News & Events هەوال و رووداوەكان

بەڕێوەچونى سيمينارى
( پرسى ريفراندۆم و ميكانيزمى دروستبونى دەوڵەت لە باشورى كوردستان )
بەسەركەوتووى ريكەوتى ٢٠١٧/٥/٨

 
 

------------------------------------------------------------------------------------------------------------------


 ليژنەيـــەك بەسەرپەرشتى بەڕێزان راگرى كوليج و جێگرەكەى ( د. شەمال و د. محمد ) وەهەريەك لە بەرێزان (د. اكرم بايز) سەرۆكى بەشى فقه واصوله ، وە (د. عمر احمد ) بەرپرسى لێژنەى تەندروستى ، شەوى  يەك شەممە رێكەوتى ٧ /٨ /٢٠١٧ سەردانى بەشە  ناوخۆييەكانى كوڕان و كچانى كۆليژيان كرد و لە نزيكەوە گوێبيستى داواكارى كەم و كوڕييەكانيان بوون تابتوانن بەوپەڕى تواناوە هەوڵ بدرێ بۆ چارەسەركردنيان .

 
 
 
  

 
 
  

---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------




---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
زانكۆی سلێمانی لە بارەی پشوەكەی سبەينێوە بڕیاریدا -

سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی بەپێویستی دەزانێت سەرجەم و فەرمانبەران وكارگوزارن ئاگادار بكاتەوە بەبۆنەی جەژنی كرێكارانەوە  بەیانی بكاتە پشوی فەرمی لەسەرجەم كۆلێج و سكوڵەكانی سەر بە زانكۆی سلێمانی.

بە پشت بەستن بە پشوەفەرمییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان  و بەلەبەرچاوگرتنی ڕۆژی كرێكاران سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی بڕیاریدا كە 2017/5/1 واتە بەیانی بكاتە پشوی فەرمی بۆ فەرمانبەران و كارگوزانی زانكۆ و لەم ڕێگەیەشەوە پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی سەرجەم كرێكاران و فەرمانبەران دەكات و هیوادارە كە كرێكاران بتوانن لەم ڕۆژەدا مافەڕەواكانی خۆیان دەستەبەربكەن ، بەڵام سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی بە پێویستی دەزانێت لە پێناو دوانەكەوتنی پرۆسەی خوێندن و بۆ تەواوكردنی مەنهەجی خوێندكاران بەیانی دەوامی فەرمی وئاسایی دەبێت بۆ مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆ.


سەرچاوە: ويب سايتى زانكۆى سلێمانى :http://univsul.edu.iq/en/news/1342/34



---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------



بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی خوازیارانی خوێندنی باڵا/ماستەرو دکتۆرا ئاگادار دەکات،کە پڕۆسەی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی باڵا/ماستەرو دکتۆرا لە زانکۆ حکومیەکان بۆ سیمستەری هاوینە بۆ ساڵی خوێندنی (2016-2017) سبەی دەست پێدەكات.

عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: کە سیمستەری هاوینەی ماستەر و دكتۆرا بەهەمان ڕێنمایی ژمارە (4) بۆ ماستەر بۆ ساڵی خوێندنی (2016-2017) و، ڕێنمایی ژمارە (5) بۆ دکتۆرا بۆ ساڵی خوێندنی (2016-2017)ی سیمستەری زستانە خوزاریارانی خوێندنی باڵا دەتوانن داوا پێشکەش بە زانکۆکان بکەن، هەروەک وتیشی ئەو کاندیدانەی کە لە سیمستەری زستانە ناویان دەرچوەو ئێستا مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزیان بەدەستهێناوە دەتوانن لەگەڵ دەرچوانی سیمستەری هاوینە دەست بەپڕۆسەی خوێندنی ئەکادیمی خۆیان بکەن. 

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی وتیشی وەزارەتەکەمان ئەوە ڕادەگەێنێت کە ئامادەکاری تەواو و پێویست بەهەماهەنگی لەگەڵ زانکۆکان کراوە بۆ پێشوازیکردن لە خوازیاران و بەسەرکەوتوی بەڕێوەچونی ئەو پرۆسە زانستی و ئەکادیمیە، بۆیە داوا لە خوازیاران دەکەین ماوەی پێشكەشكردن بۆ خوێندنی باڵا/ ماستەر و دكتۆرا لە سەرجەم زانکۆکان:  ڕۆژی دوشەممه ڕێكەوتی(24/4/2017 تا ڕێكەوتی 4/5/2017) بەردەوام دەبێت.

وتیشی  ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی توانستی زانستی خوێندنی ماستەر لە سەرجەم زانکۆکان: لە  سەعات(10)ی بەیانی، ڕێكەوتی (14/5/2017) دەبێت و ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی توانستی زانستی خوێندنی دكتۆرا لە سەرجەم زانکۆکان:  لە  سەعات (10)ی بەیانی، ڕێكەوتی (15/5/2017) دەبێت.

سەرچاوە: ويب سايتى زانكۆى سلێمانى :  http://univsul.edu.iq/en/news/1328/34-CC-R-C-34

------------------------------------------------------------------------------------

وەزارەتی خوێندنی باڵا وادەی پێشکەشکردن بۆ سیمسته‌ری هاوینەی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا ڕادەگەێنێت

زانيارى زياتر كليك لە لينكى پەيوەنديدار بكە:

http://univsul.edu.iq/en/news/1314/R-u-34-CC-R-C

------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

فۆڕمی ئۆنلاینی تێزەکانی ماستەر و دکتۆرا و دبلۆمی باڵا
كليك لە لينكى پەيوەنديدار بكە
http://univsul.edu.iq/en/news/1158/C-C-u


------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------


ئەنجامی کۆتایی ماستەر و دکتۆرای زانکۆی سلێمانی- وەرگیراوان و کاندیدکراوان

ئاماژە بە نوسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی

- فەرمانگەی توێژینەوە و پەرە پێدان - بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی باڵا

ژمارە (٩) ڕێکەوت ٣-١-٢٠١٧. هاوپێچ لە خوارەوە ناوی وەرگیراوان و کاندیدکراوانی کۆلێجى زانستە ئيسلامييەكانى زانکۆی سلێمانی ببینە:


 
 


----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

لیستی ناوی پیشه‌ییه‌كانی كۆلێجی زانسته‌ ئیسلامییه‌كان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٦-٢٠١٧)
تێبینی:
۱- ئاگاداری خوێندكارانی قۆناغی یه‌كه‌م ده‌كه‌ین به‌هه‌موو لقه‌كانیه‌وه‌ كه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ (٢-١-٢٠١٧) ده‌وامی قۆناغی یه‌كه‌م ده‌ستپێده‌كات له‌ كۆلێجمان.
۲- داواكارین له‌سه‌رجه‌م ئه‌و خوێندكارانه‌ی ناویان به‌( په‌سه‌ند) دیاریكراوه‌ ، به‌زووترین كات له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه‌ سه‌ردانی تۆماری كۆلێج بكه‌ن به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی مامه‌ڵه‌كانیان و به‌شداربوون له‌گه‌ڵ هاوپۆله‌كانی تریان كه‌ پێشتر ناویان هاتۆته‌وه‌ له‌ وانه‌كاندا.
۳- هه‌رخوێندارێك مامه‌ڵه‌نه‌كات ناوی له‌ پاڵێوراواندا لاده‌برێ و خوێندكاری یه‌ده‌ك ده‌چێته‌ جێگه‌كه‌ی.
٤- دەربارەی ئەو خوێندکارانەی جێگەیان گۆراوە لە خوێندنی ئیسلامییەوە بۆ فقە و اصول کە لە ژمارە (۱٦) ى بەشی         (فقه اصول) ەوە دانراون تاکۆتایی ،لەبەر وەرنەگیرانیانە لەو بەشە،دواتر لە کۆلێج لیستی نمرەکانی هەمووان هەڵدەواسین تا ئاگاداری پڕۆسەکەبن.
پێداویستییه‌كانی مامه‌ڵه‌:
١- بڕوانامه‌ی ڕه‌سه‌نی پۆلی (١٢)ی ئاماده‌یی به‌ په‌سه‌ند كراوی.
٢- نۆ وێنەی رەنگاو رەنگ و نوێ ( باكگراوندی سپی بێت).
٣- یه‌ك كۆپی رەنگا و رەنگ بۆ هه‌ر یه‌ك له‌ ( ناسنامه‌ی باری شارستانی + ڕه‌گه‌زنامه‌+ كارتی زانیاری+فۆرمی خۆراك) سه‌رجه‌میان پێكه‌وه‌ له‌سه‌ر یه‌ك كاغه‌زی A4 كۆپی كرابێت.
٤- پشتگیری شوێنی نیشته‌جێبوون.
٥- فایلێكی نایلۆنی (جۆری زه‌رفی، ته‌ره‌قه‌) كه‌ مامه‌ڵه‌كه‌ی تێده‌خرێت.
٦- پێدانی بڕی (٥٠,٠٠٠) دینار به‌ به‌شی ژمێریاری كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ دانراوه‌ له‌سه‌ر خوێندكاری تازه‌وه‌رگیراو له‌ زانكۆ.وه‌ هێنانه‌وه‌ی وه‌سڵه‌كه‌ بۆ به‌شی تۆمار تابخرێته‌ ناو دۆسێی خوێندكار.
به‌ هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌مووان.

