چالاكى كۆلێژى زانستە ئيسلامييەكان

posted Dec 22, 2018, 5:29 AM by Bakhtyar Othman   [ updated Dec 22, 2018, 5:32 AM ]

لەچالاكيەكانى كۆلێژى زانستە ئيسلامييەكانى زانكۆى سلێمانى مامۆستاى ياريدەدەر(ھاجر اسماعیل ویس) وەک نوێنەری کەمئەندامانی ھەرێمی کوردستان بەشداری کرد لە خولی ڕاھێنەری ڕاھێنەرانی پسپۆر لە ناوچە عەرەبییەکان دەربارەی ڕێکەوتننامەی مافی کەمئەندامان و گەشەپێدانی بەردەوام کە جەنابيان لە لایەن  ڕێکخراوی (عەرەبی و یەکێتی ئەوروپا بۆ کەسانی کەمئەندام ھەروەھا ھاوپەیمانی دەولی کەمئەندامان کاندید کرا بۆ ئەم خولە کە لە شاری قاھیرە ئەنجام درا و خولە پردێک بوو بۆ بەستنەوەى ڕێکەوتنامەى جيهاني مافەكاني كەسانى كەمئەندام و گەشەپێداني بەردەوام ،  گرنگترين ئەو خاڵانەى كە لەم خولەدا تيشك خرايە سەرى بريتى بوو لە چۆنيەتى تيكەڵكردنى كەسانى كەمئەندام لەگەل كۆمەڵگەدا ھەروەھا جۆنيەتي ئاشنابونيان بەمافە پەروەردەييەكان و گەياندنيان بە پلە باڵاكاني خۆێندن و خۆێندنيان لە كۆليج و زانكۆ و دابينكردني ئاسانكارى بۆيان لە لايەن لایەنە بەرپرسەكانى دەولەت .

بەناوى راگرايەتى و كۆليژمانەوە پيرۆزبايى لێدەكەين و هيواخوازين هەميشە شاد و سەركەوتووبێ لە ژياندا.


Comments