سەردانيكردنى بەشە ناوخۆييەكان

posted Apr 22, 2019, 1:39 PM by Bakhtyar Othman   [ updated Apr 22, 2019, 1:40 PM ]

سەردانيكى راستەوخۆى بەشە ناوخۆييەكان  كاتژمێر(٩) ى ئەمشەو ڕێكەوتى(٢٢-٤-٢٠١٩) لە لايەن بەڕێز ڕاگري كۆلێج (د.شەماڵ بەرزنجى) ،وە بەياوەرى هەريەك لە بەڕێزان جێگرى ڕاگر (د.محمد حسێن پێنجوێنى) و (د. عمر احمد ڕەنگينەيي) سەرۆكى لێژنەى سەلامەتى و تەندروستى و وە نوينەر خوێندكاران، تا لەنزيكەوە گوێ بيستى كەموكوريى و كێشەكانييان بن , لاخۆشيانەوە بەلێنى جدى درا بەگشت خوێندكاران كە بەزووترين كات سەرۆكى زانكۆ ولايەنە پەيوەنديدارەكان ئاگاداردەكەنەوە بۆ چارەسەركردنى كێشەكانيان كە سەرەكيترينيان بريتي بوون لە:

١- نەبوون و كەمى و كۆنى تەباخى چێشت لێنان بە جۆرێك كە ژمارەى تەباخەكان زۆر زۆر كەمە لەچاو ژمارەى خوێندكاران.

٢-كاتى دەست پێكردنى تاقى كردنەوەكانى كۆتايى ساڵ فێنك كەرەوەى پێويست دابينبكرێت بۆ هۆڵەكانى تاقيكردنەوە.

٣- كاتژمێر (٨:٣٠) ى سەرلەبەيانى پێش دەستپێكردنى دەوام پاسەكانى گواستنەوەى خوێندكاران ئامادەبن .

شايانى باسە لێژنەكە خۆشحاڵ بوون بەوەى كەبەرپرسى كارگێرى بەشەناوخۆييەكان زۆر زۆر ڕازى بوون لە هەڵسو كەوت و مامەڵەى خوێندكارانى بەشەناوخۆييەكانى كۆلێجى زانستە ئيسلامييەكان لەگەڵ ستافى كارمەندانى ئيدارى و كارگێريدا.

لەكۆتاييدا لێژنەكە بەناوى ڕاگرايەتى كۆلێجەوە سوپاسى خوێندكارەكانيان دەكەن كە بە ئەدەب و مامەڵەى ڕێزدارانەيان شكۆى خۆيان و مامۆستا و كۆلێجيان پاراستوەو، وە بەڵێنيان دووبارەكردەوە كە بەزووترين كات كيشەكانيان لەگەڵ لايەنى پەيوەنديدار جێبەجێ بكەن.



Comments