----------------------------------------------------------------------------------
كليك لە لينكي پەيوەنديدار بكە بۆ
پەیامی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ ساڵی نوێی زاینی

http://univsul.edu.iq/en/news/1138/34-C-C-u

---------------------------------------------------

ئــــــاگــادارى

 ئاگادارى سەرجەم دەرچوانى قۆناغى چوارى هەرسێ بەشى  سكوڵى زانستە ئيسلامييەكان دەكەين , كەوا ڕۆژى چوار شەممە ڕێكەوتى 21/12/2015 كاتژمێر 3 ى پاش نيوەڕۆ لە هۆڵى كۆنگرێس لە كەمپى نوێى زانكۆى ســـلێمانى ئاهەنگى دەرچوان ســـاز دەكرێت.

تێبينى /

- خوێندكارانى بەشداربوو دەتوانن پێش ئەو بەروارە سەردانى بەشى گەنجينەى سكوڵى زانستە ئيسلامييەكان بكەن بۆ وەرگرتنى جل و رۆبي تايبەت بەئاهەنگەكە لە گەڵ دانانى برى (30،000) سى هەزار دينار وەك بارمتەى ياسايى تا ڕۆژى گەڕاندنەوەى پێويستيەكان.

بەهيواى كاتيكى خۆش و سەركەوتن بۆ گشت لايەك

-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
خشتەی ئاهەنگی دەرچوانی خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی راگەیەنرا


  ئەمڕۆ 18-12-2016، د. رەزا حەسەن حسێن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بە وەكالەت بە سایتی فەرمی زانكۆی سلێمانی راگەیاند: لـــــــــــــــــــــــــــــە
 رۆژانی 21 و 22 /2016/12، ئاهەنگی دەرچوانی خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی بۆ خوێندنی ساڵی 2015 بۆ 2016 لە نێو كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی ئەنجام دەدرێت.
وتیشی: كات و رۆژی ئاهەنگی دەرچوانی كۆلێژەكانی ناو زانكۆ بە پێی خشتەیەك دیاریكراوەكە بەدوو وەجبە ئەنجامدەدرێت بە یانیان و ئێواران ئەنجامدەدرێت.
 
ئەمەش خشتەی ئاهەنگی دەرچوانی خوێدكارانی زانكۆی سلێمانی یە بۆ ساڵی خوێندنی 2015-2016

سەرچاوە: ويب سايتى زانكۆى سلێمانى : http://univsul.edu.iq/en/news/1113/R-R

--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

 ناوی خوێندکارانی  خوێندنی پاڕاڵێڵ ی بکالۆریۆس لە سكولى زانستە ئيسلامييەكانى زانکۆی سلێمانی

ئەوانەی لە خوارەوە ناویان هاتووە با بەزووترین کات سەردانی سکوڵ و کۆلێج و بەشەکانیان بکەن بۆ تەواو کردنی وەرگرتنیان




---------------------------------------------------------------------------------------------------------

وەزارەتی خوێندنی باڵا لیستی نوێى زانکۆ باوەڕپێکراوەکان بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لیستی نوێى ئەو زانکۆیانەی دەرەوەی وڵات ڕادەگەیەنێت، کە لەمەودوا لەلایەن وەزارەتەوە پەسەندکراو و باوەڕپێکراون بۆ مەبەستی مۆڵەتی خوێندن و تواناسازی و هەموو جۆرەکانی دیکەی خوێندن لەدەرەوەی وڵات و یەکسانکردنی بڕوانامەکان .

ئەم لیستە، کە لەلایەن د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پەسند کرا، لەسەر بنەماو پێوەری زانستی ئامادەکراوە و، سوود لە سیستمە جیاکانی ڕیزبەندی نێودەوڵەتی و نیشتیمانی زانکۆکانی وڵاتانی جیهان وەرگیراوە.

ئەو بەڕێزانەی کە خوازیارن لەدەرەوەی وڵات درێژە بە خوێندن بدەن، پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە بکەن:

  1. لیستی نوێی زانکۆ پەسەندکراوەکانی دەرەوەی وڵات لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان لە ڕێکەوتی (8 / 12/ 2016) ەوە کاری پێدەکرێت.
  2. پابەندبون بەم لیستە، پێشکەشکارانی هەموو جۆرەکانی خوێندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا) لەدەرەوەی وڵات دەگرێتەوە (مۆڵەتی خوێندن، تواناسازی، زەمالە)، هەروەك ئەو بەڕێزانەش دەگرێتەوە کە ده‌خوازن بەشێوازی (نفقە خاصە و مۆڵەتی بێ موچە) دەیانەوێت درێژە بە خوێندن بدەن.
  3. ئەو بەڕێزانەی کە لە دوای ئەم ڕێكەوته‌وه‌ داواکاری بۆ خوێندن لەدەرەوەی وڵات پیشکەش دەکەن، پێویستە (ئۆفەری خوێندن، کۆرسی زمان و کۆرسی ئەکادیمی) لەیەکێک لەو زانکۆیانە بەدەست بهێنن، کە لە هەردو گروپى لیستەکاندا هاتوە، بە پێچەوانەوە لە دوای گەڕانەوەیان مامەڵەی یەکسانکردنی بڕوانامەیان بۆ جێبەجێ ناکرێ.
  4. پێشکەشکارانی هەموو جۆرەکانی خوێندن لەدەرەوەی وڵات پێویستە بەر لە ڕۆیشتن سەردانی فەرمانگەی نێردراوان و پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکان لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی بکەن، بۆ مەبەستی دڵنیابون لە بونی زانکۆکەیان لە لیستی زانکۆ پەسەندکراوەکانی وەزارەت و کردنەوەی فایلی خوێندن لە بەڕێوەبەرایەتی نێردراوان لە دیوانی وەزارەت.
  5. ئەو بەڕێزانەی کە لە ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دانەمەزراون و خوازیارن لەدەرەوەی وڵات درێژە بە خوێندن بدەن و، دوای تەواوکردنی خوێندن دەیانەوێت لەهەرێمی کوردستان کار بکەن،  پێویستە بە هەمان شێوە لە ڕێکەوتی (8/ 12/ 2016)ەوە پابەند بن بە لیستی نوێی زانکۆ پەسەندکراوەکانی دەرەوەی وڵات.
  6. بڕیاری پابەندبون بە لیستی نوێی زانکۆ پەسەندکراوەکانی دەرەوەی وڵات ئەو بەڕێزانە ناگرێتەوە کە دانیشتووی دەرەوەی ئێراقن و ڕەگەزنامەی بیانیان هەیە. 
  7. لیستی نوێی زانکۆ پەسەندکراوەکانی دەرەوەی وڵات ئەو بەڕێزانە ناگرێتەوە کە پێش ڕێکەوتی (8/ 12/ 2016) لە دەرەوەی وڵات دەستیان بە خوێندن کردوە، بەڵکو بە لیستى پێشتر مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێ.

