News & Events - هەوال و رووداوەكان
هەلى خوێندن لە كۆلێجى زانستە ئيسلامييەكان
ئـاگادارى سەرجەم ئەوخوێندكارانە دەكەين كــە خوازيارن بەوەرگرتنيان لــە يەكێك لەبەشەكانى كۆليجى زانستە ئيسلامييەكان/زانكۆى سلێمانى بە شێوەى راستەوخۆ يان بەشێوەى پاراليل
مەرج و رێنماييەكان بۆ پێشكەشكردنى فۆرمى وەرگرتن بۆ سالى خوێندنى (٢٠١٩-٢٠٢٠) بە سيستەمى راستەوخۆ:
١- دەرچوانى سالانى (٢٠١٧ - ٢٠١٨) وە (٢٠١٨- ٢٠١٩) مافي پێشكەشكردنيان هەيە. ٢- كەمترين كۆنمرەى لە ( ٦٠) شەست كەمتر نەبێت. ٣- لە چاوپێكەوتن و تاقيكردنەوە دەربچێت. ٤- بۆ بەشى راستەوخۆنابێ تەمەنى فێرخواز لە (٣٠) سى ساڵ زياتر بێ . ٥- بۆ بەشى پاراليل نابێ تەمەنى فێرخواز لە (٤٠) چل ساڵ زياتر بێ و، وە بروانامەكەشى نابێ (٥) پێنج ساڵ زياترى بەسەرا چووبێ. ٦- فۆرمى پيشكەشكردن لە ويب سايتەكە وەربگرن و پرى بكەنەوە. ٧- پيويستە پيشكەشكار مۆرى قوتابخانە و بەريوەبەرايتى بۆ فۆرمەكەى بكات . پێداويستيەكان:- ١- كۆپى پێناسى خوێندكار. ٢- ناسنامەى خوێندكار . ٣-كارتى زانيارى. ٤- يەك رەسمى جواز. ٥- دەبێت خوێندكار خۆى فۆرمەكە بگێرێتەوە. ٦-ئەگەر خوێندكار كور بێت پيويستە بە بەرگى فەرميەوە واتە( كراس و پانتۆل) وە فۆرمەكە بگێرێتەوە.
|
ئاگادارى بۆ دەرچوانى قۆناغى چوار خولى يەكەم
ئاگادارى بۆ دەرچوانى قۆناغى چوارەمى خولى يەكەم ، ئاماژە بە فەرمانى زانكۆيى ژمارە (٣/٧/٩١٤٤) لە ڕێكەوتى ٢٠١٩/٧/٢٩ ، دەتوانن سەردانى بەشى تۆمارى كۆلێجى زانستە ئيسلامييەكان بكەن بەمەبەستى وەرگرتنى بڕوانامە. پێداويستيەكان بۆ وەرگرتنى بڕوانامە:- ١- چوار (٤) وێنەى ڕنگاوڕەنگى نوێ. ٢- گەڕاندنەوەى پێناسى زانكۆ. ٣- بڕى پەنجا هەزار ( ٥٠,٠٠٠) دينار.
|
سەردانيكردنى بەشە ناوخۆييەكان