ISL Departments‎ > ‎

Religious Education

بەشی پەروەردەی ئایین

 بەشی پەروەردەی ئایین یەكێكە لەبەشە گرنگەكانی كۆلێجی زانستە ئیسلامییەكان كە لە ساڵی خوێندنی (٢٠١٧-٢٠١٨) وەك پێویستیەكی گرنگ لەبواری پەروەردەی ئایینی دروست و میانڕەو لەكۆلێجەكەدا كرایەوە.

بەمەبەستی پێگەیاندنی كەسانی شارەزا لەبواری پەروەردەی ئایینی، بەدیدێكی كوردانەی میانڕەو لەسەرجەم زانستە ئیسلامییەكاندا، لەماوەی چوار ساڵی قۆناغەكانی خوێندن لە چوارچێوەی پرۆگرامێكی پتەوی زانستی پەسەندكراو وانەکان دەوترێنەوە بەسەرپەرشتی مامۆستایانی خاوەن بروانامەی باڵا لەسەرجەم پسپۆرییەكاندا.

پاش دەرچونی لەم بەشەدا، خوێندكار ئامادەیە بۆكاركردن لەم بوارانەی خوارەوە:

  • مامۆستای بنەرەتی و ئامادەییی لەوانەكانی زمانی عەرەبی و پەروەردەی ئایین.
  • پێش نوێژو ووتارخوێن لە مزگەوتەكانی كوردستاندا.
  • راوێژكاری پسپۆر لە دامەزراوە ئایینیەكاندا وەك بانكە ئیسلامییەكان، دەزگاو رێكخراوە ناحكومییەكان....هتد.
  • كاركردن لە بوارەكانی راگەیاندن و بانگەواز و گەشەپێدانی مرۆییدا