بۆ بینینی  بۆ بینینى لیستى ناوى زانکۆ باوەڕپێکراوەکان تکایە کلیک لەسەر ئەم دو بەستەرەى خوارەوە بکەن :

١- لیستى زانکۆ باوەڕپێکراوەکان بۆ ساڵى (٢٠١٧) گروپى (A)

٢- لیستى زانکۆ باوەڕپێکراوەکان بۆ ساڵى (٢٠١٧) گروپى (B)


سەرچاوە : ويب سايتى وەزارەتى خويندنى بالا و توێژينەوەى زانستى   mhe-krg.org/ku

---------------------------------------------------------------------------
ئەنجامى بەرايى خوێدنى دكتۆرا لە سكولى زانستە ئيسلامييەكان
كليك بكە بۆ بينينى فايلەكان
 

----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ئەنجامى بەرايى خوێندنى ماستەرلە سكولى زانستە ئيسلامييەكان



--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

ئەنجامە بەراییەکانی ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆی سلێمانی ڕاگەیەندرا

بۆ زانيارى زياتر كليك لە لينكى پەيوەنديدار بكە
http://univsul.edu.iq/en/news/1095/C-C-C

---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

خولی تایبەت بۆ ئەو مامۆستایانەی کە خولی رێگاکانی وانەوتنەوەیان تەواو کردووە
زانيارى زياتر كليك لە لينكى پەيوەنديدار بكە
http://univsul.edu.iq/en/news/1089/R-C-R-C-C

--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

ڕۆژى يەك شەممە بەروارى ٢٠١٦/١١/٢٠ كاتژمێر (٩) ى سەرلەبەيانى لەهۆڵى ڕوناكى زانكۆى سلێمانى گفتوگۆى ماستەرنامەى خوێندكار ( شيلان جمال محمد ) , بەناونيشانى (الملا محمد الجلي ) مەلاى گەورەى كۆيە بەسەركەوتويى پێشكەشكرا.

 
--------------------------------------------------

--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
پێشکەش کردن بۆ خوێندنی ( سیستمی پاڕاڵێڵی بەیانیان و  خوێندنی ئێواران) لە زانکۆی سلێمانى بۆ ساڵى ٢٠١٦-٢٠١٧ سلێمانی دەستی پێکرد.

 ئاگاداری سەرجه‌م  خوازياران (خوێندكارانی ده‌رچووی پۆلی ١٢ ی ئاماده‌یی لەگەڵ دەرچووانى زانكۆو پەيمانگاكان ) ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ دەرگاى وەرگرتن بە هەردوو شێوازى ( خوێندنى ئێواران و سیستمی پاڕاڵێڵ لە خوێندنی بەیانیان) لەزانكۆى سلێمانی  كرايەوە، واتا خوێندكاران ده‌توانن بۆ ساڵی خوێندنی  (٢٠١٦ -٢٠١٧) ڕاسته‌وخۆ داواكاری وه‌رگرتن پێشكه‌ش بە زانکۆی سلێمانی بکەن لەو کۆلێج و بەشەی کە ئارەزووی ئەکەن

زانيارى زياتر كليك لە لينكى پەيوەنديدار بكە
http://univsul.edu.iq/en/news/1027/R-34-uu-C
 

-----------------------------------------------------------------------------------------------------

ناوى خوێندكارانى وەرگيراو لە هەرسێ بەشى سكوڵى زانستە ئيسلامييەكان بۆ ساڵى خوێندنى ٢٠٠١٦-٢٠١٧

بەشى خوێندنى ئيسلامي     بەشى بنه‌ماکانى ئایین     بەشى الفقه و اصوله  
زنجیره‌  ناوی ته‌واو   زنجیره‌  ناوی ته‌واو   زنجیره‌  ناوی ته‌واو
1 ‌ژيار طارق جبار محمد
1 به‌رهه‌م بكر فتاح حمه‌ عزیز
1 سه‌ربه‌ست عثمان سعید كریم
2 سلمان عثمان محمود محمد
2 طه سردار جوهر ابراهیم
2 ئاڤان جبار  رشید قادر
3 ژیر كامه‌ران نوری حمه‌سعید
3 پشتیوان محمد عبدالقادر فتاح
3 ئەسماء حیكمەت تۆفیق كریم
4 شەنگە عمر حمەغریب فەتاح
4 ماريا غفار احمد محمود
4 محەمەد کامل محمدرشید
5 محمد فتاح عبدالله شریف
5 مهدى تحسين صالح برايم
5 بڕوا محمد حمە صالح ابراهیم
6 محمد کمال قادر شێخ رشید
6 شیما کمال اسماعیل احمد
6 ئەژی هەوار جمال محمود
7 رۆژ عبدالله‌ صدیق خالد
7 وریا عبداللە رسول عبداللە
7 دیاری لقمان رضا روستم
8 پێشه‌وا به‌ختیار حسێن محمد
8 دیار أحمد سعید كاكه‌خاص
8 خەڵات امید رشید عارف
9 به‌هره‌ مصطفی رشید کریم
9 سیداد قاسم محمد احمد
9 ریباز امین کریم حسین
10 پاڤێل طارق نامق فتاح
10 دلوڤان محمد حسن رسول
10 كه‌نار نوزاد محمود اسماعیل
11 هارون احمد محمد عبدالقادر
11 پەیام صابر احمد حمە قادر
11 په‌یام جبار رؤوف حسن
12 پێشڕەو حمە امین حمە رحیم

12 ئاڤان جلال  عبدالله‌
12 روشنا عمر صدیق رحمان
13 دیاری ابراهیم مصطفی محمد
13 ازاد ابراهيم امين اللەکرم
13 لیزا عمر مارف امین
14 حسن محی الدين امين آحمد
14 یوسف عبدالواحید عبدالله

14 سۆنیا مستەفا عبداللە قادر
15 لاڤین صابر آحمد غولام
15 ئالان صباح عبدالكریم محمد
15 دنیا عبدالله درویش قادر
16 به‌رزان احمد نصرالدین فتاح
16 پە یمان مجيد محمد أحمد
16 سانا سه‌لام علی امين
17 هه‌رێم لقمان محمود محمد
17 ستار کاکه‌برا فتاح ڕۆسته‌م
17 له‌نجه‌ عباس ولي قادر
18 سۆما حسین ابراهیم حسن
18 الاء به‌ختیار كریم صوفی عزیز
18 جیهاد خدر علی قادر
19 ادریس حسن شریف رحمان
19 سنور ارسلان محمود محمد
19 سه‌نگین عبدالكریم حمه‌ سلیم
20 شهد علی أحمد
20 نيان عثمان حسن جاسم
20 نیگار عزیز محمد حمه‌طالب
21 دیدار سەردارعلی رسول
21 راژان مصطفی رشید حمه‌امین


22 گه‌لاويژ فتاح عظيم
22 شه‌وبۆ محمد غریب عبدالله‌


23 چيمن اسماعيل جاسم احمد
23 زریان رحمان محمد امین


24 هاوڕێ کریم صابر شریف
24 دێکان محمد رحيم مينه‌


25 نه‌به‌ز ئاوات مصطفى محمود
25 په‌روین عزیز احمد حسن


26 ئاسیا سالار سلام علی
26 شاناز طە حسێن محمد


27 ئاشتی محمد علی سعيد
27 كه‌نار أبوبكر أحمد محمود


28 سۆکار جمال حسین أحمد
28 شه‌ونم عزيزمحمد عزيز


29 بەفرین حسین رحمان عبداللە
29 شه‌هێن عوسمان سعيد


30 جوانه‌ محمود حمه‌امین صالح
30 دڵسۆز محمد علی قادر


31 هۆزان على ابراهيم على
31 ئاواره‌ محمد مصطفى سعيد


32 به‌ناز علی مجید علی





-------------------------------------------------------------------------------------------------------

رۆژى دووشەممە ريكەوتى ٢٠١٦/١١/١٤بەئامادەبونى ڕاگر و جێگرى سكوڵى زانستە ئيسلامييەكان كۆبونەوە لەگەل سەرجەم فەرمانبەراني پەيمانگاى زانستە ئيسلامييەكان كە گواستراونەتەوە سەر زانكۆمان  بە ريوە چوو سەبارەت بەميكانيزمى بەريوەبردن و ئاليەتى ئيشكردن لە سكوڵ.


