Form

posted Aug 9, 2018, 5:54 AM by Bakhtyar Othman   [ updated Oct 26, 2018, 12:56 PM ]
  ئـاگادارى سەرجەم ئەوخوێندكارانە دەكەين كــە خوازيارن بەوەرگرتنيان لــە يەكێك لەبەشەكانى كۆليجى
زانستە ئيسلامييەكان/زانكۆى سلێمانى بە شێوەى راستەوخۆ يان بەشێوەى پاراليل

مەرج و رێنماييەكان بۆ پێشكەشكردنى فۆرمى وەرگرتن بۆ سالى خوێندنى (٢٠١٨- ٢٠١٩) بە سيستەمى راستەوخۆ:

١- دەرچوانى سالانى (٢٠١٦ - ٢٠١٧) وە ( ٢٠١٧ - ٢٠١٨) مافي پێشكەشكردنيان هەيە.
٢- كەمترين كۆنمرەى لە ( ٦٠) شەست كەمتر نەبێت.
٣- لە چاوپێكەوتن و تاقيكردنەوە دەربچێت.
٤- فۆرمى پيشكەشكردن لە ويب سايتەكە وەربگرن و پري بكەنەوە.
٥- پيويستە پيشكەشكار مۆرى قوتابخانە و بەريوەبەرايتى بۆ فۆرمەكەى بكات .

پێداويستيەكان:-
١-  كۆپى پێناسى خوێندكار.
٢- ناسنامەى خوێندكار .
٣-كارتى زانيارى.
٤- چوار رەسمى جواز.
٥- دەبێت خوێندكار خۆى فۆرمەكە بگێرێتەوە.
٦-ئەگەر خوێندكار كور بێت پيويستە بە بەرگى فەرميەوە واتە( كراس و پانتۆل) وە فۆرمەكە بگێرێتەوە.

تكايە يەكيك لەم فۆرمانەى خوارەوە بەپێى ويست و ئارەزووى خۆى دابەزێنيت و پاش پركردنەوەو مۆركردنى لە قوتابخانەو بەريوەبەرايەتيەكەى خۆى و لەگەل سەرجەم ئەو پێداويستيانەدا بەزوترين كات  بيگێرێتەوە بۆ بەشى تۆمارى كۆلێجى زانستەئيسلامييەكان لەكەمپى كۆنى ناوشار.

Comments