردەی ئاینی). پێویستە تەواوی خوێندکارانى خوێندنى باڵا ئامادەبن.
لەگەڵ ڕێزدا
ئاگاداری خوێندکارانی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا وماستەر) دەکەین کە سبەینێ ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 1 / 7 / 2024، کاتژمێر (9)ى سەرلەبەیانى لەیەکەی خوێندنی باڵا ئەنجامی خولی دووەمی سیمستەری بەهارە وەردەگرنەوە. داواکارین لەخوێندکاران لەگەڵ خۆیان ئەستۆپاکی بهێنن. وە بۆماوەی (48) کاتژمێر دەتوانن پەڵپ (اعتراض) بگرن.
كۆلێجی زانستە ئیسلامییەكان
خشتەی تاقیكردنەوەكان ـ قۆناغەكانی (دبلۆم، ماجستێر)
سیمستەری بەهارە ـ خولی دووەم
خولی دووەم ـ ساڵی خوێندنی (2023 ـ 2024)
تێبینی// تاقیكردنەوەكان كاتژمێر (9)ی سەرلەبەیانی دەست پێدەكات، لە هۆڵی (15).
ماوەی هەر تاقیكردنەوەیەك ( 3 ) كاتژمێرە.
لیژنەی تاقیكردنەوەكان
22/6/2024
ئاگادارى بۆ خوێندکارانى هەردوو ئاستى خوێندنى بەرایى بەکالۆریۆس، وە خوێندنى باڵا…
ئاگادارى خوێندکارانى بەڕێزى هەردوو ئاستى خوێندنى بەرایى بەکالۆریۆس (قۆناغەکانى 1، 2، 3، 4) وە خوێندکارانى خوێندنى باڵا (دبلۆمى باڵا، ماجستێر) دەکەیەنەوە، کە سبەینێ یەکشەممە رێکەوتى 23 / 6 / 2024، لەکاتژمێر 9ى بەیانى بەدواوە دەتوانن لەکۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى خولى یەکەم وەربگرنەوە دواى ئەوەى کە رێکارەکانى ئەستۆپاکییان تەواوکرد. هاوکات رۆژى یەک شەممەو دووشەممە (23 و 24ى 6ى 2024) دەتوانن پەڵپ (اعتراض) بگرن، وە لەدواى ئەو دوو رۆژە تاقیکردنەوەکانى خولى دووەم دەست پێدەکات و هیچ دەرفەتێک بۆ پەڵپگرتن (اعتراض) نامێنێت.
تێبینى// هیچ خوێندکارێک ناتوانێت ئەنجامى تاقیکردنەوەکان بۆ کەسێکیتر وەربگرێتەوەو پێویستە خوێندکار خۆى پەڵپ (اعتراض) بگرێت.
لەگەڵ رێزدا
ئەنجومەنى کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان
22 / 6 / 2024
سەرجەم خوێندكارە یەكەمەكانی کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان – زانكۆی سلێمانی بۆ ساڵانی ۲۰۱۷-۲۰۲۳ ئاگادار دەكەین كە سەردانی بانكی مەڵكەندی بكەن بۆ ئەنجامدانی بایومەتری،
پێویستە هەر دەرچوویەك ئەو لاپەڕەیەی ناوی خۆی تیدایە پرنتی بكات و لەگەڵ خۆیدا بیبات، دوامۆڵەت ۲۰۲٤/٦/٦ە.
بۆ بینینی ناوەکان کلیک لەم لینکانەی خوارەوە بکەن:
ئاگاداری خوێندکارانی بەشداربوو لە خولی ( فیقھی ئافرەت لە ئیسلامدا) دەکەین، پێویستە ڕۆژی چوارشەممە رێکەوتى 29 / 5 / 2024، کاتژمێر ١٠ ى سەرلەبەیانى لە کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان لە هۆڵی سیمینارات ئامادەبن، بەمەبەستى بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەشداربوون،…
لەگەڵ ڕێزدا
بەمەبەستی ئاشناکردنی زیاتری مامۆستایانى زانکۆ، کۆلێجی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سلێمانی وێرکشۆپی تایبەت بە زیرەکى دەستکرد ئەنجام دەدات.
رۆژی دوو شەممە رێکەوتی 20-5-2024، کۆلێجی زانستە ئیسلامییەکان هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی وێرکشۆپێکی تایبەت لەژێر ناونیشانی: (زیرەکى دەستکرد و رۆڵى لە دیراساتى ئاینیدا – Artificial Intelligence and its Role in Religious Studies). لەم وێرکشۆپەدا تیشک دەخرێتە سەر چۆنیەتى سوودوەرگرتن لە میکانیزمەکانى زیرەکى دەستکرد و ئاشناکردنی مامۆستایانی زانکۆ بە گرنگترین ئەو تووڵ و ئالییەتانەى لەزیرەکى دەستکرد بەرهەمهێنراون و چۆنیەتى کارکردنیان لەبوارى دیراسات و توێژینەوەى زانستە ئیسلامیى و ئاینییەکاندا.
وێرکشۆپەکە لە لایەن ئەم مامۆستایانەى خوارەوە بەڕێوەدەچێت:
پێشکەشکار: پ. د. نهلە محمد سعید (دەستەى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینەوەى زانستى)
ڕۆژ: دوو شەممە، ڕێکەوتی 20-5-2024
کات: کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی.
شوێن: بینای کۆلێجی زانستە ئیسلامییەکان (قاتی 2، هۆڵی سیمینارەکان).
تکایە هەموو ئەو بەڕێزانەى لێخۆشبوونیان بۆ کراوە لە کرێى خوێندن بە هۆى بوونى دوو ئەندامى یەک خێزان، پێویستە رۆژى پێنج شەممە رێکەوتى 9 / 5 / 2024 کارتی نیشتمانی هەردوو ئەندامەکە بهێنن بۆ دڵنیابوونەوە لەراست و دروستى. ئەگەر کارتی نیشتیمانی نەبوو، ئەوا پێویستە (صورة قيد) بهێنێت. هەرکەس لە کاتى دیاریکراودا پێویستیەکان نەهێنێت، ئەوا خۆى بەرپرسیار دەبێت و لێخۆشبوون لە کرێى خوێندنەکەى هەڵدەوەشێتەوە.