----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

راگەیەندراوێك لە نوێنەرایەتی فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانییەوە

راگەیەندراوێك لە نوێنەرایەتی فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانییەوە هاوكار محەمەد، نوێنەری گشتی فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی، رایگەیاند "ئەمڕۆ 9ی تشرینی دووەمی 2016، نوێنەرایەتی فەرمانبەران كۆبووینەوە و بڕیارماندا پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی زانكۆ و بۆ خاتری ئەوەی ساڵێكی خوێندنكار نەفەوتێت، دەست بە دەوامی ئاسایی بكەینەوە".
وتیشی "لە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو دەست بەدەوام دەكەینەوە، بەجۆرێك بەشێوەی تەناوب بە خشتەیەك فەرمانبەران دوو رۆژ بە دوو رۆژ دەوام دەكەن و رۆژانی پێنجشەممەش دەوام نابێت
".

سەرچاوەى وەرگيراو: ويب سايتى زانكۆى سلێمانى ( http://univsul.edu.iq/en/news/1059/)



 ڕۆژى سێ شەممە رێكەوتى ٢٠١٦/١١/٨ بە بەشدارى (٣٥) خوێندكار تاقيكردنەوى توانستى   بۆ خوێندنى دكتۆرا لە هەرسێ بەشەكانى سكوڵى زانستە ئيسلامييەكان بەسەركەوتويى ئەنجام درا ......

بەهيواى سەركەوتن بۆگشت لايەك.

--------------------------------------------------------------------

ئاگادارى

ئاگادارى سەرجەم خوێندكارانى بەشەناوخۆييەكانى سكوڵى زانستە ئيسلامييەكان دەكەين كەوا رۆژى پێنج شەممە ريكەوتى ٢٠١٦/١١/١٠  سەردانى بەشەناوخۆييەكانيان بكەن بە مەبەستى دابينكردنى شوێنى ناوخۆيى  بۆيان, تا مافيان نەفەوتێ لەوەرگرتنى بەشى ناوخۆيى بۆ خوێندنى ساڵى تازەى ٢٠١٦-٢٠١٧
....................................................................

بە بەشدارى (٥٢) خوێندكار ئەمرۆ رۆژى دووشەممە رێكەوتى ٢٠١٦/١١/٧كێبرێكى خوێندكاران بۆ خوێندنى ماستەر لە هەرسێ بەشى سكولى زانستە ئيسلامييەكان بەسەركەوتويى بەرێوە چوو ......
بەهيواى سەركەوتن بۆگشت لايەك.
-----------------------------------------------------------
--------------------------------------
ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی 40 ی خوێندنی ڕاسته‌وخۆیی سكوڵی زانسته‌ ئیسلامییه‌كان بۆ ساڵی خوێندنی (2016-2017).

بەشى بنەماكانى ئاين (وێژەيى-زانستى)
بەشى خوێندنى ئيسلامى (وێژەيى-زانستى)
بەشى بنەماكانى ئاين (وێژەيى-زانستى)
بەشى بنەماكانى ئاين (ئاينى)
بەشى بنەماكانى ئاين (ئاينى)
بەشى خوێندنى ئيسلامى (ئاينى)١
بەشى خوێندنى ئيسلامى (ئاينى)٢
تێبينــــــــــــى :
پێشکەش کردن بۆ خوێندنی ( سیستمی پاڕاڵێڵی بەیانیان و  خوێندنی ئێواران) لە زانکۆی سلێمانی دەستی پێکرد.
كليك لە لينكي پەيوەنديدار بكە بۆ زانيارى زياتر..
http://univsul.edu.iq/en/news/1027/R-34-uu-C
 

ئاگادارى.....
سكوڵى زانستەئيسلامييەكان بۆ جارى دووەم ئاگادارى سەرجەم ئەو خوێندكارە كوڕانە دەكات كە خوازيارن بخوێنن لە بەشى ( پێش نوێژ و ووتار بێژ ) كە بۆ ئەم ساڵى خوێندن دەكرێتەوە , دەتوانن لە ڕۆژى دووشەممە بەروارى 3/10/2016 سەردانى بەشى تۆمارى سكوڵ بكەن بۆ وەرگرتنى فۆرم , دوا بەروار بۆ وەرگرتنى فۆرم ڕۆژى سێ شەممە 11/10/2016 يە.
....................................................................................


ئاگادارى
ئاگادارى سەرجەم ئەوخوێندكارانە دەكەين كە چاوپێكەوتنيان ئەنجام داوە لەسكوڵى زانستە ئيسلامييەكان بۆ وەرگرتنيان و خوێندن لە يەكيك لە بەشەكانى سكوڵ پێويستە ڕۆژى چوارشەممە ڕێكەوتى ٢٠١٦/٩/٢١ ئامادەبن لە سكوڵ بەمەبەستى ئەنجامدانى تاقيكردنەوە , هەر خوێندكارێك ئامادەى تاقيكردنەوە نەبێ مافى كێبڕكێ و وەرگرتنى لەسكوڵى زانستە ئيسلامييەكان دەفەوتێ  .
بە هيواى سەركەوتن بۆ گشت لايەك......
----------------------------------------------------------------------------------------------
ئاگادارى
ئاگادارى سەرجەم ئەوخوێندكارانە دەكەين كە فۆرميان وەرگرتووە بۆ خوێندن لە يەكێك لە بەشەكانى سكوڵى زانستە ئيسلاميەكان ڕۆژى سێ شەممە ٢٠١٦/٩/٦ كاتژمێر (٩) سەرلەبەيانى ئامادەبن لە سكوڵى زانستە ئيسلامييەكان بەمەبەستى چاوپێكەوتن , هەر خوێندكارێك ئامادەنەبێ مافى دەفەوتێ و خۆى بەرپرس دەبێ .
بە هيواى سەركەوتن بۆ گشت لايەك......

-----------------------------------------------------------------------------------------------------
ئاگادارییەک بۆ دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیى
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەێنێت، خوێندکارانى دەرچوى دوانزەى ئامادەیى دەتوانن سەردانى وێب سیاتى (زانکۆلاین) بکەن بۆ دڵنیابون لە دروستى نمرەکانیان , زانيارى زياتر كليك لەم لينكەى خوارەوە بكە:
http://univsul.edu.iq/en/news/944/C
 
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەێنێت، خوێندکارانى دەرچوى دوانزەى ئامادەیى دەتوانن سەردانى وێب سیاتى (زانکۆلاین) بکەن بۆ دڵنیابون لە دروستى نمرەکانیان. - See more at: http://univsul.edu.iq/en/news/944/C#sthash.gyYptgag.dpuf
ئاگادارییەک بۆ دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیى
رێنمايى ژمارە (١٠) ساڵى ٢٠١٦ :
وەرگرتنى راستەوخۆى زانكۆي لە زانكۆ و پەيمانگا حكوميەكانى هەريمى كوردستان
 
 

-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
-------------------------------------------

ئاگادراى ..........

مژدە بۆ سەرجەم خوێندكارانى ئارەزوومەند بۆ خوێندن لە سكوڵى زانستە ئيسلامييەكانى زانكۆى سلێمانى بۆ ئەم ساڵى خوێندن (ساڵى ٢٠١٦-٢٠١٧) بەشى چوارەمى بە ناوى ( پێش نوێژ و ووتاربێژ ) دەرگاى دەكرێتەوە بەڕوى خوێندكاران بۆ خوێندن لەو بەشە و هەرسێ بەشى كەى ترى  كە بريتيە لە ( بەشى خوێندنى ئيسلامى - بەشى فقه واصوله و بەشى بنەماكانى ئايين ) بە شێوازى سیستمى وەرگرتنى زانکۆیى واتە خوێندكار بە شێوازى راستەوخۆ بە پێى ى چەند رێنمايى و مەرج وەردەگيرێت بۆ خوێندن لەو چوار بەشە.

