لەساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانیدا، کۆلێجی زانستە ئیسلامییەکان بۆنەیەکى تایبەت رێکدەخات

Sulaimani Memorial Poster1
05-Nov-2024
Announcements

لەساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانیدا، کۆلێجی زانستە ئیسلامییەکان بۆنەیەکى تایبەت رێکدەخات

کۆلێجی زانستە ئیسلامییەکان بۆنەیەکی تایبەت بە ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانی ساز دەکات.

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 5 / 11 / 2024، بەئامادەبوونی راگری کۆلێجی زانستە ئیسلامییەکان بەڕێز (پ.ی.د. خالید أحمد مصطفى) له‌ يه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى ليژنه‌ى ڕۆشنبيرى و ڕاگه‌ياندنى كۆلێج ، وە بەئامادەبوونى سەرۆکى لیژنەى ناوبراو (پ.د. ئاراس محمد صاڵح)، بڕياردرا:

ڕۆژى پێنج شه‌ممه‌ 14/11/2024 له‌ ڕۆژى يادى دامه‌زراندنى شارى سلێمانيدا چه‌ند چالاكيه‌ك ئه‌نجام بده‌ين، له‌وانه‌:

  1. پانێڵێك له‌سه‌ر مێژووى سلێمانى
  2. پێشانگاى ئيشى ده‌ست
  3. پێشبرکێی کلتوریى سەبارەت بە ناساندنى مێژووی شاری سلێمانی
  4. چالاكى هونه‌رى- سرود و موناجات، خه‌تخۆشى و شيعر و ئه‌ده‌ب
  5. پێشانگاى وێنه‌ى كۆن و ئه‌و كتێبانه‌ى له‌سه‌ر سلێمانى نووسراون. (هه‌ر كتێبێك له‌باره‌ى سلێمانيه‌وه‌ له‌ كتێبخانه‌كانتانا هه‌يه‌ بيهێن دواتر وه‌ريده‌گرنه‌وه‌.)

ده‌رگاى به‌شداریکردن كراوه‌يه‌و هه‌ر كه‌سێك به‌ هه‌ر چالاكيه‌ك به‌شدارى ده‌كات سوپاسى ده‌كه‌ين.

 ليژنه‌ى ڕۆشنبيرى و ڕاگەياندنى کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان

سێ شه‌ممه‌ 5 / 11 / 2024

Share It on

chevron-downchevron-right linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram