بە مەبەستی بڵاوكردنەوەی هۆشیاری تایبەت بە كەسانی كەمئەندام لە ناوەندە زانستییەكاندا، کۆلێجی زانستە ئیسلامیەکان هەڵدەستێت بە ئەنجامدانى وۆرکشۆپێک تایبەت بە هۆشیارى مامەڵەکردن لەگەڵ کەسانی کەمئەندام لەهۆڵی سیمینارەکانی کۆلێج لەژێر ناونیشانی:
ئەتەکێتى مامەڵەکردن لەگەڵ کەسانی کەمئەندام
ئەم وۆرکشۆپە تایبەت دەبێت بە شێوازو ئەتەکێتەکانى مامەڵەکردن لەگەڵ کەسانى کەمئەندام و هۆشیارى و رۆشنبیرى تایبەت بەو جۆرە ئەتەکێتانەى کە لەگەڵ ئەم توێژەدا ئەنجام دەدرێت. شایانى باسە لیژنەى (بەدواداچونی كاروباری كەسانی كەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت)ى کۆلێج هەڵدەستێت بە سازدانى ئەم وۆرکشۆپە.
پلانی وورك شۆپ:
– دابەشكردنی فۆرمێكی ڕاپرسی تایبەت بە چەند لایەنێكی تایبەت بە كەمئەندامان
– پێشكەشكردنی بابەتێكی تایبەت بە یاسا نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەكانی تایبەت بە كەمئەندامان
– پێشكەشكردنی ئەتەكێتی مامەڵەكردن لەگەڵ كەمئەندامان
– ڕوونكردنەوەی جیاوازی نێوان تێڕوانینى كومەڵایەتی و تێڕوانینی پزیشكی، وە تێڕوانینی چاودیری و تێڕوانینی مافی
پێشکەشکار:
– م. هاجر اسماعیل ویس
– م. كاروان علی أحمد
– م. مولود محمد ابراهیم
کات: 10ى سەرلەبەیانى
رێکەوت: چوارشەممە، 4 /3 / 2025
شوێن: کۆلێجی زانستە ئیسلامییەکان_نهۆمی دووەم_ هۆڵی سیمینارەکان