سەبارەت بە وادەى پێشکەشکردن، بەپێى ڕێنماییەکان :

1-  خوێندکارانى دەرچوى ئامادەیى دەتوانن لە ڕێکەوتى (٢٠١٦/٧/٢٤) تا (٢٠١٦/٨/٢٤) سەردانى تۆمارى سكوڵى زانستە ئيسلامييەكان  لە كەمپى كۆنى زانكۆ سەروو نەخۆشخانەى فرياكەوتن (طوارى ) بکەن بۆ وەرگرتنى فۆرم و پێشکەشکردنى داوا.

2-   لە ڕێکەوتى (٢٠١٦/٨/٢٨) تا (٢٠١٦/٩/١) تاقیکردنەوە بەشێوەی (نوسین و زارەکى) ئەنجام دەدرێ و، ڕێژەى (٤٠%)ى وەرگرتن لەسەر ئەنجامى ئەو تاقیکردنەوەیە دەبێت و، ڕێژەى (٦٠%) لەسەر کۆنمرەى پۆلى دوانزەى ئامادەیى دەبێت .

3-   لە ڕێکەوتى (٢٠١٦/٩/١٨) ناوى وەرگیراوان لەلایەن زانکۆ وە ڕادەگەێنرێ، هەر خوێندکارێکیش کە وەرگیرا مافى پێشکەشکردن بۆ وەرگرتن لە زانکۆکان بە ڕێگەى (زانکۆلاین)ەوە نامێنێ.

 مەرج و ڕيێنماييەكانى وەرگرتنى خوێندكار بە شێوازى ڕاستەوخۆ بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٦-٢٠١٧) :

1-  دەرچوانی ئەمساڵ ٢٠١٥-٢٠١٦ لە هەردوو لقی زانستی و وێژەیی دەتوانن فۆرم وەربگرن بەمەرجێک کۆنمرەی لە ٦٠ کەمتر نەبێت و تەمەنی لە ٣٠ ساڵ زیاتر نەبێت

2-  دەرچوانی ساڵی رابردوو ٢٠١٤-٢٠١٥ کە لە هیچ زانکۆیەکی حکومی و ئەهلی وەرنەگیراون و کۆنمرەیان زیاترە لە ٦٠ و تەمەنیان لە ٣٠ ساڵ زیاتر نەبێت دەتوانن فۆرم وەربگرن.

3-  دەبێت داواکار تەنها فۆرمی یەک بەش یاخود کۆلێژ وەربگرێت.

4-  دەرچوانی ساڵانی پێشو یان ئەوانەی تەمەنیان زیاترە لە ٣٠ ساڵ دەتوانن بە سیستمی پارالێل داواکاری پێشکەش بکەن.

5-  خوێندکار راستەوخۆ لە بەشی تۆماری بەش و کۆلێژ دەست بە کارەکانی دەکات و فۆرم وەردەگرێت.

6-  خوێندکار لە هەفتەی داهاتوەوە تا ٢٠١٦/٨/٢٤ دەتوانێت فۆرم وەربگرێت.


7-  خوێندکار تاقیکردنەوەیەک ئەنجام دەدات و چاوپێکەوتنی لەگەڵ دەکرێت لەو بەشەی دەیەوێت لێی وەربگیرێت لە نێوان ماوەی ٢٠١٦/٨/٢٨ تا  .٢٠١٦/٩/١

8-  نمرەی ئامادەیی ٦٠٪ ی لەسەرە و ٤٠٪ ی لەسەر تاقیکردنەوەی نوسین دەبێت و بە ئەنجامی هەردوکیان خوێندکار دەچێتە پێشبڕکێوە بۆ وەرگرتن. تاقیکردنەوی زارەکی بۆ زانینی شیاوی خوێندکارەو نمرەی لەسەر نیە.

9-  لە ٢٠١٦/٩/١٨  ناوی خوێندکارانی وەرگیراو رادەگەینرێت.

10-     هەر خوێندکارێک بەم سیستەمە وەربگیرێت مافی پێشکەشکردنی لە رێگەی زانکۆلاین نامێنێت.

بۆ زانيارى زياتر پەيوەندى بكە بەم ژمارە تەلەفونانەوە:

٠٥٣٣٢٧٠٩٥٣ يان ٠٥٣٣٢٧٠٩٥٢

-------------------------------------

ئاگادارى: پشوەكانى جەژن ڕاگەيەنرا زانيارى زياتر كليك لە لينكى پەيوەنديدار بكە:

http://univsul.edu.iq/en/news/890/34

-------------------------------------------------------------

ڕۆژى پێنج شەممە ڕێكەوتى ٩\٦\٢٠١٦ ڕاگرو جێگرى سكوڵى زانستە ئيسلامييەكانى زانكۆى سلێمانى بەياوەرى سەرۆك بەشەكانى سكوڵ بەمەبەستى لەهەواڵ پرسينى تەندروستى سەردانى سەرۆك (مام جلال )يان كرد.

-----------------------------------------------------------

زانيارى ورد لەسەر پركردنەوەى فۆرمى تايبەت بەوەرگرتنى زەوى

كليك لە لينكى پەيوەنديداربكە : http://univsul.edu.iq/en/news/836/34-C
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------

وەزيرى خوێندنى باڵا ڕێنماييەكانى خوێندنى باڵا\ماستەرو دكتۆراى ئيمزا كرد زانيارى زياتر كليك لەم لينكەى خوارەوە بكە:

http://univsul.edu.iq/en/news/829/R-u-C-R-u-C-C

-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

19/5/2016 خولى تۆپى پێ ى يارى سكوڵى زانستە ئيسلامييەكان بە ئامادەبونى بەڕێز د.شەمال عبدول ڕاگرى سكوڵ و سۆران حسن نوێنەرى خوێندكاران بەسەركەوتويى بەڕێوە چوو:

 
 
 

-------------------------------------------------------------------

قۆناغى یەکەمى پرۆسەى بەئەلیکترۆنیکردنى وەزارەت و زانکۆکانى کوردستان بەکۆتا هات -

زانيارى زياتر كليك لە لينكى پەيوەنديدار بكە:

---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

ڕۆژى پێنج شەممە بەروارى 19/5/2016 كاتژمێر (9) ى سەرلەبەيانى لەهۆڵى ڕوناكى زانكۆى سلێمانى گفتوگۆى ماستەرنامەى خوێندكار (ڕێبين عبدالوهاب جميل )  , بەناونيشانى (موقف الآلوسي من التفسير الإعتزالي في مباحث الإلهيات من خلال تفسيره (( روح المعاني في تفسير القرآن العظيم والسبع المثاني ))  بەسەركەوتويى پێشكەشكرا.

  
 
 

-------------------------------------------------------------------

ئاگادارى

ڕۆژى پێنج شەممە بەروارى 19/5/2016 كاتژمێر (9) ى سەرلەبەيانى لەهۆڵى ڕوناكى زانكۆى سلێمانى گفتوگۆى ماستەرنامەى خوێندكار (ڕێبين عبدالوهاب جميل ) ە , بەناونيشانى (موقف الآلوسي من التفسير الإعتزالي في مباحث الإلهيات من خلال تفسيره (( روح المعاني في تفسير القرآن العظيم والسبع المثاني )).

ژ
ناوى ئەندامان
نازناو
شوێنى كار
 ليژنە
1د.عبدالسلام داود سويدان
پرۆفيسۆرى ياريدەدەر
كلية الإمام الأعظم /بغداد
سەرۆكى ليژنە
2
د.محمد حسين عبدالله
پرۆفيسۆرى ياريدەدەر  زانكۆى سلێمانى
 ئەندام
3
د.عبدالفتاح حسين سليمان
 مامۆستازانكۆى سلێمانى
 ئەندام
4
 د.عيرفان رشيد شريف
پرۆفيسۆرى ياريدەدەر زانكۆى سلێمانى  ئەندام و سەرپەرشتيار

---------------------------------

ئاگادارى

ڕۆژى دوو شەممە بەروارى 9/5/2016 كاتژمێر (9) ى سەرلەبەيانى لەهۆڵى ڕوناكى زانكۆى سلێمانى گفتوگۆى ماستەرنامەى خوێندكار (پەرى حمە كريم باوە شيخ ) ە , بەناونيشانى (إهتمام النبي ((صلى الله عليه وسلم)) بالطفل من خلال احاديث الصحيحين ، دراسة موضوعية) .

ژ
ناوى ئەندام
نازناو
شوێنى كار
 ليژنە
1د.عماد محمد كريم
پرۆفيسۆرى ياريدەدەر
زانكۆى گەرميان
سەرۆكى ليژنە
2
د.ماهر طاهر اسماعيل
 مامۆستا زانكۆى سلێمانى
 ئەندام
3
ابراهيم فتاح قادر
پرۆفيسۆرى ياريدەدەر زانكۆى سلێمانى
 ئەندام
4
 د.ضياء محمد محمود المشهداني
 پرۆفيسۆر
زانكۆى سلێمانى  ئەندام و سەرپەرشتيار

------------------------------------------------------------------------------

ئاگادارى

ڕۆژى چوار شەممە بەروارى 27/4/2016 كاتژمێر (9) ى سەرلەبەيانى لەهۆڵى ڕوناكى زانكۆى سلێمانى گفتوگۆى ماستەرنامەى خوێندكار (لقمان أمين حسن ) ە , بەناونيشانى (اجناس العلل في كتاب علل الدار قطني) بالطفل من خلال احاديث الصحيحين ، دراسة موضوعية) .


----------------------------------------------------------------------------



رۆژى چوارشەممە 20/4/2016 كاتژمێر 9 ى سەرلەبەيانى لە هۆلى محمد صاحب النقشبندي لە زانكۆى صەلاحەدين لە هەولير لە كۆلێژى زانستە ئيسلامييەكان / الشريعە گفتوگۆى نامەى دكتۆراى خويندكار ( عثمان علي محمد حامد / گرێزەيى ) مامۆستاى كۆليژەكەمان ، بە ناونيشانى ( مختصر المهمات - للامام القاضي احمد بن عبدالرحيم بن الحسين ولي الدين ابي زرعة بن العراي - ت 826هـ من كتاب الزكات الى كتاب الضحايا- دراسة و تحقيق ) بەسەركەوتويى و بە پلەى زۆر باش ئەنجام درا.
بەناوى ستافي كۆلێژەكەمانەوە پيرۆزبايى لێدەكەين و هيواى سەركەوتنى بۆ دەخوازين...
 
 
 
 

پشووی چوارشەممە 20 ی مانگ زانکۆ ناگرێتەوە زانيارى زياتر كليك لەم لينكەى خوارەوە بكە

http://univsul.edu.iq/en/news/690/34-20-C

--------------------------------------------------------------------------------------

بەشداريكردنى نوێنەرى IT و نوێنەرى كتێبخانەى سكوڵى زانستە ئيسلامييەكان لە سيمينارى بەرێز ( ئامەد دەميركان) تايبەت بە بوارى ئەلكترۆنى كردنى كتێبخانە .

 
 

-------------------------------------------------------------------------------------

ويراى پشوو فەرمانبەرانى سكولى زانستە ئيسلاميەكان شان بەشاني مامۆستايان ئەمرۆ 10/4/2016 بەردەوام بوون لە ئەركە كانيان بە هيواى سەركەوتن بۆ گشت لايەك.

 
 
 
 

-----------------------------------------------------------------------------------------------

بەسەرپەرشتى ڕاگرايەتى و سەرجەم مامۆستايانى سكوڵى زانستە ئيسلامييەكان تاقى كردنەوەى وەرزى دووەمى خوێندكار بەسەركەوتويى دەستى پێكرد ، بەهيواى سەركەوتن بۆ گشت لايەك :-

 
 
 
 
 
 
 
 
---------------------------------------------------------------------------------------------------------

--------------------------------------

چاوپێکەوتنی سەرۆکی زانکۆ سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی دەوام

بۆ زانيارى زياتر كليك لەم لينكەى خوارەوە بكە
http://univsul.edu.iq/en/news/653/34-C-C-C-34-C
-----------------------------------------------------------------------------
-------------------------
--------



کۆبونەوەی نێوان نوێنەرایەتی فەرمانبەران و سەرۆکایەتی زانکۆ بەشێوەیەکی پۆزەتیڤ بەڕێوە چوو، لەپێناو خزمەتی چینەکانی زانکۆ/ بۆ زانيارى زياتر كليك لەم لينكەى خوارەوە بكە
http://univsul.edu.iq/en/news/610/C-C-C-C-34-34-R-C-C 

-------------------------------------------------------------------------------

پڕۆژەی پێداچوونەوە بەدابەشکردنی مووچەو بڕی پاشەکەوت

زانيارى زياتر كليك لەم لينەكەى خوارەوە بكە
http://univsul.edu.iq/en/news/606/34-34-C-34-C
----------------------------------------------------------------------------
-------------------------------

ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی پەیامێك ئاڕاستەی مامۆستایان و فەرامبەران دەكات
زانيارى زياتر كليك لەم لينەكەى خوارەوە بكە
http://univsul.edu.iq/en/news/600/34


-----------------------------------------------------------------------------------------------------------

ڕۆژى يەك شەممە رێكەوتى 7/2/2016 سيمينارێك بەناونيشانى ( رقابة الايمان أقوى من رقابة القانون ) لە سكوڵى زانستە ئيسلامييەكان لە لايەن (بروفيسور د. ياسين صالح عبدالكريم  ) مامۆستاى بەشى الفقه واصوله - پێشەكەش كرا .

 
 
 
 

---------------------------------------------------------------------------------------------------------
ئاگادارى

ڕۆژى چوار شەممە رێكەوتى 3/2/2016 سيمينارێك بەناونيشانى(مخالفات ابن حزم لجمهورالفقهاء في المواريث) لە سكوڵى زانستە ئيسلامييەكان لە لايەن ( د. محمد احمد بابكر ) مامۆستاى بەشى الفقه واصوله - پێشەكەش دەكريت كاتژمير(10) ى ىسەر لە بەيانى لە هۆلى ژمارە (13).

---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

ڕۆژى سێ شەممە رێكەوتى 2/2/2016 سيمينارێك بەناونيشانى (المقامات العراقية ودورها في تزيين القرآن الكريم/ القسم الاول)لە سكوڵى زانستە ئيسلامييەكان لە لايەن مامۆستا ( سامان محمد امين/ شواني ) مامۆستاى بەشى خوێندنى ئيسلامي - پێشەكەش كــــرا.

 
 
 
 

---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

ڕۆژى يەك شەممە رێكەوتى 31/1/2016  سيمينارێك بەناونيشانى (أخذ الجزية من غير المسلمين دراسة تحليلية) لە سكوڵى زانستە ئيسلامييەكان لە لايەن (د. محمود عبدالله محمود )مامۆستاى بەشى الفقه واصوله - پێشەكەش كــــرا.

 
 
 
 
 

----------------------------------------------------------------------------

ئاگادارى

ڕۆژى سێ شەممە رێكەوتى 2/2/2016 سيمينارێك بەناونيشانى (المقامات العراقية ودورها في تزيين القرآن الكريم/ القسم الاول)لە سكوڵى زانستە ئيسلامييەكان لە لايەن مامۆستا ( سامان محمد امين/ شواني ) مامۆستاى بەشى خوێندنى ئيسلامي - پێشەكەش دەكريت كاتژمير(10) ى ىسەر لە بەيانى لە هۆلى ژمارە (8).

--------------------------------------------------------------------------------------------

ئاگادارى

ڕۆژى يەك شەممە رێكەوتى 31/1/2016  سيمينارێك بەناونيشانى (أخذ الجزية من غير المسلمين دراسة تحليلية) لە سكوڵى زانستە ئيسلامييەكان لە لايەن (د. محمود عبدالله محمود )مامۆستاى بەشى الفقه واصوله - پێشەكەش دەكريت كاتژمير(10) ى ىسەر لە بەيانى لەهۆلى (8).

-------------------------------------------------------------------------------------------------

ڕۆژىێنج شەممە رێكەوتى 28/1/2016 سيمينارێك بەناونيشانى ( أثَرُ الماءِ في القِصَصِ القرآنية ) لە سكوڵى زانستە ئيسلامييەكان لە لايەن ( د. عدنان عبدالقادر كامل) مامۆستاى بەشى بنةماكانى ئايين-پێشەكەش كرا .

 
 
 
 
-----------------------------------------------------------------------------------

هــــــەوال

 بەرێز د. عرفان رەشيد مامۆستا لە بەشى بنەماكانى ئايين سكولى زانستە ئيسلامييەكان رۆژى2016/1/27 لەسەربانگهێشتی نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی عێراق بۆوەرگرتنی ڕاوسەرنجی کەسایەتی ومامۆستایانی زانکۆو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لەسەر( کۆنگرەی ئاشتی و پێکەوەژیان وبەرەنگاربونەوەی توندوتیژی ) کەلە2/7 ی ئەمساڵ لەشاری بەغدائەبەسرێت؛ ڕاوسەرنجەکانيان وەکوبەرپرسی فتوای سلێمانی خستەڕوو

------------------------------------------------------------------

ئاگادارى

ڕۆژىێنج شەممە رێكەوتى 28/1/2016 سيمينارێك بەناونيشانى ( أثَرُ الماءِ في القِصَصِ القرآنية ) لە سكوڵى زانستە ئيسلامييەكان لە لايەن ( د. عدنان عبدالقادر كامل) مامۆستاى بەشى بنةماكانى ئايين-پێشەكەش دەكريت كاتژمير(10) ى ىسەر لە بەيانى لە هۆلى ژمارە(8).

--------------------------------------------------------------------

ڕۆژى سێ شەممە رێكەوتى 26/1/2016 سيمينارێك بەناونيشانى ))اختلاف مقامات النبي (ص) وتأثيره على فهم السنة واستنباط الاحكام ) (لە سكوڵى زانستە ئيسلامييەكان لە لايەن ( د. بختيار نجم الدين شمس الدين قادر) مامۆستاى بەشى خوێندنى ئيسلامي - پێشەكەش كرا.

 
 
 
 

ئاگادارى

دەوام لە زانکۆی سلێمانی ئاساییە و بەردەوامە كليك لەم لينكەى خوارەوە بكە بۆزانيارى زياتر

http://univsul.edu.iq/en/news/531/C

---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------- 

ئاگادارى

ڕۆژى سێ شەممە رێكەوتى 26/1/2016 سيمينارێك بەناونيشانى ))اختلاف مقامات النبي (ص) وتأثيره على فهم السنة واستنباط الاحكام ) (لە سكوڵى زانستە ئيسلامييەكان لە لايەن ( د. بختيار نجم الدين شمس الدين قادر) مامۆستاى بەشى خوێندنى ئيسلامي - پێشەكەش دەكريت كاتژمير(10) ى ىسەر لە بەيانى لە هۆلى ژمارە(8).

-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------

ئەمرۆ 24/1/2016 كاتژمير (10) ى سەرلەبەيانى سيمينارى مامۆستا ( أراس محمد أمين) مامۆستاى سكولى زانستە ئيسلامييەكان بەشى الفقه واصولە بەناونيشانى (القران الكريم مصدرا لحرية التعبير) پێشەكەش كرا

 
 
 

--------------------------------------------------------------------------------------------------

ئاگادارى

ڕۆژى يەك شەممە رێكەوتى ٢٠١٦/١/٢٤  سيمينارێك بەناونيشانى (القران الكريم مصدرا لحرية التعبير) لە سكوڵى زانستە ئيسلامييەكان لە لايەن مامۆستا ( أراس محمد أمين )مامۆستاى بەشى الفقه واصوله - پێشەكەش دەكريت كاتژمير(١٠) ى ىسەر لە بەيانى

-----------------------------------------------------------------------------------

پەرتوكى ( وتەكانى ئيمامى شافعى )

لە وەرگێرانى مامۆستاي ياريدەدەر لە سكولى زانستە ئيسلامييەكان مامۆستا ( أسۆ رضا أحمد ) كەوتە بەر ديدى خوێنەران ئيستا لە كتێبخانەكاندا دەست ئەكەوى.     

----------------------------------------------------------

ئاگادارى

ڕۆژى پێنج شەممە بەروارى 21/1/2016 كاتژمێر (9) ى سەرلەبەيانى لەهۆڵى ڕوناكى زانكۆى سلێمانى گفتوگۆى ماستەرنامەى خوێندكار (عبدالله ابراهيم وسو ) ە , بەناونيشانى ( المناسبات والأعياد وحكمها في العقيدة الإسلامية ) .

ژ
ناوى ئەندام
نازناو
شوێنى كار
 ليژنە
1د.عبدالكريم هجيج طعمةپرۆفيسۆر
زانكۆى بغداد
سەرۆكى ليژنە
2
د.رافع طه طيف العاني
 مامۆستا زانكۆى سلێمانى
 ئەندام
3
 د.عمر احمد محمود
 مامۆستازانكۆى سلێمانى
 ئەندام
4
 د.حاتم جاسم محمد الجميلي
 پرۆفيسۆرى ياريدەدەر
زانكۆى تكريت
 ئەندام و سەرپەرشتيار

---------------------------------------------------------------------------------------

هەواڵ
 
 
 

ئەمرۆ 19/1/2016 لە سكولى زانستە ئيسلامييەكان بەسەرپەرشتى راگر و جێگرەكەى كۆبونەوەيەك بە گشت فەرمانبەرانى سكول كرا ، بۆگفتو گۆ و دانانى ميكانيزمێكى گونجاو سەبارەت بە رانەوەستاندن و بەردەوامى دەوام سەرەڕاى ئەو قەيرانە ئابورييەو بارەناهەموارەى رووى لە ژيانى فەرمانبەران و مامۆستايان و كوردستانى خۆشەويست كردوە ، تاك و بتوانن وەك پێشمەرگەى گيان لەسەر دەست خزمەت بەگەل و نيشتمان وە بەتايبەت بەو خوێندكارە تازە وەرگيراوانە بكەن كە لە بەشە جياوازەكانى سكوڵ وەرگيراون تا هيچ كۆسپ و ئاستەنگيك بۆ خوێندنيان دروست نەبێ.

----------------------------------------------------------------------------

خوێندنی باڵا ده‌رفه‌تی 10 زه‌ماله‌ی خوێندن بۆ قوبرس راده‌گه‌یه‌نێت

http://www.mhe-krg.org/ku/node/2707


--------------------------------------------------------
ڕێكەوتى 19/1/2016 سيمينارێك پێشكەشكرا بە ناونيشانى ناوداران و زانايانى كورد مامۆستا ملا عبدالله بێتوشى ئالانى لە لايەن (پ.ى.د. عبدالله محمد كريم مامۆستاى سكوڵى زانستە ئيسلامييەكان)
-----------------------------------------------------------------------------------------

فۆڕمی داخوازی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی (پارالێڵ و ئێواران ) بۆ زانيارى زياتركليك لەم لينكەى خوارەوە بكە

http://univsul.edu.iq/en/event/510/R-34-CC-R-34-u


------------------------------------------------------------------------------------------------

ڕاگه‌یاندراوی زانكۆی سلێمانی تایبه‌ت به‌ خوێندنی ئێواران و خوێندنی پارالێڵ 
http://univsul.edu.iq/en/news/507/R-R-34-u

--------------------------------------------------------------------------------------------------------

بڕیاردرا خوێندنی ( پارالێڵ  و ئێواران)، بکرێتەوە

http://univsul.edu.iq/en/news/506/R-34-u-C
--------------------------------------------------------------------------------------------

هەواڵ
 

ئەمرۆ بەروارى 12/1/2016 كاتژمێر11:30ى ســـــــەرلە بەيانى لەكۆبونەوەيەكى مامۆستايانى سكولى زانستە ئيسلامييەكان بەسەرپەرشتى راگرو جێگرەكەى و بەئامادەبونى سەرۆك بەش و گشت مامۆستاكان گفتوگۆيەكى تێروتەسىل كرا سەبارەت بەرەوتى خوێندن و ئاستەنگ و چارەسەرەكانى , هەروەها ئاماژەش درا بە ئـــــــاگادار كردنەوەى گشت مامۆستاكان سەبارەت بە زياتر گرنگى دان بە ئيمەيل و تازەكردنەوەى ويب پەيجيان لە ويب سايتى زنكۆدا ، تاك و زياتر زۆرتر كارو چالاكييەكانيان پيێشەكەش بكەن , لەو بارەيەشەوە نوينەرىIT  سكوڵ لەم كۆبونەوەيەدا ئامادەيي تەواوى نيشاندا بە يارمەتى دان و هاوكارى كردنى تەواوى مامۆستايان لە كاتى بونى هەرگرفتێكدا كە دێتە رێيان  .    

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

 
ئەم ئێوارەيە 12/1/2016 كاتژمێر 6:30 ى ئێوارە
بەڕێز ( د. فاضل محمود قادر احمد ، مامۆستاى سكوڵى زانستە ئيسلامييەكان لە زانكۆى سلێمانى )
لەپەخشى ڕاستەوخۆى كەناڵى NRT2
چاوێيكەوتنێكى هەيە لەسەر بابەتى هەڵوەشاندنەوەى هاوسەرگيرى(طلاق) و ئاكامەكانى

بەهيواى جيگاى سود و ڕەزامەندى گشت لايەك بێت
____________________

________________________________________________
ئاگادارى
بابەت/راستكردنەوەى
 


کار ئاسانی بۆ ئەو خوێندکارانە دەکرێت کە خوازیاری دابەزاندن دەکەن

-------------------------------------------------------------------------

ئاگادارى

ڕۆژى پێنج شەممە بەروارى 21/1/2016 كاتژمێر (9) ى سەرلەبەيانى لەهۆڵى ڕوناكى زانكۆى سلێمانى گفتوگۆى ماستەرنامەى خوێندكار (عبدالله ابراهيم وسو ) ە , بەناونيشانى ( المناسبات والأعياد وحكمها في العقيدة الإسلامية ) .

---------------------------------------------------------------------------------------------------
دوو ڕۆژی تر کرایە پشوو

------------------------------------------------------------------------------------------------------------

ڕۆژى ئالآى كوردستان

17/12/2015
سكوڵى زانستە ئيسلامييەكان رۆژى ئالآى كوردستان لە گشت خوێندكاران و گەلى كورد پيرۆز دەكات و بە هيواى كوردستانێكى ئازاد و سەربەخۆ و پارێزراو, وەسەركەوتنى رۆڵە نەبەردەكانمان لە سەنگەرەكانى پێشەوەى بەرگريكردن لە خاكى كوردستان.

 خواى گەورە روحى گشت شەهيدان ئاسوودە بكات .....

The Islamic scientific school congratulates the Kurdish Flag Day to all the students and Kurdish people and hopes freedom and independence for Kurdistan and Kurdish people.

Also we hope victory and safety for all the Peshmarga who are fighting and defending the Kurdistan Homeland, God blesses the soul of all martyrs

----------------------------------------------------------------------------------

ناوى خوێندكارانى وەرگيراو لە سكوڵى زانستە ئيسلامييەكان

بۆ ساڵى (2015-2016)

 بەشى خويندنى ئيسلامى
بەشى بنەماكانى ئايين
بەشى الفقه واصوله

-------------------------------------------------------------------

ئاگادارى

ڕۆژى دووشەممە بەروارى 21/12/2015 كاتژمێر (9) ى سەرلەبەيانى لەهۆڵى ڕوناكى زانكۆى سلێمانى گفتوگۆى ماستەرنامەى خوێندكار (على رشيد على ) يە , بەناونيشانى ( الوسائل التعليمية في الصحيحين – دراسة تحليلية ) .

------------------------------------------------------------------------------------------------------------
-------------------------------------------------------------------
----------------------------------------

(كليك لەم لينكەى خوارەوە بكە بۆ بينينى کەمترین کۆنمرەی سەرجەم بەشەکانی زانکۆکانی کوردستان)

http://univsul.edu.iq/en/news/415/C-C-C-CC-C-C

______________________________________________________________________________-

ئــــــاگــادارى

 ئاگادارى سەرجەم خوێندكارانى سكوڵى زانستە ئيسلامييەكان دەكەين , كەوا ڕۆژى پێنج شەممە ڕێكەوتى 26/11/2015 كاتژمێر 3 ى پاش نيوەڕۆ لە هۆڵى كۆنگرێس لە كەمپى نوێى زانكۆى ســـلێمانى ئاهەنگى دەرچوان ســـاز دەكرێت.

تێبينى /

1- خوێندكارانى بەشداربوو دەتوانن پێش ئەو بەروارە سەردانى بەشى گەنجينەى سكوڵى زانستە ئيسلامييەكان بكەن بۆ وەرگرتنى جل و رۆبي تايبەت بەئاهەنگەكە لە گەڵ دانانى برى (30،000) سى هەزار دينار وەك بارمتەى ياسايى تا ڕۆژى گەڕاندنەوەى پێويستيەكان.

2-  ئاهەنگەكە تەنها بۆ خــــوێندكارانە بەبێ هێنانى ميوان لەبەر كـــــەمى جێگا.

بەهيواى كاتيكى خۆش و سەركەوتن بۆ گشت لايەك

-----------------------------------------------------------------------------------------------



بۆ بينينى ناوى پالێوراوانى خوێندنى دكتۆرا لە زانكۆى سلێمانى كليك لەم لينكە بكە

http://univsul.edu.iq/en/news/320/34-u-R-C-C

 


-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------

ئــــــاگادارى

سكوڵى زانستە ئيسلامييەكان بەهاوبەشى لەگەڵ سەنتەرى زەهاوى بۆ لێكۆڵينەوەى فكرى كۆنگرەى زانستى
 ئازادى و شەريعەت - دژايەتى يان تەواوكارى
لە بەروارى 5/11/2015-4 كاتژمێر 8:30ى سەرلەبەيانى گرێ دەدات ..
ناونيشان: كەمپى نوێ ى زانكۆى سلێمانى ، فاكەڵتى پەروەردەى بنەڕەتى - هۆڵى د.إسماعيل بێشكچى
هاتن بۆ مامۆستايانى زانكۆ و ميواني بانگ هێشتكراوە...........



ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ



ئاگادارى سەرجەم خوێندكارانى سكوڵى زانستە ئيسلامييەكان دەكەين , كەوا  ئاهەنگى( سێيەمين) خولى دەرچوان   دواخرا بۆ كاتيكى ناديار و لەگەڵ دەستنيشان كردنى هەر بەرواريكى نوێ بەزووترين كات ئاگادارتان ئەكەينەوە .

   بەهيواى سەركەوتن بۆ گشت لايەك......

http://univsul.edu.iq/en/news/283/C-u--



Online PhD Application form

posted Sep 15, 2015, 1:50 AM by Bakhtyar Othman   [ updated Nov 29, 2015, 12:34 AM ]

بۆ پڕكردنەوەى فۆرمى خوێندنى دكتۆرا تكايە كليك لەم لينكەى خوارەوە بكە

http://phd.univsul.edu.iq/

News

posted Aug 13, 2015, 2:47 AM by Bakhtyar Othman   [ updated Nov 29, 2015, 12:34 AM ]


خشتەى تاقيكردنەوەكانى خولى دووەمى هەرسێ بەشى سكوڵى زانستە ئيسلامييەكان

1-2 of 2